کەریم زەند: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ڕواڵەت
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
Aram (لێدوان | بەشدارییەکان) دروستکردنی وتارێکی نوێ لە ڕێگەی سندووقی دروستکردنی وتارەوە لە پەڕەی دەستپێک. |
(بەبێ جیاوازی)
|
وەک پێداچوونەوەی ١٠:٣٣، ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧
کەریم زەند کێیە؟
کەریم زەند یەکێکە لە گەڕیدە و مێژوونووسە ناسراوەکانی کورد، لە ساڵی ١٩٢٤ لە سلێمانی لەدایکبووە و خوێندنی ئایینی، سەرەتایی و ناوەندی لە سلێمانی تەواوکردووە و ساڵی ١٩٤٤ خانەی مامۆستایانی بەغدای تەواوکردووە. ساڵی ١٩٤٦ بەشداری لە کۆماری کوردستان کردووە و لەدوای ڕووخانی کۆماری کوردستان لە مەھاباد چووەتە یەکێتیی سۆڤیەت. ھەروەھا خاوەنی دەیان پەرتووکە لە بوارەکانی مێژوو، جوگرافیا و بابەتی دیکەدا و پەرتووکی «تۆماری تەمەن» کە لە ٥ بەرگ پێکھاتووە باس لە جوگرافیا و شێوەزاری میللەتانی کوردستان دەکات. ھەروەھا یەکەم کەسە کە پەرتووکی ئینجیلی کردووەتەوە کوردی.
مردن
کاتژمێر ١٠ی بەیانیی ڕۆژی ۱۰ی تشرینی یەکەمی ۲۰۱۷ کەریم زەند، لە ماڵەکەی خۆیدا لە شاری سلێمانی بەھۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
سەرچاوەکان
- ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی گەڕیدە و مێژوونووسی ناسراوی کورد کەریم زەند کۆچی دوایی کرد. (کوردی). ماڵپەڕی ئێن ئاڕ تی (لە ڕێکەوتی ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧). سەردان لە ڕێکەوتی ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧.