شارستانی چایپارە
شارستانی چایپارە یان شارستانی چاڤشار، (بە فارسی شھرستان چایپارە، بە ئینگلیزی Chaypareh County، بە ئازەری چایپارە بۆلگەسی) یەکێکە لە شارستانەکانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا، لە باکووری ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە وڵاتی ئێران.[١] لە باکوورەوە شارستانی پۆلدەشت، شارستانی شەوت و شارستانی چاڵدێران، لە باشوورەوە شارستانی خۆی، لە ڕۆژھەڵاتەوە (شارستانی مەرەند)، (شارستانی جوڵفا) و شارستانی پۆلدەشت، لە ڕۆژاواوە شارستانی خۆی. شارۆچکەی قەرەزیائەددین(چاڤشار) ناوەندی ئەم شارستانەیە.[٢]
شارستانی چایپارە
Chaypareh County | |
---|---|
شھرستان چایپارە - چایپارە بؤلگەسی | |
وڵات | ئێران ڕۆژھەڵاتی کوردستان |
پارێزگا | پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا |
بوون بە شارستان | ٤ی نیسانی ٢٠٠٩ |
دەسەڵات | |
• سەرۆکی شارستان | سەعید شکورزادە |
ڕووبەر | |
• شارستان | ٩٩٥ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٣٨٤ میلی چوارگۆشە) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٦) | |
• شارستان | ٤٧٬٢٩٢ |
• شاری | ٢٦٬٧٦٧ |
• لادێیی | ٢٠٬٥٢٥ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (کرمانجی)، ئازەری |
• ئایین | ئیسلام(شیعە و سوننە) |
ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٠٤٤١ |
وێبگە | فەرمانداری چایپارھ |
جوگرافیا
دەستکاریشارستانی چایپارە بە ڕووبەری نزیکەی ٩٩٥ کیلۆمەتر چوارگۆشە دەکەوێتە باکووری ڕۆژھەڵاتی شارستانی خۆی و یەکێکە لە شارستانەکانی باکووری ڕۆژئاوای پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا. وە بەپێی دابەشکردنی کارگێڕی، شارستانی چایپارە دوو ناوچەی ھەیە بە ناوی ناوچەی ناوەندی شارستانی چایپارە و ناوچەی حاجیلار و دوو گوندەواری بە ناوی گوندەواری چورۆس و گوندەواری باستەم.
ناوچەی حاجیلار کە ڕووبەرەکەی نزیکەی ٣١٣ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە، ٢٦ گوندی ھەیە و ژمارەی دانیشتووانەکەی ٩١٩٨ کەسە، گوندەواری باستەم و چۆرسی ھەیە. لە ناوچەی ناوەند ٥٠ گوند ھەیە کە ٣٩٣٬٢١٨ کیلۆمەتر چوارگۆشەیان ھەیە. ناوەندی ناوچەی حاجیلار گوندێکە بە ناوی حاجیلار کە ژمارەی دانیشتووانەکەی نزیکەی ١٥٠٠ کەسە.[٣]
تۆپۆگرافی
دەستکاریتۆپۆگرافیای شارستانەکە فراوان و شاخاوی و دامێنی گردەکانە، زەوییە کشتوکاڵییەکانیش بە گڵ و خۆڵ و لم داپۆشراوە کە ڕووبەرەکەی ٢٠ ھەزار و ٤٠٠ ھێکتارە لە شاستانەکەدا. لەو ژمارەیەش ٨ ھەزار و ٣٠٠ ھێکتار ئاودێری دەکرێت و ١٢ ھەزار و ١٠٠ ھێکتاریش دێمییە. لەگەڵ تەواوبوونی بەنداوی ئاغ چای، نزیکەی چوار ھەزار و ٥٠٠ ھێکتار لە دەشتی قەرە زیادین دەگۆڕێت بۆ ئاو، ئەوەی دیکەش ناوچە گوندنشینەکانن، کە لە ئێستادا ئاوی دەرھێنراویان ھەزار و ٨٠٠ لیترە لە چرکەیەکدا لە سەرچاوەکانی سەر ڕووی زەوی. لە سەرچاوە ژێرزەمینییەکانەوە، ٢٢٠٠ لیترە لە چرکەیەکدا(بە گشتی ٤٠٠٠ لیتر لە چرکەیەکدا) و بەرھەمە سەرەکییەکانی بریتین لە دانەوێڵە، چەوەندەری شەکر، وێنجە، گوڵەبەڕۆژە، کولەکە، گوێز، و فاسۆلیا، ھەروەھا تووتن کە یەکێکە لە سەرەکیترین دە ناوچەی چاندن لە ڕووی چاندنی تووتنەوە لە ئێراندا.[٤]
