بۆ ناوەڕۆک بازبدە

حەسەن زیرەک: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
[وەشانی تاوتوێ نەکراو][وەشانی تاوتوێ نەکراو]
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
چاکسازی، پەرەپێدانی وتار، سەرچاوەی زیاتر
تاگ: دەستکاریکەری ویکیدەقی ٢٠١٧
No edit summary
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریکەری ویکیدەقی ٢٠١٧
ھێڵی ٢٣٧: ھێڵی ٢٣٧:


{{وتە٢|حەسەن زیرەک مرد، من ھێزی گۆرانی گوتنم نەما، نەمویست بچمەوە نێو کاری ھونەری؛ نەک ھەر من، بەڵکو لە ھەموو گەلی کورد ڕۆیشت. حەسەن زۆر ڕێزی دەگرتم، کە چوومە ئێران خۆی و ھاوسەرەکەی منیان بردە ماڵی خۆیان و چەندین شەو میوانداریان کردم و خزمەتیان دەکردم، لە وێنەی حەسەن زیرەک کەمە.<ref>{{Cite book|last=عوسمان|first=شارباژێڕی|url=https://www.kurdipedia.org/default.aspx?q=2012061016514967316&lng=1;|title=گەوھەرێ|pages=٣٥٥}}</ref><ref>{{Cite web|date=2021-11-29|title=کەسایەتیی مامۆستا زیرەک لە زمانی مامۆستا عەلی مەردان|url=https://kurdish.sahartv.ir/tv/کورتە_بەرنامە-i403007|access-date=2024-06-10|website=SAHAR KURDISH (Sorani)}}</ref>}}
{{وتە٢|حەسەن زیرەک مرد، من ھێزی گۆرانی گوتنم نەما، نەمویست بچمەوە نێو کاری ھونەری؛ نەک ھەر من، بەڵکو لە ھەموو گەلی کورد ڕۆیشت. حەسەن زۆر ڕێزی دەگرتم، کە چوومە ئێران خۆی و ھاوسەرەکەی منیان بردە ماڵی خۆیان و چەندین شەو میوانداریان کردم و خزمەتیان دەکردم، لە وێنەی حەسەن زیرەک کەمە.<ref>{{Cite book|last=عوسمان|first=شارباژێڕی|url=https://www.kurdipedia.org/default.aspx?q=2012061016514967316&lng=1;|title=گەوھەرێ|pages=٣٥٥}}</ref><ref>{{Cite web|date=2021-11-29|title=کەسایەتیی مامۆستا زیرەک لە زمانی مامۆستا عەلی مەردان|url=https://kurdish.sahartv.ir/tv/کورتە_بەرنامە-i403007|access-date=2024-06-10|website=SAHAR KURDISH (Sorani)}}</ref>}}

[[عەدنان کەریم]] گۆرانیبێژی کلاسیکی کورد، دەربارەی حەسەن زیرەک و بەراوردی بە ماملێ، دەدوێت:

{{وتە٢|لە سەردەمی گەنجیمدا عاشقی دەنگی حەسەن زیرەک بووم، سەرەتا دەمویست وەک ئەو گۆرانی بڵێم.<ref>{{Cite web|date=2024-03-12|title=گفتووگۆی باڵۆن - عەدنان کەریم، بەشی یەکەم|url=https://www.rudaw.net/sorani/onair/tv/episodes/episode/gftugoi-balloon---adnan-karem/11032024034544|url-status=live|access-date=2024-07-29|website=www.rudaw.net|language=Ku}}</ref> بە سەفەر و سەردانە زۆرەکانی حەسەن زیرەک لەگەڵ کەسانی جیاواز، لەوانەش گۆرانیبێژانی ئێستای ڕادیۆکانی ئێران و بەغدا، وایانکرد زانیاریی حەسەن زیرەک لە گۆرانی و مۆسیقادا چەندین هێندە زیاد بکات و هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​حەسەن زیرەک ناوبانگ و ناسراوییەکی زۆر زیاتری هەیە لە محەممەدی ماملێ.<ref>{{Cite web|date=2024-03-14|title=گفتووگۆی باڵۆن - عەدنان کەریم، بەشی سێیەم|url=https://www.rudaw.net/sorani/onair/tv/episodes/episode/gftugoi-balloon---adnan-karem-p3/14032024101658|url-status=live|access-date=2024-07-29|website=www.rudaw.net}}</ref><ref>{{Cite web|last=m_73572910|date=2024-05-06|title=بیوگرافی حسن زیرک|url=https://virgool.io/@m_73572910/%D8%A8%DB%8C%D8%B1%DA%AF%D8%B1%D8%A7%D9%81%DB%8C-%D8%AD%D8%B3%D9%86-%D8%B2%DB%8C%D8%B1%DA%A9-rgpfxmqkex9g|access-date=2024-07-29|website=ویرگول|language=fa}}</ref>}}


میدیا زەندی، ھاوسەری حەسەن زیرەک کە بێژەری [[ڕادیۆی کوردیی تاران|بەشی کوردیی ڕادیۆ تاران]] بووە، دەنووسێت:
میدیا زەندی، ھاوسەری حەسەن زیرەک کە بێژەری [[ڕادیۆی کوردیی تاران|بەشی کوردیی ڕادیۆ تاران]] بووە، دەنووسێت:
ھێڵی ٢٤٥: ھێڵی ٢٤٩:


{{وتە٢|حەسەن زیرەک مامۆستای بەستەی کوردییە، لەو ڕۆژەوەی حەسەن زیرەک نەماوە تا ئێستا چوار گۆرانیبێژی وەک حەسەن زیرەکمان نییە.<ref>{{Cite web|title=حەسەن زیرەک مرد یان کوشتیان؟ |url=https://pukmedia.com/KS/Details/180032|access-date=2024-06-29|website=pukmedia.com|language=ku}}</ref>}}
{{وتە٢|حەسەن زیرەک مامۆستای بەستەی کوردییە، لەو ڕۆژەوەی حەسەن زیرەک نەماوە تا ئێستا چوار گۆرانیبێژی وەک حەسەن زیرەکمان نییە.<ref>{{Cite web|title=حەسەن زیرەک مرد یان کوشتیان؟ |url=https://pukmedia.com/KS/Details/180032|access-date=2024-06-29|website=pukmedia.com|language=ku}}</ref>}}

[[شەماڵ سائیب]] مۆسیقاژەن و گۆرانیبێژی دیاری کورد، دەربارەی زیرەک:

{{وتە٢|چەند جاری تر دەیڵێمەوە، ئێمە دەبێت مەمنوونی حەسەن زیرەک بین، ئەگەر ئەو چووەوە ئەودیو (ئێران) درێژەی بەو گۆرانییە کوردیانە نەدایە، ئێستا گۆرانی کوردی نەمابوو.<ref>{{Cite web|title=2165|url=https://www.calameo.com/read/000084793a418fdaa5c59|access-date=2024-07-29|website=calameo.com|language=en}}</ref>}}


[[شارام نازری]]، ھونەرمەندی [[مۆسیقا|مۆسیقای نەریتیی]] کورد، سەبارەت بە دەنگی حەسەن زیرەک دەڵێت:
[[شارام نازری]]، ھونەرمەندی [[مۆسیقا|مۆسیقای نەریتیی]] کورد، سەبارەت بە دەنگی حەسەن زیرەک دەڵێت:
ھێڵی ٢٦٠: ھێڵی ٢٦٨:
[[ناسر ڕەزازی]]، ھونەرمەندی بەناوبانگی کورد، سەبارەت بە زیرەک دەڵێت:
[[ناسر ڕەزازی]]، ھونەرمەندی بەناوبانگی کورد، سەبارەت بە زیرەک دەڵێت:


{{وتە٢|دوو جار مامۆستا حەسەن زیرەکم لە [[سنە]] بینیوە. جارێکیان لە ماڵی دانیشتوویەکی شاری سنە و جارێکیش کە بۆ ئاھەنگی زەماوەندی کارمەندێکی ڕادیۆی سنە ھاتبوو، بینیم. غەنی بلوریان لە [[حیزبی توودەی ئێران|حیزبی توودە]] بۆ ئاڵوگۆڕکردنی نامە سیاسییەکان (بۆ [[حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران|حیزبی دیموکرات]]) لەڕێگەی زیرەکەوە دەینارد.}}
{{وتە٢|دوو جار مامۆستا حەسەن زیرەکم لە [[سنە]] بینیوە. جارێکیان لە ماڵی دانیشتوویەکی شاری سنە و جارێکیش کە بۆ ئاھەنگی زەماوەندی کارمەندێکی ڕادیۆی سنە ھاتبوو، بینیم. من شاگردی حەسەن زیرەکم، ئەو بەدبەختی و داماویەی حەسەن زیرەک چەشتویەتی، هیچ گۆرانیبێژێکی دیکە نەی چەشتووە و کەس بە قەد ئەو بەدبەختی و چارەڕەشی نەچەشتووە، زیندان، بەدبەختی، منداڵییەکی هەژارانە، ھەموو ئەمانەی بەسەر ھاتووە.<ref>{{Cite web|date=2024-04-02|title=ناسر رەزازی: ئاواتی لەمێژینەم ئەوەیە کورد ببێتە خاوەن چارەنووسی خۆی|url=https://www.rudaw.net/sorani/culture/020420241|url-status=live|access-date=2024-07-28|website=www.rudaw.net|language=Ku}}</ref>}}


