جەیمس مادیسۆن
جەیمس دانیاڵ مادیسۆن (لەدایکبووی ٢٣ی تشرینی دووەمی ١٩٩٦) یاریزانێکی تۆپی پێی پیشەگەری ئینگلیزیە کە وەک ناوەندی هێرشبەر یاری دەکات بۆ یانەی پرێمیەرلیگ یانەی لیستەر سیتی.
مادیسۆن دەستی بە کاروانی پیشەگەری کرد لەگەڵ کۆنڤێنتری سیتی پێش ئەوەی بچێتە نۆرویچ سیتی لە ساڵی ٢٠١٦. وەرزی ٢٠١٦-١٧ی بەسەر برد بە خواستن لە یانەی سکۆتلەندی ئابێردین. لە یەکەم وەرزیدا لە نۆرویچ، مادیسۆن ناوی هەبوو لە پێکهاتەی ساڵی چامپیۆنشیپ و تیمی وەرزی ئی ئێف ئێڵ. لە ساڵی ٢٠١٨ گواسترایەوە بۆ یانەی لیستەر سیتی.
مادیسۆن لە ساڵی ٢٠١٧ تا ساڵی ٢٠١٩ لە ئاستی خوار ٢١ ساڵیدا بۆ ئینگلتەرا یاری دەکرد و تەنیا یەک یاری بۆ پێکهاتەی یەکەم لە ٢٠١٩ ئەنجامدا.
ژیانی سەرەتایی
دەستکاریمادیسۆن لە کۆنڤێنتری لە ڕۆژئاوای میدلاندس لە ئینگلتەرا لەدایکبووە و گەورە بوو.[١] لە ڕێگەی باپیرییەوە بە ڕەچەڵەک ئێرلەندی هەیە.[٢]
کاروانی یانە
دەستکاریکۆنڤێنتری سیتی
دەستکاریمادیسۆن چووە لاوانی کۆنڤێنتری سیتی و لە وەرزی ٢٠١٣-١٤ ناوی لە تیمی یەکەمدا زیادکرا، هەرچەندە هیچ یارییەکی نەکرد.[٣] لە مانگی ئابی ٢٠١٤ یەکەمین یاری خۆی ئەنجامدا، وەک یەدەگ لە دۆڕاندنیان لە جامی خولدا ٢-١ بەرامبەر کاردیف سیتی.[٤] مادیسۆن یەکەمین یاری خۆی لە خولدا ئەنجامدا، دووبارە وەک یەدەگ، لە دۆڕاندنیان ٣-١ لە یاریگای خۆیان بەرامبەر بریستۆڵ سیتی و یەکەم یاری لە خولدا بە شێوەی سەرەکی لە یاری دواتردا بوو بەرامبەر ئۆڵدام ئەتلێتیک. یەکەم گۆڵی لە خولدا تۆمارکرد لەو یاریەدا، بە لێدانێکی ڕاستەوخۆ لە نیوەی یەکەمدا، کاتێک شینەکان یاریەکەیان دۆڕاند.
لە تشرینی دووەمی ٢٠١٤، مادیسۆن یەکەمین گرێبەستی پیشەگەری خۆی واژۆ کرد، بۆ ماوەی سێ ساڵ و نیو، بەڵام لە بەشی زۆری وەرزی ٢٠١٤-١٥ دورکەوتەوە دوای ئەوەی لە دۆڕاندنیان لە ڕۆژی بۆکسینگ دەی بە کارتی سوور کرایە دەرەوە و دواتر توشی پێکانی پشت هات.[٥][٦][٧]
نۆرویچ سیتی
دەستکاریمادیسۆن لە ١ی شوباتی ٢٠١٦ گرێبەستێکی بۆ ماوەی سێ ساڵ و نیو لەگەڵ یانەی نۆرویچ سیتی واژۆ کرد، بەڵام دەستبەجێ بە خواستن گەڕێندرایەوە بۆ کۆنڤێنتری سیتی بۆ تەواوی وەرزی ٢٠١٥-١٦.[٨]
مادیسۆن یەکەمین یاری خۆی بۆ یانەی نۆرویچ ئەنجامدا لە جامی ئی ئێف ئێڵ بەرامبەر یانەکەی پێشووی یانەی کۆنڤێنتری لە ٢٣ی ئابی ٢٠١٦.[٩] لە ٣١ی ئابی ٢٠١٦، مادیسۆن بە خواستن درا بە یانەی سکۆتلەندی ئەبێردین بۆ نیوەی یەکەمی وەرزی ٢٠١٦-١٧.[١٠] یەکەمین یاری خۆی وەک یەدەگ بەشداری کرد بەرامبەر ئینڤەرنێس کالیدۆنیا تیستڵ ، پاشان لە یاری داهاتووی دا بە شێوەی سەرەکی یاریکرد و گۆڵێکی تۆمارکرد لە بردنەوەی ٣-١ بەرامبەر دوندێ.[١١] دواتر گۆڵی بردنەوەی تۆمارکرد لە کۆتا خولەک بەرامبەر ڕەنجەرس لە ٢٥ی ئەیلوول.[١٢]
دوای گەڕانەوەی لە ماوەی خواستنەکەی لە ئەبەردین، مادیسۆن لە ١٧ی نیسانی ٢٠١٧ یەکەمین یاری خۆی بۆ نۆرویچ ئەنجامدا، وەک یەدەگ لە نیوەی دووەمدا هاتە یاریگا و گۆڵێکی تۆمارکرد لە بردنەوەی ٣-١ بەرامبەر پرێستۆن نۆرس ئیند لە دیپدەیڵ (یاریگا). مادیسۆن گرێبەستێکی نوێی بۆ ماوەی چوار ساڵ لە حوزەیراندا واژۆ کرد.[١٣] لەگەڵ گەیشتنی ڕاهێنەری نوێ دانیال فارک، مادیسۆن لە وەرزی ٢٠١٧-١٨ بە شێوەی ئاسایی دەست پێکرد و خەڵاتی باشترین یاریزانی وەرزی نۆرویچ سیتی وەرگرت لە کۆتایی وەرزەکەدا، لەگەڵ پاڵاوتنی بۆ خەڵاتی باشترین یاریزانی لاو بۆ وەرزی چامپیۆنشیپ[١٤].[١٥][١٦]
لیستەر سیتی
دەستکاریمادیسۆن لە ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠١٨ گرێبەستێکی بۆ ماوەی پێنج ساڵ لەگەڵ یانەی لیستەر سیتی واژۆ کرد کە ئاماژە بە بڕەکەی نەکرا بەڵام وا چاوەڕوان دەکرا لە نزیکەی ٢٠ ملیۆن پاوەند بێت.[١٧] یەکەم گۆڵی تۆمارکرد لە خولی پریمەرلیگ لە ١٨ی ئابدا لە بردنەوەی ٢-٠ بەرامبەر یانەی وۆڵڤەرهاپتۆن واندەرس.[١٨] دوای دەستپێکێکی سەرنجڕاکێش بۆ یانەکە و تۆمار کردنی گۆڵ لە دوو یاری یەک بە دوای یەک، لە ڕێگەی لێدانە وەستاوەکان، دژی بۆرنمۆس و هودەرسفیڵد تاون.[١٩] لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٠، گرێبەستێکی نوێی چوار ساڵەی لەگەڵ لیستەر واژۆ کرد.[٢٠]
لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٠، مادیسۆن گۆڵێکی تۆمارکرد لە دەرەوەی هێڵی سزا لە بردنەوەی ٥-٢ بەرامبەر مانچێستەر سیتی لە خولدا کە دواتر بە جوانترین گۆڵی مانگی پرێمیەرلیگ هەڵبژێردرا.[٢١][٢٢]
لە ١١ی نیسانی ٢٠٢١، مادیسۆن یەکێک بوو لەو سێ یاریزانەی کە لە پێکهاتەی لیستەر دورخرانەوە بەرامبەر وێستهام یونایتد لە دوای ئەوەی یاساکانی کۆڤید-١٩یان شکاندبوو.[٢٣]
کاروانی نێودەوڵەتی
دەستکاریمادیسۆن لە مانگی ئازاری ٢٠١٦ لە پێکهاتەی خوار ٢١ ساڵانی ئینگلتەرا داندرا ، بەڵام بەهۆی پێکانەوە نەیتوانی یاری بکات.[٢٤][٢٥] لە تشرینی دووەمی ٢٠١٧دا بۆ یەکەمین جار بانگهێشتی پێکهاتەی خوار ٢١ ساڵی ئینگلتەرا کرا و یەکەمین یاری خۆی بەرامبەر ئۆکرانیا ئەنجامدا لە چامپیۆنشیپ ئەوروپی خوار ٢١ ساڵانی ٢٠١٩.[٢٤][٢٦] لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ بۆ پێکهاتەی سەرەکی بانگهێشت کرا بۆ یاریەکانی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا بەرامبەر کڕواتیا و ئیسپانیا.[٢٧]