کەشوھەوا
دەستکاریکەش و ھەوای ئەم شارستانە لە چوار وەرزدا مامناوەندە بۆ ھەر جۆرە کشتوکاڵێک و ئاژەڵدارییەک کە توانای شارستانەکەی ھەبێت. بڕی ئاوی سەرزەوی کە لە ڕووباری ئاغ چایەوە دەچێتە ناو شارستانی چایپارە بە تێکڕا ساڵانە ٢١٢ ملیۆن مەتر سێجایە، لەو ژمارەیەش ١٢ ملیۆن مەتر سێجا لەلایەن جووتیارانەوە بەدرێژایی ساڵ لە چەم و بەنداوەکاندا بەکاردەھێنرێت و ئەوەی دیکەش نزیکەی ٢٠٠ ملیۆن مەتر سێجایە بەناودا تێدەپەڕێت ئەو شوێنەی کە بەکارنەھێنراوە؛ وە جگە لەوەش لە کاتی لافاودا نزیکەی ١٠ کەناڵی (خەنگە-تاجخاتون - یاتیم ئاغلی - عەلیئاباد - سولوکلو - سەلتە - ھەمزیان - دۆح ئاغلی - دۆڵی حەراملۆ - ئیلانلی دۆزی) لە خوار بەنداوەکەوە و لە سەرووی بەنداوەکەوە و بە ئاراستەی جیاوازی شارەکە و یەدەگی پشت بەنداوی ئاغ چای دەگۆڕدرێت.
شوێنی گەشتیاری
دەستکاری- قەڵای بوستام
- مزگەوتی سووری چۆرس
- ماھموچی خانگاە
- چێنلی بێڵ عەلەمشاھی دەکەوێتە سەفەر داغی
- ئاوی خوێی شوریک
گوندەکان
دەستکاریگوندەکانی شارستانی چاڤشار لە ٧٧ گوند پێکھاتووە:
لە ٢٢ گوند پێکھاتووە.
گوندە ئازەرییەکان
دەستکاریلە ٤٦ گوند پێکھاتووە:[٥]
- ئاخورلو
- ئیدلویاسفلی
- ئیسماعیل کاریز
- باترین کەندی
- بادەکی
- بەھیستان
- بەندلی
- بوستام
- پیریادگار
- جیل قوا
- چومەران
- چیرکەندی
- حاجیلار
- حەمزەیاناسفلی
- حەمزەیاناعلیا
- حسین ئاباد
- حسین بەیگلو
- خانقا
- دەوەئۆغلی
- دیزەج ساختمان
- زەنگەڵاناعلیا
- زەنگەڵاناسفلی
- سالتە
- سەفەرئاباد
- شەتو
- شکربلاغاعلیا
- شکربلاغاسفلی
- شورجەحسین ئاباد
- عباس بڵاغ
- چوورس
- فیزئاباد
- قەرەکەندی
- قەنات میرزا
- قزلجەگوڵ
- قومشکاناسفلی
- قومشکاناعلیا
- قوزلوی خانیە
- کامیل ئاباد
- کسیان
- گوزدەیەن
- مەراکان
- مەرقەشە
- میرزاحیسام
- نەعلبەند
- ئەلاە وئردی کەندی
- یتیم ئەغلی
گوندە تێکەڵە نشینەکان (کورد و ئازەرییەکان)
دەستکاریلە ٩ گوند پێکھاتووە:
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ https://www.gitashenasi.com/En/Product/Index.cfm?I=9 ٢٧ی ئازاری ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ https://www.amar.org.ir/Portals/0/census/1385/results/all/04.xls
- ^ https://web.archive.org/web/20070522192425/http://www.gitashenasi.com/En/Product/Index.cfm?I=9
- ^ https://www.amar.org.ir/Portals/0/census/1385/results/all/04.xls
- ^ https://fa.wikipedia.org/wiki/ردە:مناطق_مسکونی_در_شھرستان_چایپارە[بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە شارستانی چایپارە تێدایە. |