فرانسیس داوود و خالید سەرکار کە ھاوکاری حەسەن زیرەکیان کردووە، سەبارەت بە بەھرەی زیرەک لە بواری مۆسیقادا دەڵێن:
فرانسیس داوود و خالید سەرکار کە ھاوکاری حەسەن زیرەکیان کردووە، سەبارەت بە بەھرەی زیرەک لە بواری مۆسیقادا دەڵێن:
ھێڵی ٤٥٨: ھێڵی ٤٦٦:
ڕۆژی ٢٢ی تشرینی دووەمی ١٩٩٦ لە شاری [[کۆلن]]، [[ئەڵمانیا]]، بە بەشداری [[قادر دیلان]]، ئیقباڵ حاجبی، ڕەزا حەمە فەرەج، سیروان ڕەحیم، خالید ڕەشید و ٤٠٠ کەسی دیکە لە کورد و ئەڵمانی و ئەوانی تر، کۆڕێک بۆ یادی ٧٥ ساڵەی حەسەن زیرەک بەسترا؛ لەژێر چاودێری و پاراستنیی پۆلیسی کۆڵن بەھۆی فشار و ھەڕەشەکانی حکوومەتی ئێران لەسەر [[ھەڵسووڕاوی|چالاکوانە]] کوردەکان و ھەوڵی دووبارە نەبوونەوەی [[تیرۆری میکۆنۆس]].<ref>{{Cite web|date=1996-11-22|title=ڕاپۆرتی فێستیڤاڵی ٧٥ ساڵەی حەسەن زیرەک - شانۆی کۆچەر|url=https://bokan.de/|url-status=live|access-date=2024-07-29|website=Bokan}}</ref>
ڕۆژی ٢٢ی تشرینی دووەمی ١٩٩٦ لە شاری [[کۆلن]]، [[ئەڵمانیا]]، بە بەشداری [[قادر دیلان]]، ئیقباڵ حاجبی، ڕەزا حەمە فەرەج، سیروان ڕەحیم، خالید ڕەشید و ٤٠٠ کەسی دیکە لە کورد و ئەڵمانی و ئەوانی تر، کۆڕێک بۆ یادی ٧٥ ساڵەی حەسەن زیرەک بەسترا؛ لەژێر چاودێری و پاراستنیی پۆلیسی کۆڵن بەھۆی فشار و ھەڕەشەکانی حکوومەتی ئێران لەسەر [[ھەڵسووڕاوی|چالاکوانە]] کوردەکان و ھەوڵی دووبارە نەبوونەوەی [[تیرۆری میکۆنۆس]].<ref>{{Cite web|date=1996-11-22|title=ڕاپۆرتی فێستیڤاڵی ٧٥ ساڵەی حەسەن زیرەک - شانۆی کۆچەر|url=https://bokan.de/|url-status=live|access-date=2024-07-29|website=Bokan}}</ref>


=== ناو ===
چەندین شوێن و ناوچە بە ناوی حەسەن زیرەکەوە کراون، لەوانە باخچەی حەسەن زیرەک لە بۆکان و [[چوارقوڕنە]] لە [[ڕانیە]]، پردی حەسەن زیرەک لە [[قەڵادزێ]]، چێشتخانە و خواردنگەی حەسەن زیرەک لە شارەکانی تریی ڕۆژھەڵاتی کوردستان، ھەروەھا لە ناوەندی شاری سلێمانی چایخانەی حەسەن زیرەک بوونی ھەیە.<ref>{{Cite web|title=Kurdish tea shop celebrates the life of renowned singer Hesen Zirek|url=https://www.rudaw.net/english/kurdistan/150120172|url-status=live|access-date=2024-07-26|website=www.rudaw.net|language=en}}</ref> ساڵی ٢٠٢٠ حکوومەتی ئێران، وێنەی حەسەن زیرەکی لەسەر پولی پۆستەی دەوڵەت دانا و بڵاویکردەوە، بۆ یادکردنەوەی ھونەرمەند و پاراستنی ناوی ھونەرمەندەکە لە مێژوودا.<ref>{{Cite web|title=إيران تصدر طابعا يحمل صورة الفنان الكوردي الكبير حسن زيرك|url=https://shafaq.com/ar/%D9%83%D9%88%D8%B1%D8%AF%D8%B3%D9%80%D9%80%D8%AA%D8%A7%D9%86%D9%8A%D8%A7%D8%AA/%D9%8A%D8%B1%D8%A7%D9%86-%D8%AA%D8%B5%D8%AF%D8%B1-%D8%B7%D8%A7%D8%A8%D8%B9%D8%A7-%D9%8A%D8%AD%D9%85%D9%84-%D8%B5%D9%88%D8%B1%D8%A9-%D8%A7%D9%84%D9%81%D9%86%D8%A7%D9%86-%D8%A7%D9%84%D9%83%D9%88%D8%B1%D8%AF%D9%8A-%D8%A7%D9%84%D9%83%D8%A8%D9%8A%D8%B1-%D8%AD%D8%B3%D9%86-%D8%B2%D9%8A%D8%B1%D9%83|access-date=2024-07-29|website=شفق نيوز|language=ar}}</ref>
چەندین شوێن و ناوچە بە ناوی حەسەن زیرەکەوە کراون، لەوانە باخچەی حەسەن زیرەک لە بۆکان و [[چوارقوڕنە]] لە [[ڕانیە]]، پردی حەسەن زیرەک لە [[قەڵادزێ]]، چێشتخانە و خواردنگەی حەسەن زیرەک لە شارەکانی تریی ڕۆژھەڵاتی کوردستان، ھەروەھا لە ناوەندی شاری سلێمانی چایخانەی حەسەن زیرەک بوونی ھەیە.<ref>{{Cite web|title=Kurdish tea shop celebrates the life of renowned singer Hesen Zirek|url=https://www.rudaw.net/english/kurdistan/150120172|url-status=live|access-date=2024-07-26|website=www.rudaw.net|language=en}}</ref> ساڵی ٢٠٢٠ حکوومەتی ئێران، وێنەی حەسەن زیرەکی لەسەر پولی پۆستەی دەوڵەت دانا و بڵاویکردەوە، بۆ یادکردنەوەی ھونەرمەند و پاراستنی ناوی ھونەرمەندەکە لە مێژوودا.<ref>{{Cite web|title=إيران تصدر طابعا يحمل صورة الفنان الكوردي الكبير حسن زيرك|url=https://shafaq.com/ar/%D9%83%D9%88%D8%B1%D8%AF%D8%B3%D9%80%D9%80%D8%AA%D8%A7%D9%86%D9%8A%D8%A7%D8%AA/%D9%8A%D8%B1%D8%A7%D9%86-%D8%AA%D8%B5%D8%AF%D8%B1-%D8%B7%D8%A7%D8%A8%D8%B9%D8%A7-%D9%8A%D8%AD%D9%85%D9%84-%D8%B5%D9%88%D8%B1%D8%A9-%D8%A7%D9%84%D9%81%D9%86%D8%A7%D9%86-%D8%A7%D9%84%D9%83%D9%88%D8%B1%D8%AF%D9%8A-%D8%A7%D9%84%D9%83%D8%A8%D9%8A%D8%B1-%D8%AD%D8%B3%D9%86-%D8%B2%D9%8A%D8%B1%D9%83|access-date=2024-07-29|website=شفق نيوز|language=ar}}</ref>


ھێڵی ٤٩٥: ھێڵی ٥٠٤:
* [https://dangify.net/artists/Hesen-Zîrek حەسەن زیرەک لە دەنگیفای]
* [https://dangify.net/artists/Hesen-Zîrek حەسەن زیرەک لە دەنگیفای]
* [https://kurdipedia.org/default.aspx?q=20231111081034528451&lng=1; بەرھەمەکانی حەسەن زیرەک]
* [https://kurdipedia.org/default.aspx?q=20231111081034528451&lng=1; بەرھەمەکانی حەسەن زیرەک]
* [https://musickordi.com/singer/%D8%AD%D8%B3%D9%86-%D8%B2%DB%8C%D8%B1%DA%A9.html ٤٠٠ گۆرانی لە گۆرانییەکانی حەسەن زیرەک]


<div class="mw-collapsible mw-collapsed">
<div class="mw-collapsible mw-collapsed">

وەک پێداچوونەوەی ‏١٢:١٦، ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٤

حەسەن زیرەک
Hesen Zîrek

حەسەن عەبدوڵڵا
لەدایکبوون (١٩٢١-١١-٢٩) ٢٩ی تشرینی دووەمی ١٩٢١
مەرگ٢٦ی حوزەیرانی ١٩٧٢(١٩٧٢-٠٦-٢٦) (٥٠ ساڵ ژیاوە)
بۆکان، ڕۆژھەڵاتی کوردستان
ھۆکاری مەرگژەھراوی کردن، شێرپەنجەی جگەر[١][٢][٣]
شوێنی گۆڕناڵەشکێنە، بۆکان
36°30′02″N 46°12′30″E / 36.5005291°N 46.2082101°E / 36.5005291; 46.2082101پۆتانەکان: 36°30′02″N 46°12′30″E / 36.5005291°N 46.2082101°E / 36.5005291; 46.2082101
نەتەوەکورد
ناوەکانی تربولبولی کوردستان[٤]
شارۆمەندێتیھاووڵاتی ئێران Flag
پەروەردەنەخوێندەوار
پیشەھونەرمەند، گۆرانیبێژ، وێنەکێش[٥] مەقامبێژ، شاعیر، مۆسیقاژەن (دەفژەن، تارژەن[٦] و عوودژەن)
چالاکبوون١٩٥٣–١٩٧٢
ناسراوە بەمۆسیقای کوردی، فۆڵک، کلاسیک
چەشنفۆلکلۆر، ئیرۆتیزم
ئۆفیسڕادیۆی بەغدا
ڕادیۆی تاران
ڕادیۆی کرماشان
ڕادیۆی تەورێز
ڕادیۆی سنە
ئایینئیسلام
ھاوسەرھاوسەرگیرییە فەرمییەکان:
میدیا زەندی، ڕابیعە سەرئەنجام[٧][٨]
ئەوانی تر:
نزیکەی ٣٠ ھاوسەری تر
مناڵ(ەکان)مەھتاب (ئارەزوو)، مەھناز (ساکار)[٩]
باوان
  • عەبدوڵڵا (باوک)
  • ئامینە (دایک)
خزمەکانمحەممەد ئەمین[ئ] (برا گەورە)
حسێن (برا بچووک)[١٠]
سارا (خوشک)


