عەبدوڵڵای کوڕی موحەممەدی کوڕی زاحمی بەقمی
ناوی تەواوی عەبدوڵڵای کوڕی موحەممەدی کوڕی عەبدولوەھابی کوڕی عوسمانی کوڕی زاحمی کوڕی موحەممەدی کوڕی حەسەنی کوڕی سوڵتانی کوڕی زاحمە و لەبنەماڵەی فەزڵ مەرزوقیی بەقمییە و بە عەبدوڵڵا زاحم بەناوبانگە.
عەبدوڵڵای کوڕی موحەممەدی کوڕی زاحمی بەقمی | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٣٥٠ی کۆچی |
مەرگ | ٤ی زولقەعدەی ١٤٢٣ی کۆچی |
شوێنی گۆڕ | بەقیع، عەرەبستانی سعوودی |
نەتەوە | سعودی |
پەروەردە | درچووی کۆلیژی شەریعەت |
پیشە | سەرۆکی دادوەرانی مەدینە |
ئایین | ئیسلام |
مناڵ(ەکان) | موحەممەد، عەبدولڕەحمان |
لەدایکبووی ساڵی ١٣٥٠ی کۆچیی شارۆچکەی قەسیبی سعودیەیە. موحەممەدی باوکی کەپێش نوێژی یەکێک لەمزگەوتەکانی ناوچەکە بوو و قورئانی لەبەر بووە، عەبدوڵڵا دەخاتە بەر خوێندن و دەینێڕیتە لای شێخ عەبدولعەزیزی کوڕی مەحارب و دواتر دەچێتە لای شێخی قورئانخوێن عەبدولعەزیزی کوڕی عەلیی کوڕی عەوجانی بەقمی. لە ١٣٦٢ی کۆچی باوکی کۆچی دوایی دەکات.
دواتر عەبدوڵڵای مامی دەیگرێتەخۆی و دەیھێنێتە مەدینە و لەقوتابخانەی مەحموودیەی سەرەتایی دەیخاتە بەر خوێندن. دواتر تەواوی قورئان لەبەردەکات، لە ١٣٧١ی کۆچی لەپەیمانگای زانستی ڕیاز وەریدەگرێت و لە ١٣٧٨ی کۆچی کۆلیژی شەریعەت تەواودەکات.
ئەو پلە و ئەرکانەی وەریگرتووە
دەستکاری- لە ١٣٧٨ی کۆچی بووە بە دادوەر لەشاری حائیل.
- لە ١٣٨٩ی کۆچی بووە بەیاریدەری سەرۆکی دادوەرانی مەدینە عەبدوڵڵای کوڕی ساڵەح.
- لە ١٣٨٩ی کۆچی بووە بەپێش نوێژ و وتاربێژی مزگەوتی پێغەمبەر.
- لە ١٣٨٩ی کۆچی بووە بەئەنجامی ئەنجوومی سەرپەرشتیاری وانەوتنەوەی مزگەوتی پێغەمبەر.
- لە ١٤١٥ی کۆچی بووە بە سەرۆکی دادوەرانی مەدینە.
دانراوەکانی
دەستکاریکۆچی دوایی
دەستکاریلەڕێکەوتی ٤ی زولقەعدەی ١٤٢٣ی کۆچی لەتەمەنی ٧٣ ساڵیدا و لەمەدینە کۆچی دوایی دەکات و لەبەقیع دەنێژرێت.
سەرچاوە
دەستکاری- ویکیپیدیای عەرەبی