زمانی ئەڵمانی
زمانی ئەڵمانی (ناوی نێوخۆیی: Deutsch) بە دۆیچ [dɔʏ̯tʃ] یارمەتی·زانیاری دەخوێندرێتەوە، زمانی فەرمیی کۆماری ئەڵمانیای فیدراڵی و کۆماری نەمسایە و یەکێکە لە زمانە فەرمییەکانی یەکێتیی سویسرا. زمانی ئەڵمانی سەر بە زمانە جێرمانییە ڕۆژئاوایییەکانە و بە یەکێک لە زمانە زگماکە ھەرە بەربڵاوەکانی یەکێتیی ئەورووپا دادەنرێت.
لە دەرەوەی ئەورووپا
دەستکاریگەورەترین کۆمەڵگەی ئەڵمانی زمان لە دەرەوەی ئەورووپا و یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو ئەوانەن کە لە ئەمریکا، کەنەدا، بەڕازیل و ئەرژەنتینن، کە لە ماوەی ٢٠٠ ساڵی ڕابردوودا میلیۆنان ئەڵمانی کۆچیان کردووە، بەڵام زۆرینەی ڕەھای منداڵەکانیان چیتر بە زمانی ئەڵمانی قسەناکەن و تەنانەت فێری ببن، ھەروەھا لە وڵاتانی دیکەش بەھۆی کۆچی ئەڵمانییەکانەوە بۆ کەنەدا، مەکسیک، کۆماری دۆمینیکان، پاراگوای، ئوروگوای، چیلی، پیرۆ، ڤەنزوێلا، باشووری ئەفریقا و ئوسترالیا.[١]
ئەمریکای باشوور
دەستکاریلە بەڕازیل گەورەترین کۆمەڵگەی ئەڵمانی زمان لە ئەمریکای باشوور و لە شارەکانی بەڕازیل ڕیۆ گراندە دو سول، سانتا کاتارینا، پارانا، ساوپاولۆ و ئێسپیریتۆ سانتۆ ھەیە، ھەروەھا لە ئەرژەنتین و پاراگوای و چیلی دەیدۆزیتەوە.[١]
ئەمریکای باکوور
دەستکاریزمانی ئەڵمانی لە ئەمریکا پێنجەم زمانی قسەکردنە لە ماڵدا (١.٤ میلیۆن کەس) لەدوای ئینگلیزی، ئیسپانی، چینی و فەڕەنسی، بەپێی سەرژمێری ساڵی ٢٠٠٠ی ئەمریکا، بەمجۆرە زمانی ئەڵمانی لە ئەمریکا یەکێکە لە گەورەترین کۆبوونەوەی زمانی ئەڵمانی لە دەرەوەی ئەورووپا، و زمانی ئەڵمانی لە ویلایەتی داکۆتای باکوور، داکۆتای باشوور، مۆنتانا و تەکساس (تەکساسی ئەڵمانی)، سانت لویس، شیکاگۆ و نیویۆرک چڕبووەتەوە.[١]
کەنەدا
دەستکاری(ئەڵمانییە کەنەدییەکان) بەپێی دوایین سەرژمێری ساڵی ٢٠٠٦، ٦٢٢ ھەزار و ٦٥٠ زمانی ئەڵمانی زمان ھەیە، لە کیتچنەر و ئۆنتاریۆ کۆمەڵگەیەکی چالاکانەی ھەیە و شارەکانی مۆنتریال، تۆرۆنتۆ و ڤانکۆڤەر پشکی خۆیان لە کۆچی ئەڵمانییەکاندا ھەبووە.[١]
مەکسیک
دەستکاریھەروەھا ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی بە ڕەچەڵەک ئەڵمانی ھەن، کە بە شێوەیەکی سەرەکی لە شارەکانی: مەکسیکۆ سیتی، پوویبلا، مازاتلان، تاپاچولا و ژمارەیەکی زیاتری دانیشتووانیش لە ویلایەتی چیواوا، دورانگۆ و زاکاتێکاسدا بڵاوبوونەتەوە.[١]
ئۆقیانووس
دەستکاریلە سەدەی ١٨٤٠دا ئوسترالیا گەواھیدەری شەپۆلی کۆچبەران بوو لە پرووسەوە بەتایبەت لە ناوچەی سیلێسیا و لەگەڵ جیابوونەوەیان لە زمانی ئەڵمانی، زاراوەیەکی ئەڵمانی لەوێ لە تێکەڵەیەکی ئینگلیزی ئوسترالی و ئەڵمانی دروست بوو و لە جەنگی جیھانی دووەمدا زمانی ئەڵمانی بووە گەواھیدەری دابەزینی ڕێژەی فێربوونی، بەڵام ئێستا زمانی ئەڵمانی بووەتە قسەی کەسانی بەساڵاچوو.[١]
بەستەر بۆ دەرەوە
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە زمانی ئەڵمانی تێدایە. |