حەسەن عەبدوڵڵا عەبدولڕەحمان ناسراو بە حەسەن زیرەک (٢٩ی تشرینی دووەمی ١٩٢١ لە بۆکان – ٢٦ی حوزەیرانی ١٩٧٢ لە بۆکان) ھونەرمەند و گۆرانیبێژێکی کورد بوو، بە بەناوبانگترین ھونەرمەندی کورد لە تەواوی کوردستان دادەنرێت.[١١][١٢] بەرچاوترین کاری ئەو کۆکردنەوەی گەنجینەیەک لە ئاواز و گۆرانی تۆمارکراویی کوردییە بە دەنگی خۆی کە ژمارەیان لە نێوان ١٠٠٠[١٣] بۆ ٢٠٠٠ گۆرانییە.[١٤][١٥] حەسەن زیرەک بەھۆی گۆرانییەکانی لە ناو کوردەکانی ڕۆژھەڵات و باشوور ناسراوە. لە ساڵی ١٩٧٢ لە شاری بۆکان، پارێزگای ورمێ کۆچی دواییی کرد و ھەر لەوێش بە خاک سپێردرا.

ھەرچەندە حەسەن زیرەک بەھۆی سەختی بارودۆخی ژیانەوە سوودی لە خوێندن وەرنەگرت،[١٦] بەڵام بەھرەیەکی ناوازەی ھەبوو لە ئاوازدانانی شیعر و مۆسیقای کوردی، ئەم بەھرەیە لەگەڵ دەنگە ناوازەکەی، گۆرانییەکانی لە سەرانسەری ناوچە کوردنشینییەکاندا جێی بایەخ کردوە. دەنگە کوردییەکەی تا ئێستاش لە ناوچە کوردنشینەکان بە تایبەت لە ڕۆژھەڵات و باشووری کوردستان لە کوچە و کۆڵانەکان لە ماڵ و سەیرانگا و ئاھەنگەکان دەبیسترێت.[١٧][١٨]

حەسەن زیرەک جگە لە زمانی کوردیی زگماکی خۆی (سۆرانی[ا])، بە زمانەکانی فارسی، تورکی،[١٩] ئازەری، ئەرمەنی و شێوەزاری لوڕیش گۆرانی وتووە و خاوەنی ٣ مەقامە بە زمانی تورکی، ٨ مەقام بە فارسی، ٢ مەقام بە ھەورامی و ٦٤ مەقام بە کوردیی سۆرانی.[٢٠] زیرەک لەگەڵ ئۆرکێستراکانی مۆسیقای کوردیی برایانی یوسف زەمانی،[٢١] ئۆرکێسترای موشیر ھومایۆن شەھرەدار لە تاران و ئۆرکێسترای موجتەبا میرزادە لە کرماشان گۆرانی پێشکەش کردووە.[٢٢][٢٣] جیا لە ڕادیۆی کرماشان و تاران، زیرەک سەردانی ڕادیۆکانی تەورێز، سنە و مەھابادی کردوە و گۆرانی لێ تۆمار کردون.

نازناوی «زیرەک» بۆماوەیی نییە، باوکی و باپیریشی ئەو ناوەیان پێوە نەبووە، بەڵکو لە ساڵی ١٩٥٣ لە ڕادیۆی بەغدا ئەم نازناوەی پێ درا.[٢٤]

ژیان

سەرەتای ژیان

بەپێی بڕوانامەی لەدایکبوون و بە گوێرەی خەڵکی ناوچەی بۆکان و بنەماڵەکەی لە ساڵی ١٩٢١ لە گەڕەکی قەڵای سەردار، لە شاری بۆکان لە پارێزگای ورمێ حەسەن زیرەک لەدایکبووە. عەبدوڵڵا، باوکی حەسەن زیرەک لە سەردەمی منداڵی زیرەک کۆچی دوایی کرد و دواتر ھاوسەرەکەی بەناوی ئامینە کەیفە، توانای چاودێری و بەخێوکردنی منداڵەکانی نەبوو، بۆیە ناچار بوو دووبارە ھاوسەرگیری بکاتەوە و منداڵەکانی بە زیرەکیشەوە نەچوونە قوتابخانە و کرێکارییان دەکرد بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیانیان.[٢٥] حەسەن زیرەک ١ خوشک و ٢ برای ھەبوو؛ زیرەک دەربارەی جێی لەدایکبوونی و خێزانەکەی لە ھۆنراوەیەکدا بەم شێوەیە دەڵێت:

خەڵکی بۆکانم کوردی خوێن پاکم
برام حسێنە و ئامینە دایکم
ناوم حەسەنە باوکم عەبدوڵڵا
خوشکم سارایە و کاکە مینە کاکم[٢٦]

ژیانی ناخۆش و ئاوارەیی حەسەن زیرەک لەو کاتەوە دەستی پێکرد کاتێک باوکی کۆچی دوایی کرد و دایکی شوی کردەوە.[٢٧][٢٨][٢٩] حەسەن زیرەک بە درێژایی تەمەنی منداڵی و گەنجی چەندین کاری جۆراوجۆری تاقی کردووەتەوە، وەک کرێکاری و شاگردی لە دوکانی شەربەت و شیرینی، قاوەچێتی، کارکردن لە چایخانە و بەردەستیی کەبابچی لە بۆکان و شارەکانی دیکە،[٣٠] تەنانەت چووەتە پێنجوێن، سلێمانی، مووسڵ، بەسڕە، خووزستان و باشووری ئێران بۆ کرێکاری کردن؛ ژیانێکی نائاسایی و ھەژارانەی بردووەتە سەر. کاتێک زیرەک تەمەنی تەنھا ٧ بۆ ٨ ساڵ بوو زۆر حەزی لە گۆرانی و گۆرانیوتن بوو. لەو سەردەمەدا خەڵکی لە بۆکان سەرقاڵی گۆرانیوتن بوون لە کۆڕ و مەراسیمی جیاوازدا لە شەقام و بازاڕەکاندا. یەکێک لەو کەسانەی لەم شارەدا ئاشنای مۆسیقا و گۆرانیوتن بوو و لەم بوارەدا چالاک بوو، گۆرانیبێژێکی جوولەکە بوو بە ناوی «شێنگە جوو» کە حەسەن زیرەک گوێی لە گۆرانییەکانی دەگرت و بە ئەگەرێکی زۆرەوە لەو تەمەنەدا شێنگە جوو یەکەم مامۆستای نافەرمی حەسەن زیرەک بووە.

حەسەن زیرەک، لە تەمەنی گەنجیدا، ڕۆژێک کاتێک شۆفێری دەکات لە ڕێگای سەقزبانە، لە کاتی کارکردن ئۆتۆمبێلەکەی گڕ دەگرێت و بەھۆیەوە کەسێک گیان لەدەست دەدات؛[ب] بەم شێوەیە حەسەن زیرەک ئۆتۆمبێلەکە و شوێنی کوشتنەکەی بەجێدەھێڵێت، بۆ ماوەیەکی زۆر بە ترسەوە خۆی دەشارێتەوە، پاشان ئێران جێدەھێڵێت و دەچێتە عێراق و شاری بەغدا بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانی.[٣١]

ڕادیۆی کوردیی بەغدا

سەرەتا حەسەن زیرەک دەچێتە پێنجوێن و پاشان سلێمانی، لە سلێمانی لە ھۆتێلێکدا بە شاگردی کار دەکات و ھەر لەوێش ھاوسەرگیری لەگەڵ ناسکێ دەکات، و ٦ مانگ لەم ھۆتێلە دەمێنێتەوە.[٣٢] دواتر لە ساڵی ١٩٥٠ زیرەکی ٢٠ ساڵان لە عێراق لە میوانخانەی باکوور (بە عەرەبی: فندق شمال‎)[٣٣] لای جەعفەری خاوەن ھۆتێل دەست دەکات بە شاگردی، زیرەک ماوەی ٤ ساڵ لەم ھۆتێلەدا کاری کردووە. لەو کاتەدا لەگەڵ ناسکێی ھاوسەری بە ڕۆژ لە میوانخانەکە کار دەکەن و شەوانیش لەسەر بانی بیناکە دەمانەوە و زیرەک لەوێ گۆرانی دەگوت، ڕۆژێک ھاوپیشە و کەسانی نزیک لە ھۆتێلەکە دەنگخۆشیی حەسەن زیرەک بۆ جەعفەر باس دەکەن، جەعفەریش ھەر زوو تاقیدەکاتەوە و پلەی زیرەک لە ھۆتێلەکە بەرز دەکاتەوە، و ھەموو ھەینییەک لەسەر تەختی میوانخانەی ھۆتێلەکە دەست دەکات بە گۆرانیوتن. ھەواڵ دەچێتە ڕادیۆ و کارمەندانی ڕادیۆ دەچن بۆ میوانخانە تا زیرەک بھێننە ڕادیۆ و وەک کارمەند دایمەزرێنن، پاش ڕازیکردنی جەعفەری خاوەن میوانخانە، زیرەک دەچێتە ڕادیۆی کوردیی بەغدا و بە ھاوکاری عەلی مەردان، نەشەت عەبدولڕەحمان، حەمەی دەروێش کەریم، سەڵاح و عادل عیرفان بەشداری بەشی کوردیی ڕادیۆی بەغدا دەکات و مانگانە چوار گۆرانی بە شەش دینار پێشکەش دەکات.[٣٤][٣٥] حەسەن زیرەک لە ساڵی ١٩٥٣ەوە لە بەشی کوردیی ڕادیۆی بەغدا بەفەرمی دادەمەزرێت.[٣١]

ھاتنی حەسەن زیرەک بۆ ڕادیۆی کوردیی بەغدا ھاوکات بوو لەگەڵ سەرەتای پەنجاکانی سەدەی ڕابردوو و بە گوتەی خۆی لەگەڵ ئەفسانەکانی مۆسیقای کوردی ئەو ساڵانە لەوێ بووە، لەوانە عەلی مەردان، نەسرین شێروان، حەسەن و محەممەد عارف جزیری، شەماڵ سائیب، تایەر تۆفیق، ڕەسوڵ گەردی، ئیلیاس فەڕەنگی و قادر دیلان. لە ساڵانی سەرەتای کارکردنی لە ڕادیۆی بەغدا، سەرنجی گوێگرانی بۆ لای خۆی ڕاکێشا، بەو پێیەی شارەزایی و لێھاتوویی تایبەتی لە ئاواز و گۆرانییە کوردییەکانی ناوچەی موکریان ھەبوو.