لە ٢٧ی ئایاری ٢٠١٩، مادیسۆن لە پێکهاتەدا هەبوو کە بەشدار بوون لە چامپیۆنشیپ ئەووروپی خوار ٢١ ساڵانی ٢٠١٩[٢٨] یەکەم گۆڵی بۆ وڵاتەکەی تۆمارکرد لە یاریەکدا کە ٣-٣ بەرامبەر بوون لەگەڵ کڕواتیا لە یاریگای سان مارینۆ لە ٢٤ی حوزەیران.[٢٩]
مادیسۆن لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ بەهۆی نەخۆشییەوە لە پێکهاتەی یەکەمی وڵاتەکەی کشایەوە.[٣٠] دواتر بینرا کە سەردانی گازینۆ دەکات، هەرچەندە هەڵسوکەوتەکانی لەلایەن ڕاهێنەری یانەکەی براندان ڕۆجەرزەوە بەرگری لێکرا.[٣١] مادیسۆن یەکەمین یاری خۆی بۆ ئینگلتەرا ئەنجامدا لە ١٤ی تشرینی دووەم کاتێک بە یەدەگ لە جێگەی ئەلێکس ئۆکسلەید-چامبەرلین هاتە یاریگاوە لە خولەکی ٥٦ی لە بردنەوەی ٧-٠ بەرامبەر مۆنتێگرۆ لە چامپیۆنشیپ یۆرۆ ٢٠٢٠.[٣٢]
ژیانی کەسی
دەستکاریمادیسۆن و هاوبەشەکەی، کەنەدی ئەلێکسا، کوڕێکیان لەدایک بوو بە ناوی لیۆ لە تەممووزی ٢٠٢١.[٣٣] باوکی ڕۆحی لیۆ هاوتیمی پێشووی مادیسۆنە لە لیستەر بێن چێلوێل.[٣٤]
ئاماری کاروانی وەرزشی
دەستکارییانە
دەستکاری- ھەتا ٢٠ ئابی ٢٠٢٢
یانە | وەرز | لیگا | جامی نیشتیمانی | جامی لیگا | ئەوروپا | ئەوانی تر | کۆی گشتی | |||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
دابەشکردن | یاریەکان | گۆڵەکان | یاریەکان | گۆڵەکان | یاریەکان | گۆڵەکان | یاریەکان | گۆڵەکان | یاریەکان | گۆڵەکان | یاریەکان | گۆڵەکان | ||
کۆنڤێنتری سیتی | ٢٠١٣-١٤ | خولی پلە یەک | 0 | 0 | 0 | 0 | 0 | 0 | - | 0 | 0 | 0 | 0 | |
٢٠١٤-١٥ | خولی پلە یەک | ١٢ | 2 | 1 | 0 | 1 | 0 | - | ٤ | 0 | ١٨ | 2 | ||
٢٠١٥-١٦ | خولی پلە یەک | ٢٣ | 3 | 0 | 0 | 1 | 0 | - | 0 | 0 | ٢٤ | 3 | ||
کۆی گشتی | ٣٥ | 5 | 1 | 0 | 2 | 0 | - | ٤ | 0 | 42 | 5 | |||
نۆرویچ سیتی | ٢٠١٦-١٧ | چامپیۆنشیپ | 3 | 1 | 0 | 0 | 1 | 0 | - | - | ٤ | 1 | ||
٢٠١٧-١٨ | چامپیۆنشیپ | ٤٤ | ١٤ | 2 | 0 | 3 | 1 | - | - | ٤٩ | ١٥ | |||
کۆی گشتی | ٤٧ | ١٥ | 2 | 0 | ٤ | 1 | - | - | 53 | ١٦ | ||||
نۆرویچ سیتی خوار ٢٣ ساڵان | ٢٠١٦-١٧ | - | - | - | - | - | ١ | 1 | 1 | 1 | ||||
ئەبێردین (خواستن) | ٢٠١٦-١٧ | خولی نایابی سکۆتلەندا | ١٤ | 2 | - | 3 | 0 | - | - | ١٧ | 2 | |||
لیستەر سیتی | ٢٠١٨-١٩ | پرێمیەرلیگ | ٣٦ | 7 | 1 | 0 | 1 | 0 | - | - | ٣٨ | 7 | ||
٢٠١٩-٢٠ | پرێمیەرلیگ | ٣١ | ٦ | 2 | 0 | 5 | 3 | - | - | ٣٨ | ٩ | |||
٢٠٢٠-٢١ | پرێمیەرلیگ | ٣١ | ٨ | ٤ | 1 | 1 | 0 | ٦ | 2 | - | 42 | ١١ | ||
٢٠٢١-٢٢ | پرێمیەرلیگ | ٣٥ | ١٢ | 2 | 1 | 2 | 1 | ١٣ | ٤ | ١ | 0 | 53 | ١٨ | |
٢٠٢٢-٢ | پرێمیەرلیگ | 3 | 2 | 0 | 0 | 0 | 0 | - | - | 3 | 2 | |||
کۆی گشتی | ١٣٦ | ٣٥ | ٩ | 2 | ٩ | ٤ | ١٩ | ٦ | 1 | 0 | ١٧٤ | ٤٧ | ||
تەواوی کاروانی وەرزشی | ٢٣٢ | ٥٧ | ١٢ | 2 | ١٨ | ٤ | ١٩ | ٦ | ٦ | 1 | ٢٨٧ | ٧١ |
نێودەوڵەتی
دەستکاریتیمی نیشتیمانی | ساڵ | یاریەکان | گۆڵەکان |
---|---|---|---|
ئینگلتەرا | ٢٠١٩ | 1 | 0 |
کۆی گشتی | 1 | 0 |
خەڵاتەکان
دەستکاریلیستەر سیتی
تاکەکەسی