ساڵی ١٩٥٨ کاتێک حەسەن زیرەک گەڕایەوە بۆکان، عەبدوڵڵا موفتیزادە، دانیشتووی شاری سنە، دەچێتە بۆکان و داوا لە حەسەن زیرەک دەکات بچێتە ناو ڕادیۆی کوردیی تاران کە تازە دامەزرابوو؛ بۆیە ھەر لە ساڵی ١٩٥٨ حەسەن زیرەک دوای وەرگرتنی مۆڵەت لە بەرپرسانی ڕادیۆی کوردی لە بەغدا بڕیاری گەڕانەوەی بۆ ئێران دا.

کودەتای عێراق

لە ساڵی ١٩٥٨ شانشینی عێراق لە کودەتایەکدا بە سەرۆکایەتی عەبدولکەریم قاسم و عەبدولسەلام عارف کەوت و حکوومەتی کۆماری لە عێراق ڕاگەیەندرا. حەسەن زیرەک لە کاتی گەڕانەوەی بۆ بۆکان، دوای ماوەیەک بڕیاریدا بگەڕێتەوە عێراق، لەکاتی ئامادەکاری بۆ گەڕانەوەی، ھەواڵی کودەتاکەی عێراق دڵەڕاوکێ و نیگەرانی زیرەکی لێ دەکەوێتەوە، چونکە ئەوکاتەی لە ڕادیۆی بەغدا گۆرانیبێژ بوو، بەبۆنەی تاج لەسەرنانی شا فەیسەڵی دووەمی عێراق و شا حوسێن لە ئوردن، لە ڕادیۆی بەغدا ئاھەنگێکی گۆرانی ڕێک دەخرێت،[٣٦] زۆر لە ھونەرمەندان لەم ئاھەنگەدا گۆرانی دەڵێن، زیرەکیش کە تازە دامەزرابوو بەو بۆنەیەوە گۆرانییەکی پێشکەش کردبوو:

دە لێدەن لێدەن لە تەپڵی شادمانی
ئەوا تاجیان نایە سەر حوسێن و فەیسەڵی سانی

پڕوپاگەندە و وتاری بەربڵاو لە ڕادیۆی بەغدا دژی دادوەرە لابراوەکانی ڕژێمی پێشوو و چەندین خۆپیشاندان و ڕاگەیاندن و وتارە یەک لە دوای یەکەکانی گەلانی ناوچەکە و بەتایبەت کورد، بۆ پشتیوانی لە کردەوە شۆڕشگێڕانەکەی عەبدولکەریم قاسم لە ڕووخاندنی شانشینی عێراق، وای کرد حەسەن زیرەک بترسێت لەوەی بگەڕێتەوە عێراق و بیگرن بەبیانوی ئەوەی گۆرانی بۆ حکوومەتی پاشایەتی پێشوو ھەڵگوتووە چونکە حکوومەتی نوێ ئەو کەسانەی دەستگیر دەکرد کە پێشتر پشتیوانیان بۆ پاشایەتیخوازی دەربڕیوە، بۆیە لە ئێران مایەوە و چاوەڕێی کرد تا دۆخی سیاسی ئەو وڵاتە ڕوون دەبێتەوە.[٣١]

ڕادیۆی کوردیی تاران

حەسەن زیرەک لە تاقوەسان (ڕاست)

بەپێی بەڵێننامەیەک لە ڕێکەوتی ١٢ی نیسانی ١٩٥٨ لەلایەن محەممەد کەیھان، یەکێک لە دامەزرێنەرانی ڕادیۆی کوردی لە تاران، ئاماژە بە پێدانی مانگانەی دوازدە ھەزار تمەن دەکات بە زیرەک بۆ پێشکەشکردنی گۆرانی کوردی، ئەمەش ئاماژەیە بۆ سەرەتای ھاوکاری ئەم ھونەرمەندە لە ڕادیۆی کوردی لە پایتەختی ئێران.

ئەو بەرھەمانەی کە حەسەن زیرەک لە ڕادیۆی کوردیی تاران تۆماری کردبوو، زۆر جار بە ئامێری مامۆستاکانی وەک حسێن یاھەقی، حەسەن کەسایی، جەلیل شەھناز، جیھانگیر مەلەک، ئەحمەد عیبادی و بە سەرپەرشتیی موشیر ھومایۆن شارەدار تۆماری دەکردن.[٣٧]

ڕادیۆی کوردیی کرماشان

لە مانگی ئابی ساڵی ١٩٦٢ کاتێک ڕادیۆی کوردیی تاران داخرا، حەسەن زیرەک و ھاوکارەکانی بەرەو کرماشان بەڕێکەوتن. ڕادیۆی کوردیی کرماشان ناوەکەی گۆڕدرا بۆ بەشی کوردی ڕادیۆ ئێران. ئەم ڕادیۆ نوێیە دەنگی نێودەوڵەتیی ئێران بوو، بەمەش کاتژمێری پەخشەکانی زیاتر بوو و نەک ھەر وڵاتانی ناوچەکە، بەڵکو پەخشەکەی بەشێکی زۆری ئەورووپا و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستیشی گرتەوە.

ھاتنی حەسەن زیرەک بۆ کرماشان و پەیوەندیکردن بە گرووپ و ھاوکارەکانی ڕادیۆ، ئۆرکێستراکەی زیاتر چالاکتر کرد، کە چەند ساڵێک بوو بوونی ھەبوو و ھەنگاوی باشی لە بەرھەمھێنانی مۆسیقا و گۆرانی کوردیدا نا.

سەرۆکی ئەو ئۆرکێسترایە محەممەد عەبدولسەمەدی بوو، و کلارنێتژەنی ئەوێ بوو. لە ساڵانی دواتردا، مەحموود بێلوری عودژەن، و سەرجەنتی زەید یەحیای کلارنێتژەن، بۆ ئەم گرووپە زیادکران. حەسەن زیرەک لە ڕادیۆی کوردیی کرماشان بە ھاوکاریی لەگەڵ ھونەرمەندانی دیاری کرماشان وەک موجتەبا میرزادە (کەمانچە)، محەممەد عەبدولسەمەدی (قەڕانی)، ئەکبەر عیزادی (سەنتوور)، ئاستوار دەروێشی (تار) و بەھمەن پۆلەکی و مورتەزا قەسری (کەمانچە و تێمپۆ) گەلێک گۆرانی تۆمار کرد، بەرھەمەکانی حەسەن زیرەک لە ڕادیۆی کرماشان بە باشترین بەرھەمەکان و سەردەمی زێڕینی ئەو دادەنرێن.

سەبارەت بە گۆرانی و ئاواز، حەسەن زیرەک لەگەڵ موجتەبای میرزادە کە ئەوکات تەمەنی تەنیا ١٦ ساڵ بوو، قسەی دەکرد و زانیارییەکی بەرفراوانی لەسەر گۆرانی کوردی پێ دەدا، ئەمەش وای کرد میرزادە ھێندەی تر حەزی بچێتە بوارەکە. میرزادە چەندین جار ئاماژەی بەوە کردووە «بوونی حەسەن زیرەک لە کرماشان زۆر بەسود بووە» چونکە ئەوی بە مۆسیقای کوردی ناساندووە و لە ڕێگەی زیرەکەوە چەندین گۆرانی و ئاوازی کوردی ناسیوە و وای کردووە شێوازی ژەنینی جیاواز بێت.

حەسەن زیرەک لە ماوەی ئەو ٣ ساڵەی لە کرماشان مایەوە، ناو و ناوبانگێکی گەورەتری بۆ خۆی تۆمار کرد، بەجۆرێک زۆربەی ڕۆژەکان چەند کەسێک کە ئارەزویان لە دەنگی بوو لە ناوچە جیاجیاکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران و باشووری کوردستانەوە دەھاتن بۆ سەردانی و ئەویش لە ماڵەکەی خۆیدا میواندارییانی دەکرد.[٣٨]

دەرکردنی لە ڕادیۆ

دوای بەدەستھێنانی ناوبانگ، ھەندێک کەس لە ئێران ڕێگریان لە حەسەن زیرەک کرد درێژە بە چالاکییەکانی بدات و بە ھۆکاری جۆراوجۆر لە ڕادیۆکانی تاران و کرماشان دەریان کرد.

کە دکتۆر شێخ عابدی سەراجدەدینی سەرۆکی بەرنامەی ڕادیۆی کوردیی تاران بوو، کاتێک حەسەن زیرەک ھاتبووە مەیدانی ڕادیۆکە، شێخ عابدی بە دەرگاوانی ڕادیۆکەی گوتبوو ڕێگە نەدات بە ھیچ شێوەیەک حەسەن زیرەک بێتە ژوورەوە، ئەمەش زیرەک خەمبار دەکات و دەیەوێت بگەڕێتەوە بەغدا و چیتر نەگەڕێتەوە تاران، بەڵام لەکاتی گەیشتنی بۆ بەغداش دەیگرن و دەیخەنە بەندیخانەوە

— میدیا زەندی

لە ساڵانی ١٩٦٢ و ١٩٦٤ ژیانی کارکردنی حەسەن زیرەک بەرەو دابەزین چوو و حکوومەت پارەی پێ نەدەدا، بەرپرسی ڕادیۆی کوردی ئەوکات شوکروڵڵا بابان وتی «نزیکەی ١٥٠٠ گۆرانیمان بە دەنگی حەسەن زیرەک تۆمار کردوە، چیتر پێویستمان بە حەسەن زیرەک نییە».[پ][٣٩][٤٠]

زیرەک لە سەردەمی خۆیدا گوێگرێکی زۆری لە ڕادیۆ کوردییەکانی بەغدا و کرماشان و تاران ھەبووە، ھەر ئەمە زۆر جار بووەتە ھۆی ئیرەیی ھونەرمەندانی سەردەمی خۆی؛ زیرەک نەک بە تەنھا لەلایەن خەڵک و حکوومەتەوە ئازار دراوە، بەڵکو لەلایەن ھونەرمەندانی ئەو سەردەمەش تووشی سووکایەتی و ئازاردان بووەتەوە؛ لەوانەش شەماڵ سائیبە، کە بە سڕینەوەی چەند بەرھەمێکی زیرەک لە ڕادیۆی بەغدا تۆمەتبار دەکرێت، شەماڵ سائیب خۆیشی ئەمەی پشتڕاست کردوەتەوە، بەڵام وەک خۆی دەڵێت «یەک گۆرانی لە ئەرشیڤدا سڕیوەتەوە».[٤١][٤٢][٤٣]

ساڵی ١٩٦٦ کاتێک لە ئێران ڕێگەی پێنادرێت، دێتەوە عێراق بە ھیوای دامەزراندنەوەی لە ڕادیۆی بەغدا، لەوێ تاقی دەکەنەوە بۆ ئەوەی وەک گۆرانیبێژ وەری بگرنەوە، بەڵام دەری ناچێنن و پێی دەڵێن «دەنگت بۆ ڕادیۆ ناگونجێ» و ھیچ گۆرانییەکی بۆ تۆمار ناکەن، لەکاتێکدا لە سەردەمی بوونی خۆی لە ساڵانی سەرەتای پەنجاکان ھەتا ساڵی ١٩٥٨ بەشێکی زۆری گوێگرانی ڕادیۆی بەغدا گوێگری حەسەن زیرەک بوون، بۆیە لەوێش جێگای بۆ ناکەنەوە.[٤٤][٤٥][٤٦]

بەندیخانە

وێنەی حەسەن زیرەک بە پلاکی گرتووخانەوە لە زیندانی کرماشان

دوای دەرکردنی لە ڕادیۆکانی ئێران و لە ڕادیۆی کوردیی بەغدا، زیرەک لە عێراق دەستگیر دەکرێت.[٤٧] ٦ مانگ لەوێ زیندانی و ئەشکەنجە دەدرێت، کە زیرەک لە تۆمارێکدا بە دەنگی خۆی سەبارەت بە ئەشکەنجەدانی لە عێراق دەڵێت:

« ١٨ شەو لە زیندانی کەرکووک بووم، بۆ ماوەی ٦ مانگ لەلایەن ڕێکخراوی ئاسایشی نیشتمانیی عێراقەوە چەندین جار ئەشکەنجە دەدرام، لە شارێکەوە دەیانبردم بۆ شارێکی تر، کەس لە بارودۆخی نەپرسیم »


دوای ئازادبوونی زیرەک لە عێراق لەسەر سنوورەکانی عێراق–ئێران،[٤٨] دیسان لەلایەن ساواکەوە بە تۆمەتی سیخوڕی دەستبەسەر دەکرێت و ماوەیەک لە زیندانی کرماشان بەسەر دەبات.

حەسەن زیرەک لەو کاتەدا داوای لە بەڕێوەبەرانی ڕادیۆکان کرد ئەو بگەڕێننەوە بۆ کارکردن، بەڵام ئەوان ڕازی نەبوون بە داواکارییەکەی و ھەر لەو کاتەوە زیرەک لە ئاھەنگی ھاوسەرگیری و بۆنە ناوخۆیییەکان گۆرانی دەگوت.

ژیانی ھاوسەرگیری

حەسەن زیرەک و کچەکانی

بەپێی گوتەی کۆتا ھاوسەرەکانی، حەسەن زیرەک ٣٦ جار ھاوسەرگیری کردوە،[ت] دوو جاریش بەفەرمی و وەک ئەوەی دیارە ھاوسەرگیری کردوە. میدیا زەندی ھاوسەری زیرەک بووە، و خاوەنی دوو کچە لێی بە ناوەکانی مەھتاب (ئارەزوو) و مەھناز (ساکار)،[٤٩] ھەروەھا چەند گۆرانییەکی بۆ دوو کچەکەی تۆمار کردووە. کاتێک زیرەک ناوبانگ پەیدا دەکات لە ڕادیۆی تاران میدیا زەندی دەناسێت، پاش گەڕانەوەی بۆ ڕادیۆی کرماشان میدیا دەخوازێت؛ بەڵام دوای دەرکرانی لە ڕادیۆ و بێکاریی زیرەک، دوای ماوەیەک میدیا زەندی داوای جیابوونەوەی لێ دەکات و جیادەبنەوە.[٥٠][٥١] ئەو ماوەیەی پێکەوە بوون بەھۆی نەخوێندەواری حەسەن زیرەک، میدیا زەندی یارمەتییەکی زۆری داوە لە نووسین و خوێندنەوەی شیعرە فارسی و کوردییەکان تا زیرەک بیانکاتە مەقام و گۆرانی،[٥٢][٥٣] ھەروەھا دوای نەخۆش کەوتنی زیرەک دووبارە میدیا زەندی گەڕاوەتەوە لای و لەگەڵ ڕابیعە سەرئەنجام چاودێریان کردوە. زەندی لە ڕۆژی ھەینی ٣١ی ئابی ٢٠١٨ لە تاران کۆچی دوایی کرد.

ڕابیعە سەرئەنجام کۆتا ھاوسەری زیرەکە و بۆ ماوەی ١١ ساڵ و تا کۆتایییەکانی ژیانی زیرەک لەگەڵیدا بووە، بۆ یەکەمجار یەکتریان لە ئاھەنگێکی ھاوسەرگیری بینیوە. بە وتەی ئەو حەسەن زیرەک خۆی پێی وتووە «٢٨٠٠ گۆرانیم ھەیە» کە کەس نازانێت گۆرانییە ونبووەکان چیان لێ بەسەر ھاتووە و چیان لێ کراوە.[٥٤] ڕابیعە سەرئەنجام لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ بەھۆی تووشبوونی بە نەخۆشیی خوێنبەربوونی گەدە، لە تەمەنی ٧٨ ساڵی لە نەخۆشخانەیەکی شاری سەقز کۆچی دوایی کرد.[٥٥][٥٦]

کۆتایییەکانی ژیان

دوا ساڵەکانی تەمەنی حەسەن زیرەک لە ناخۆشی و دەربەدەریدا بەسەر برد و زۆر گرنگی بە گۆرانیوتن نەدەدا. زیرەک لە ماوەی ٥٠ ساڵی تەمەنیدا چەندین جار بە شێوازی جیاواز ھەراسان دەکرا، ھەر لە زیندانیکردنی لە عێراق تا گێچەڵ پێکردنی لەلایەن ساواکەوە[ج] لە ئێران و دەرکردنی لە ڕادیۆی کوردیی کرماشان و ڕەتکردنەوەی لەلایەن ھونەرمەندانی دیکە و ھاوکارەکانی لە ڕادیۆدا، دڵتەنگیی زیرەکی لێکەوتەوە.

زیرەک ھێندە لەم ڕووداوانە بێزار ببوو کە لە تۆمارێکی دەنگیدا دەڵێت:

« له بەینی دوو سێ کێودا چاخانەیەکی پرتوکاو و ناخۆش عەجایبم ھەیە، ئەگەر بێن تەماشا بکەن سەرسام دەبن کە من چۆن لێرە دەژیم؛ ھونەر ھیچ سوودێکی بۆ من نەبوو، چونکە کوردم و بە زمانی کوردی قسە دەکەم، ھونەر لە نێو کورددا جێگای نییە، وا دەمرم و ماڵاوایی دەکەم، بچمە ژێر گڵەوە بۆ ئەوەی جارێکی تر بەشەری کورد نەبینم. »


حکوومەتی ئێران ھەموو کات ویستویەتی بە شێوەیەک حەسەن زیرەک ئەشکەنجە بدات، لە ڕێگەی تۆمەت خستنە پاڵ و بزڕکاندن؛ زیرەک و میدیا زەندیی خێزانی کاتێک لە ڕادیۆی تاران بەرنامەیەک پێشکەش دەکەن بە ناوی «ئێمە و گوێگرەکان» لە بەرنامەکەدا خەڵک و ھەوادارانی حەسەن زیرەک پەیوەندییان دەکرد و سڵاویان لە ناوبراو دەکرد و گۆرانی بۆ دەگوتن، دەربارەی ئەم بەرنامەیە لە بەڵگەنامەی ژمارە /٣١١/٧٦٣ی ساواک لە ڕۆژی ٣٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٦١دا دەڵێت «بەرنامەی ڕادیۆی تاران، بووە بە ئامرازی پەیوەندیکردن بە کوردانی عێراقەوە، لەبەر ئەوەی ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو لەژێر ناونیشانی ئێمە و گوێگرەکان پەیامی حەسەن زیرەک لە ڕێگەی میدیای زەندییەوە ڕەوانە کراوە بۆ کەسێکی عێراقی دانیشتووی شاری کەرکووک»، ئەمەش دەرخەری ئەوەیە ساواک بەدوای بیانوودا گەڕاوە تا زیرەکی پێ تۆمەتبار بکات ئەگەر بە سڵاوی ھەوادارێکیشی بێت لە کەرکووکەوە.[٥٧][٥٨]

کاتێک لە عێراق دەستگیر دەکرێت، ڕەوانەی چەندین بەندیخانەی شارەکانی دەکەن، یەک لەو شارانەش سلێمانییە، زیرەک لەوێ لەسەر گۆرانیوتن لێیدراوە و سوکایەتی پێکراوە، زۆر جاریش لەبەر ئەوەی نەیتوانیوە گۆرانی بڵێت، لێی دراوە. لە بەندیخانەی تەورێز لەبەر ئەوەی لە ڕیزی زیندانییەکان دەکۆکێت، سوکایەتی پێدەکرێت و پێی دەڵێن «نابێ بە کوردی بکۆکیت».[٥٩]

کانی مەلا ئەحمەد

ناوچەیەکی دوورە دەستی سەر سنوور بوو لە شاری بانە، زیرەک لەگەڵ ڕابیعەی ھاوسەری، بە یارمەتیی میرزا کەریم خۆشناو[چ] چایخانەیەکی لێ کردبوەوە و بەڕێوەی دەبرد، کە دواتر ناسرا بە «گازینۆی زیرەک». زۆر جار ھونەرمەندان و ڕۆشنبیران لێرە کۆدەبوونەوە، چ چایخانەکە و چ ئەوانەی سەردانی چایخانەکەیان دەکرد لەلایەن ساواک چاودێری دەکران. ساواک کە بەردەوام دەیویست ئازاری زیرەک بدات، ھەر جارەو بەشێوازێک کۆمەڵێک چەقۆکێش و شەقاوەی دەنارد بۆ ئەوەی زیرەک شوێنەکە بەجێ بھێڵێت و بێکار بمێنێت. لە دواتریشدا زیرەک شوێنەکەی بەجێھێشت و چووەوە بۆکان.[٦٠][٦١]

کۆچی دوایی

بڵاوکراوەیەکی ڕۆژنامەی کەیھان، دەربارەی ھەواڵی نەخۆشکەوتنی حەسەن زیرەک، تاران
گۆڕی حەسەن زیرەک (چەپ) و گۆڕی قالەمەڕە (ڕاست) لە بۆکان.

ماوەیەک لە شاری شنۆ مابووەوە و دواتر بە سەختی نەخۆش کەوت و لەلایەن بنەماڵەکەیەوە گەڕێنرایەوە بۆ بۆکان و لە نەخۆشخانەی شارەکە خەوێندرا. حەسەن زیرەک دوای ھەفتەیەک و چەند ڕۆژێک لە نەشتەرگەرییەکی نەخۆشخانەی بۆکان،[٦٢] لە کاتژمێر ٨ بۆ ٩ی شەوی ٢٦ی[ح] حوزەیرانی ١٩٧٢ لە تەمەنی ٥١ ساڵیدا، لە ماڵی خوشکەکەی لە شەقامی سەقز، بەھۆی شێرپەنجەی جگەرەوە کۆچی دوایی کرد،[٦٣][٦٤] و لە گۆڕستانی بۆکان بە خاک سپێردرا؛ بەڵام دوای ٣٧ ڕۆژ لەسەر ڕاسپاردەی خۆی، لە گۆڕەکەی دەرھێنرا و لە دامێنی کێوی ناڵەشکێنە بە خاک سپێردرا.[٦٥][٦٦][٦٧]

لە کاتی کۆچی دوایی حەسەن زیرەکدا، ڕادیۆی بی بی سی باس لە کۆچی دوایی ھونەرمەندەکە دەکات و دەڵێت:

تاکە ھونەرمەندی گەلی کورد لە نەخۆشخانەی بۆکان کۆچی دوایی کرد.[٦٨]

لە یەکێک لە گێڕانەوەکانی ڕابیعە سەرئەنجام، ھاوسەری حەسەن زیرەک، باس لە دواھاتی کۆچی دواییی زیرەک دەکات:

دوای مردنی زیرەک تیمێکی ئەمریکی لە تارانەوە ھاتن سەردانی گۆڕەکەیان کرد لە ناڵەشکێنە، و پارەیەکی باشیان بۆ پێشنیار کردین تا ماوەیەک زیرەک لە گۆڕەکەی دەربھێنن و نموونەیەک لە گەرووی لێ بکەنەوە و ڕەوانەی تاقیگەی بکەن، بەڵام ئێمە ڕازی نەبووین.[٦٩]

ژەھراویکردن

حەسەن زیرەک لە نەخۆشخانەی شیر و خورشید لە بۆکان، ١٩٧٢

گومان لە کۆچی دوایی حەسەن زیرەک ھەیە لەوەی کوژرابێت، لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا لە سەرچاوە کوردییەکاندا باس لەوە دەکرا، مردنی زیرەک لەناکاو بووە و ھۆکاری مردنەکەی ژەھراویکردن بووە؛ ئەمەش لە کاتی ئاھەنگێکی ھاوسەرگیری ڕوویداوە لە شاری مەھاباد، و زیرەک لەلایەن ژنێکەوە خواردنی ژەھراوی پێدراوە، و لە نەخۆشییەکەیدا بەدی کراوە.[٧٠][٦٤][٧١]

ڕۆژی ٢٠ی تەممووزی ٢٠١٠ کاتژمێر شەشی ئێوارە لە ماڵی ڕابیعە سەرئەنجام لە شاری ھەولێر، لە چاوپێکەوتنێکی تۆمارکراودا،[خ] ڕابیعە لەبارەی نەخۆشییەکەی زیرەکەوە دەڵێت:

زیرەک ھیچ جۆرە نەخۆشییەکی نەبوو، ڕۆژێک چووە ئاھەنگێک، ئێوارە ئاگاداریان کردمەوە زیرەک لە نەخۆشخانەیە و نەخۆشە، کە چووم بێ ھۆش بوو. ژنێک لەوێ بوو و پێی گوتم زیرەک لەلایەن ساواکەوە ژەھرخوارد کراوە

ژیانی کەسی

درەختی بنەماڵەیی حەسەن زیرەک

فۆڕمی دەرخستن (بە فارسی: اظهارنامە‎)، بەڵگەیەکی فەرمیی حکوومەتی ئێرانی سەردەمی ڕەزا شای پەھلەوییە کە باوک یان دایکی منداڵ جێبەجێیان دەکرد و داوایان دەکرد ناسنامە بۆ منداڵەکەیان دەربکرێت؛ حەسەن زیرەکیش خاوەنی فۆڕمەکەیە و لەلایەن باوکییەوە پڕکراوەتەوە، دوو شایەتیش پەسەندی زانیارییەکانیان کردووە، شایەتەکان دوو بازرگانی بۆکانین؛ لە ڕێکەوتی ١١ی تشرینی یەکەمی ١٩٣٨ ئەم فۆڕمە پڕکراوەتەوە. تیایدا شوێنی لە دایکبوونی زیرەک بە بۆکان و ڕۆژی لە دایکبوونی بە ٨ی ٩ی ١٣٠٠ ھەتاوی (٢٩ی تشرینی دووەمی ١٩٢١ زایینی) ڕاگەیەنراوە.

ئەمە ناوەڕۆکی فۆڕمەکەیە بە زمانی کوردی:

وەزارەتی ناوخۆ
(پەڕاوی بڵاوکراوە)
ژمارەی ناسنامە: ٧٣٥ی بەڕێوەبەرایەتی تۆماری مەدەنیی بۆکان
تۆماری بڵاوکراوە: ٧٩
ناو: حەسەن
نازناو: زلە بۆکانی (بە فارسی: بزورگی‎)
ناوی باوک: عەبدوڵڵا زلە بۆکانی
پیشە: جووتیار
ناوی دایک: ئامینە
بەرواری لەدایکبوون: ٨/٩/١٣٠٠ ھەتاوی
(٢٩/١١/١٩٢١ زایینی)
شوێنی لەدایکبوون: بۆکان
شوێنی وەرگرتنی ناسنامە: بۆکان، دەزگای ئەختاچی
شایەتەکان: حاجی ئیبراھیم محەممەدیان
حاجی عەبدوڵڵا کەریمی بۆکانی

لەو ساڵانە و ساڵانێکی زۆری دوای ئەوەش، کەمتر وابوو ڕۆژ و مانگ و ساڵی لەدایکبوونی منداڵان لەسەر ناسنامەکەیان بە دروستی بنووسرێت. جیا لەوەی تۆمارکردنی تایبەتمەندییەکانی تاک و بنەماڵە لەلایەن دەسەڵاتێکی حکوومیی زۆردارەوە جێگەی گومان و ناڕەزایی خەڵک بوو، یاسای سەربازیی زۆرەملێ لە ساڵی ١٩٢٤ لە ئەنجوومەنی ئێران پەسەند کرا، دۆخەکە خراپتر بوو، لەبەر ئەوەی بردنی لاوان بۆ سەربازخانەی شارە دوورەکان و دوور خستنەوەیان لە کار و بەرھەمھێنان و یارمەتیدانی ئابووریی بنەماڵە، بووە جێگەی تووڕەیی و ناڕەزایی کۆمەڵگە، خێزانەکان بۆ ڕزگاربوون لەو یاسایە، ئاڵوگۆڕیان لە ڕێکەوتی ناسنامەی منداڵەکانیان دەکرد و زانیاریی ناڕاستیان لە ڕێکەوتەکاندا دادەنا. کاتێ ئەو یاسایە لە ئێران جێبەجێ کرا و سەربازیی زۆرەملێ بوو بە فەرمانی حکوومی، حەسەن زیرەک لە ١٧ ساڵیدا مەترسیی زۆری گیران و بران بۆ سەربازی لەسەر بووە، بۆیە ئەگەری گۆڕانکاریی لە ساڵ و مانگی لەدایکبوونەکەی ھەیە.[٧٢][٧٣]