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «James Maddison». The Football Association. لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «Leicester star James Maddison considering international switch to Republic of Ireland». belfasttelegraph.co.uk. Independent News & Media. ٢٤ی ئابی ٢٠١٩. لە ١١ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ Crowley، Kieran (٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣). «Pressley stays unchanged for Stevenage». Coventry City F.C. لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ Connoll، Nick (١٣ی ئابی ٢٠١٤). «Match report: Coventry City 1–2 Cardiff City». Coventry City F.C. لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ Joyce، Matt (٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤). «Coventry City midfielder James Maddison signs a three-and-a-half-year deal with the club». Coventry City F.C. لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «Doncaster Rovers 2–0 Coventry City». BBC Sport. 26 December 2014. لە 9 October 2018 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ Turner، Andy (14 January 2015). «Sky Blues starlet James Maddison struggling to be fit for FA Youth Cup game at Manchester City». Coventry Telegraph. لە 9 October 2018 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Transfer news: City sign Coventry's James Maddison». Norwich City F.C. ١ی شوباتی ٢٠١٦. لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «Norwich 6-1 Coventry». BBC. 23 August 2016. لە 29 March 2022 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Norwich City midfielder James Maddison joins Aberdeen on loan». BBC Sport. 31 August 2016. لە 9 October 2018 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ Young، Chick (18 September 2016). «Dundee 1–3 Aberdeen». BBC Sport. لە 9 October 2018 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ Ralston، Gary (25 September 2016). «Aberdeen 2 Rangers 1: James Maddison hits perfect free-kick to win it for Dons – three things we learned». Daily Record. Glasgow. لە 9 October 2018 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «James Maddison signs new deal with the Canaries». www.canaries.co.uk (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی شوباتی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «الأندية الأوروبية في حالة تأهب للتعاقد مع ماديسون». IraqBet. لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی ئابی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ ئ ا «James Maddison: It's one of the best awards you can get». Norwich City F.C. ٢٨ی نیسانی ٢٠١٦. لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «EFL awards: Tom Cairney, Ruben Neves & Ryan Sessgenon on Championship shortlist». BBC Sport. ٤ی نیسانی ٢٠١٨. لە ٤ی نیسانی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «Leicester sign midfielder James Maddison from Norwich on five-year deal». BBC Sport. 20 June 2018. لە 2 July 2018 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ Poole، Harry (18 August 2018). «Leicester City 2–0 Wolverhampton Wanderers». BBC Sport. لە 9 October 2018 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ Mann، Mantej (22 September 2018). «Leicester City 3–1 Huddersfield Town». لە 9 October 2018 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Maddison agrees new Leicester deal». BBC Sport.