ھەستی کوردایەتی

پاش دابەشکردن و پارچە پارچەکردنی تەواوەتیی خاکی کوردستان و داگیرکردنی ھەر پارچەیەکی لەلایەن حکوومەتێکەوە، ناوھێنان و باسکردنی «کوردستان» باجی گەورەی لەسەر بوو، پاش شکستی شۆڕشە یەک لەدوای یەکەکانی گەلی کورد لە پارچە جیا جیاکانی کوردستان و بەتایبەت کۆماری مەھاباد و لەسێدارەدانی قازی محەممەد، ناوی «کوردستان» لە ھەموو کوردستان سڕایەوە، تەنیا لە ئێران ناوی کوردستان کرا بە ناوی پارێزگایەک لەجیاتی «سنە»، ئەمەش مەبەستێکی سیاسی بوو و مەبەست لێی بچووککردنەوەی ناوی کوردستان بوو بۆ ناساندنی کورد وەک ھۆزێک و زمانی کوردی وەک زاراوەیەک.

حەسەن زیرەک وەک ھونەرمەند و چالاکە خوێن گەرمەکانی ئەوکاتە، خاوەنی ھەستێکی کوردانەی بڵند بوو، لە زۆرینەی گۆرانییەکانی ناوی «کورد» و «کوردستان»ی بەکارھێناوە، یەکەمین ھونەرمەندە کە لە سەرەتای پەنجاکانی سەدەی ڕابردوو بۆ ماوەی بیست ساڵ زۆرترین جار وشە و ناوی «کورد و کوردستان» لەنێو گۆرانییەکانی خۆیدا بەکار بھێنێت، چ لە ناو عێراق و چ لە ئێران.[٧٤]

« ئەگەر چی وشەکانم لە پلەی نەخوێندەواری و ساکاریمە و زۆر ساکار گۆرانییەکانم دەبیسترێن، بەڵام ئەو سەری نیازم ھەر ئەو گڕە میللییەیە کە دەروونی ئاگر تێبەرداوم و شەیدای خۆراکی جوانی شار و بست بە بستی کوردستانی کردووم و گۆرانیان پیا ھەڵدەدەم »

—حەسەن زیرەک، ساڵی ١٩٧٢[٧٥][٧٦]


گۆرانی نەورۆزی حەسەن زیرەک کە لەسەر شیعرێکی پیرەمێرد بەرھەمی ھێناوە، یەکێکە لەو گۆرانیانەی تائێستاش لە جەژنی نەتەوەیی کورد، نەورۆز لێ دەدرێت و بەو گۆرانییە کوردەکان یادی ئەم بۆنەیە دەکەنەوە.[٧٧][٧٨][٧٩] ھەستە کوردانەکەی حەسەن زیرەک ھەر لە دێڕی یەکەمی گۆرانییەکەدا دەردەکەوێت، لەنێو وڵاتێکی وەک ئێران کە بەدرێژایی مێژوو دژبەریی سەرەکی کوردەکان بووە، و لە ڕادیۆیەکی گەورە کە پەخشەکەی چەندان وڵات تێدەپەڕێنێت، جەژنێکی وا بە مێژووی کورد دەبەستێتەوە[٨٠] و ناوی کوردی پێوە دەلکێنێت:

ئەم ڕۆژە ساڵی تازەیە، نەورۆزە ھاتەوە
جەژنێکی کۆنی کوردە بەخۆشی و بەھاتەوە

بەشێک لە ھونەرمەند و نووسەرانی کورد، حەسەن زیرەکیان بە «خیانەتکار» و «پاشایەتیخواز» ناوبردوە بەوەی ستایشی شای ئێرانی کردووە لە گۆرانی نەورۆزدا، چونکە شای ئەوکاتی ئێران چەندین بڕیار و یاسانامەی لە دژی کورد جێبەجێ کردبوو. کاتێک حەسەن زیرەک لە ڕادیۆی کوردیی تاران دەیەوێت گۆرانییەک بۆ جەژنی نەورۆز تۆمار بکات، ھۆنراوەیەکی شاعیر و بیرمەندی کورد حاجی تۆفیقی پیرەمێرد ھەڵدەبژێرێت، کاتێک بەڕێوەبەرانی ڕادیۆی تاران ھۆنراوەکە دەبینن توڕە دەبن، چونکە مۆرکی کوردەواری پێوەیە و بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازیی کوردی لە دوو توێی نیوە دێڕێکدا باس دەکات:

چەند ساڵ گوڵی ھیوای ئێمە پێ پەست بوو تاکو پار
ھەر خوێنی لاوەکان بوو، گوڵی ئاڵی نەوبەھار

ھەروەھا لە دێڕی یەکەمی گۆرانییەکەشدا ناوی «کورد» دەھێنرێت. ڕادیۆی ئەوکاتی ئێران حەسەن زیرەک ناچار دەکەن تا لەجیاتی ئەو دێڕە دوو نیوەدێڕی تر بڵێت و مۆرکی ستایش و پیاھەڵدانی شای ئێرانی پێوەبێت، ئەگەر نا گۆرانییەکەی بۆ تۆمار ناکەن. زیرەکیش بە ناچاری دەیگۆڕێت:

چەند ساڵ گوڵی ھیوای ئێمە بێ بەر بوو تاکو پار
تا شاھەنشا لووتفی فەرموو، ھەق لەگەڵ جووتیار و کرێکار

بەشێک لە گۆرانیی نەورۆز بە دەنگی حەسەن زیرەک (ئەو بەشەی باسی شاھەنشا دەکات).

وشەی «شاھەنشا» ئەوکاتە وەک ڕێزێکی زیاتر بۆ پایەی شای ئێران دەگوترا، بەڵام وشەیەک لە نیوە دێڕێکدا دەکرێت چەندین مانا بگەیەنێت، لە ڕەوانبێژیدا پێی دەوترێت «توانج پۆشی». وشەی شاھەنشا بە مانا گشتییەکەی واتا خواوەند یان خودا، و لە زۆربەی وەرگێڕانە کوردییەکانی قورئاندا خودا بە شاھەنشا وەرگێڕدراوە، بۆیە لەو ڕووەوە حەسەن زیرەک ئەو وشەیەی بە واتای خودا بەکارھێناوە، چونکە لە دەقی ئایینیدا خودا شاھەنشای باڵادەستە. لە ڕوویەکی دیکەشەوە کورد ھەمیشە خۆی بە نەوەی دەوڵەتی مادەکان زانیوە؛ یەکێک لە پاشا یان ئەمیری مادەکان کەیخەسرەو بووە، و کوڕی شاھەنشا فرەڤەرتیشە و دەبێتە سێیەم شاھەنشای ئیمپڕاتۆری ماد دوای ئەوەی شا ئاشووربانیپاڵی ئیمپڕاتۆری ئاشوری باوکی دەکوژێت، کەیخوسرەویش بە «شاھەنشا» ناسراوە. بێجگە لە تۆماری ڕادیۆ و بۆنە و ئاھەنگەکانی دەوڵەت حەسەن زیرەک لە ھیچ شوێنێکی دیکە ناوی شاھەنشای لە گۆرانی نەورۆزدا بەکارنەھێناوە و شیعرەکەی پیرەمێردی وەک خۆی گوتووەتەوە.[٨١]

زیرەک دوای چاپکردنی «چریکەی کوردستان» فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەردەچێت، چونکە لەو ساڵانەدا چاپکردنی کتێبی کوردی کارێکی ئەستەم بووە،[٨٢] بە ناچاری خێزانەکەی بەجێدەھێڵێت و خۆی نادات بەدەستەوە، دواتر ڕوو دەکاتە باشووری کوردستان و پەیوەندی بە شۆڕشی کوردییەوە دەکات، لەلایەن سەرکردایەتی کوردی و خەڵکی ناوچەکە پێشوازی لێ دەکرێت، لەوێش چایخانەیەک دەکاتەوە، و ھەر لەوێوە گۆرانی بەسەر کورد و شۆڕشی کوردیدا ھەڵدەڵێت.