- ^ «Man City 2–5 Leicester: Jamie Vardy scores hat-trick in stunning Foxes victory over Man City». Sky Sports (بە ئینگلیزی). لە ٥ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Maddison strike voted September 2020's Budweiser Goal of the Month». www.premierleague.com (بە ئینگلیزی). لە ٥ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «James Maddison among Leicester players dropped for Covid-19 breach». BBC Sport. 11 April 2021. لە 11 April 2021 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ ئ ا Veevers، Nicholas (٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧). «The England U21s squad to face Ukraine in Kiev has been named by boss Aidy Boothroyd». The Football Association. لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ Maddison، James (٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧). «England U21s newboy James Maddison gives us his story after first call-up to squad». The Football Association. لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «Ukraine U21 0–2 England U21». BBC Sport. 10 November 2017. لە 9 October 2018 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «James Maddison, Jadon Sancho and Mason Mount named in England squad». BBC Sport. 4 October 2018. لە 9 October 2018 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «ENGLAND U21S SQUAD NAMED BY AIDY BOOTHROYD FOR THIS SUMMER'S EURO FINALS IN ITALY». The Football Association. 27 May 2019. لە 19 June 2019 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «England U21 3–3 Croatia U21». BBC Sport. 24 June 2019. لە 25 June 2019 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «James Maddison: England and Leicester midfielder withdraws from Euro 2020 qualifiers squad». BBC Sport. ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩.
- ^ «James Maddison: Leicester boss Brendan Rodgers backs midfielder after casino 'mistake'». BBC Sport. ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩.
- ^ McNulty، Phil (14 November 2019). «England 7–0 Montenegro». BBC Sport. لە 14 November 2019 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Footballer James Maddison cradles his newborn son Leo in adorable snap». DUK News (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ Abbott، Matt (٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١). «Ben Chilwell shares touching family moment with James Maddison after game». LeicestershireLive (بە ئینگلیزی). لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ James Maddison لە National-Football-Teams.com
- ^ McNulty، Phil (15 May 2021). «Chelsea 0–1 Leicester City». BBC Sport. لە 16 May 2021 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ Hafez، Shamoon (7 August 2021). «Leicester City 1–0 Manchester City». BBC Sport. لە 8 August 2021 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Norwich City: James Maddison rewarded for fine January form». English Football League. 9 March 2018. لە 19 June 2019 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «PFA Championship Team of the Year: Wolves & Fulham trios named in line-up». BBC Sport. 18 April 2018. لە 5 May 2018 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Maddison & O'Brien Scoop POTS Prizes At LCFC End Of Season Awards». Leicester City F.C. ١٦ی ئایاری ٢٠٢٢. لە ١٧ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «#EFL2018: EFL Awards». English Football League. 27 December 2018. لە 19 June 2019 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Maddison strike voted Budweiser Goal of the Month». Premier League. ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠. لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جەیمس مادیسۆن تێدایە. |