ھۆکاری ئەوەی حەسەن زیرەک بەردەوام تووشی ھەراسانکردن و ئەشکەنجەدان ببێتەوە لەلایەن ساواک و حکوومەتی ئێرانەوە، ئەوە بوو زیرەک بە دڵی حکوومەت نەبوو و کاری بۆ ساواک نەدەکرد، بۆیە ساواکیش دەیویست بە ھەر جۆرێک بێت بارگرانی بۆ حەسەن زیرەک دروست بکات. حسێن عەبدوڵڵای برا بچووکی زیرەک لەم بارەیەوە دەڵێت:

ساواک دەیویست حەسەن بە خێزانەوە بڕواتە باشووری کوردستان و عێراق سیخوڕی بکات، و پارەیەکی باشیان بۆ دانابوو، بەڵام زیرەک ڕازی نەبووە و گوتویەتی ھیچ کات خیانەت لە خەڵکەکەی خۆم ناکەم با بە ھەژاری بمرم و ساڵی دوو سێ جار لێم بدەن[٨٣]

لێرەدا ڕوونە کە زیرەک نەیویستووە خیانەت لە زێد و نیشتیمانەکەی خۆی بکات. جیا لەوەش چەندین ھەڵبەست و مەقام و گۆرانی نیشتیمانپەروەرانەی ھەیە لەوانە: ئەی نیشتیمان،[٨٤] ئەی وەتەن، ئەمن کوردم، بژی کورد و کوردستان، لەسەر گوتنی ئەم گۆرانیانە زۆر جار زیندانی کراوە.[٨٥]

ھەڵسەنگاندنی حەسەن زیرەک

عەلی مەردان ھونەرمەندی بەناوبانگی کورد، دەربارەی حەسەن زیرەک دەڵێت:

« حەسەن زیرەک مرد، من ھێزی گۆرانی گوتنم نەما، نەمویست بچمەوە نێو کاری ھونەری؛ نەک ھەر من، بەڵکو لە ھەموو گەلی کورد ڕۆیشت. حەسەن زۆر ڕێزی دەگرتم، کە چوومە ئێران خۆی و ھاوسەرەکەی منیان بردە ماڵی خۆیان و چەندین شەو میوانداریان کردم و خزمەتیان دەکردم، لە وێنەی حەسەن زیرەک کەمە.[٨٦][٨٧] »


عەدنان کەریم گۆرانیبێژی کلاسیکی کورد، دەربارەی حەسەن زیرەک و بەراوردی بە ماملێ، دەدوێت:

« لە سەردەمی گەنجیمدا عاشقی دەنگی حەسەن زیرەک بووم، سەرەتا دەمویست وەک ئەو گۆرانی بڵێم.[٨٨] بە سەفەر و سەردانە زۆرەکانی حەسەن زیرەک لەگەڵ کەسانی جیاواز، لەوانەش گۆرانیبێژانی ئێستای ڕادیۆکانی ئێران و بەغدا، وایانکرد زانیاریی حەسەن زیرەک لە گۆرانی و مۆسیقادا چەندین هێندە زیاد بکات و هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​حەسەن زیرەک ناوبانگ و ناسراوییەکی زۆر زیاتری هەیە لە محەممەدی ماملێ.[٨٩][٩٠] »


میدیا زەندی، ھاوسەری حەسەن زیرەک کە بێژەری بەشی کوردیی ڕادیۆ تاران بووە، دەنووسێت:

« حەسەن زیرەک نزیکەی ھەزار گۆرانی لە تاران و کرماشان پێشکەش کردبوو و ھەر بەھۆی گۆرانییەکانییەوە بوو کە ڕۆژانە نزیکەی دوو ھەزار نامە دەنێردران و تەنانەت پارەیان دەخستە ناو نامەکەوە بۆ ئەوەی ئەو گۆرانییە داواکراوە لێ بدرێتەوە. بەرنامە کوردییەکانی ڕادیۆ تاران و کرماشان بەھۆی دەنگی خۆشی حەسەن زیرەک سەرنجی ھەمووانی ڕاکێشابوو؛ بەڵام سەرەڕای ئەو ھەموو خزمەتانەی ئیتر حەسەن زیرەک لە ڕادیۆ ڕێگەی پێنەدرا و لەبیر کرا.[٩١] »


شاعیری کۆچکردوو شێرکۆ بێکەس لەبارەی حەسەن زیرەکەوە دەڵێت:

« حەسەن زیرەک مامۆستای بەستەی کوردییە، لەو ڕۆژەوەی حەسەن زیرەک نەماوە تا ئێستا چوار گۆرانیبێژی وەک حەسەن زیرەکمان نییە.[٩٢] »


شەماڵ سائیب مۆسیقاژەن و گۆرانیبێژی دیاری کورد، دەربارەی زیرەک:

« چەند جاری تر دەیڵێمەوە، ئێمە دەبێت مەمنوونی حەسەن زیرەک بین، ئەگەر ئەو چووەوە ئەودیو (ئێران) درێژەی بەو گۆرانییە کوردیانە نەدایە، ئێستا گۆرانی کوردی نەمابوو.[٩٣] »


شارام نازری، ھونەرمەندی مۆسیقای نەریتیی کورد، سەبارەت بە دەنگی حەسەن زیرەک دەڵێت:

« سەبارەت بە حەسەن زیرەک، بە گشتی تەنیا دەتوانم بڵێم کە ئەو بە مانا ڕاستەقینەکەی بلیمەت بووە؛ واتە لە ھەمان ساتدا کە دەچووە ناو ئۆرکێسترای ڕادیۆ و دەچووە ژووری تۆمارکردن، شیعرێکی دەگوت و گۆرانییەکی ئامادە دەکرد و لە ھەمان کاتدا دەیگوت، کە پێشتر لە مۆسیقادا ڕووی نەداوە. بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئەو خوێندەوار نەبوو، بەڵکو مۆسیقا و شیعری بە شێوەیەکی ئیلھامبەخش خوێندووەتەوە و بەڕاستی کەسێکی ناوازە و بلیمەتی مۆسیقای کوردی بوو و لە نێو گۆرانیبێژانی کورددا، من حەزێکی تایبەتم بۆ دەنگی حەسەن زیرەک ھەیە.[٩٤] »


موجتەبا میرزادە، کەمانژەن و مۆسیقاژەن کە لە ساڵانی ١٩٦١دا ھەموو بەرھەمەکانی حەسەن زیرەک لە ئۆرکێسترای ڕادیۆی کوردیی کرماشان ژەنیار بووە و ئەو ڕێکی خستووە، لە وتووێژێکدا سەبارەت بەم ھونەرمەندە وتی:

« حەسەن زیرەک، ھەرچەندە ھیچ خوێندەوارییەکی نەبووە، بەڵام زۆربەی ھۆنراوەی گۆرانییەکانی لە ساتەوەختی گوتنیدا بە شێوەیەکی سەرپێیی و لەپڕ دەھاتنە نێو مێشکی. بیرەوەرییەکی زۆر بەھێزی ھەبوو لە لەبەرکردنی شیعر و گۆرانی و ھەڵبەستی کوردیدا و دەبێ بگوترێ کە حەسەن زیرەک ھەرگیز لە مۆسیقای کوردیدا دووبارە نابێتەوە؛ چونکە بەردەوامترین و جوانترین گۆرانی کوردی دروست کردووە، ئێستاش نەک ھەر لە ئێران، بەڵکو تەنانەت لە نێو کوردانی باشوور و سوید و بەشەکانی دیکەی جیھاندا، بەرھەمەکانی و ناو و یادەوەرییەکەی پێگە و ڕێزێکی بەرزیان ھەیە. »


بیژەن کامکار، گۆرانیبێژ و مۆسیقاژەنی کورد، دەربارەی زیرەک دەڵێت:

« حەسەن زیرەک بە یەکێک لە کەسایەتییە دیارەکانی مۆسیقای کوردی دادەنرێت و زۆرێک لەو گۆرانییە کوردی و فارسییانەی کە ئێستا پێشکەش دەکرێن، ئیلھامیان لە بەرھەمەکانی ئەو ھونەرمەندە وەرگرتووە. ناوبانگ و جێیباسیی حەسەن زیرەک تەنیا لە سنوورەکانی ئێراندا سنووردار نییە، بەڵکو وڵاتانی ئەورووپایی و کوردانی ھەموو جیھان دەگرێتەوە.[٩٥] »


ناسر ڕەزازی، ھونەرمەندی بەناوبانگی کورد، سەبارەت بە زیرەک دەڵێت:

« دوو جار مامۆستا حەسەن زیرەکم لە سنە بینیوە. جارێکیان لە ماڵی دانیشتوویەکی شاری سنە و جارێکیش کە بۆ ئاھەنگی زەماوەندی کارمەندێکی ڕادیۆی سنە ھاتبوو، بینیم. من شاگردی حەسەن زیرەکم، ئەو بەدبەختی و داماویەی حەسەن زیرەک چەشتویەتی، هیچ گۆرانیبێژێکی دیکە نەی چەشتووە و کەس بە قەد ئەو بەدبەختی و چارەڕەشی نەچەشتووە، زیندان، بەدبەختی، منداڵییەکی هەژارانە، ھەموو ئەمانەی بەسەر ھاتووە.[٩٦] »


فرانسیس داوود و خالید سەرکار کە ھاوکاری حەسەن زیرەکیان کردووە، سەبارەت بە بەھرەی زیرەک لە بواری مۆسیقادا دەڵێن:

« لە یەکێک لەو دیدارانەی لەگەڵ زیرەک ئەنجامماندا، لە کاتی پشوودا ئاوازی گۆرانییەکی ئەرمەنیمان لێدا و زیرەک تەنھا گوێی لێ دەگرت. دوای چەند خولەکێک زیرەک وتی جارێکی تر بیژەننەوە، ئێمە ھەروا بۆخۆشی لێمان دایەوە، بەڵام زیرەک کردی بە گۆرانییەکی کوردی، کە بە «ئۆخەی ئۆخەی لەو باڵایە» و «لای لای» ناوبانگی دەرکرد.[٩٧] »


ئەنوەر قەرەداغی، مۆسیقاژەنی بەناوبانگی کورد، دەربارەی ھەمان گۆرانی کە ئەویش یەکێک بووە لە مۆسیقاژەنەکانی ئەوێ، دەڵێت:

« بلیمەتی زیرەکم لەوەوە بۆ دەرکەوت، کە نە پێشتر ئەم ئاوازەی بیستبوو، نە دەشیزانی ھی چ گۆرانییەکە و کوێندەرییە، بەو ماندوویەتییەی خۆیەوە یەکسەر لەوێ شیعری بۆ دانا و کردی بە گۆرانییەکی کوردی. زوو شتی وەردەگرت، مۆسیقاکانی منی زۆر بەدڵ بوو، زۆرجار دەیگوت کە سەیری پەنجەکانت دەکەم موجتەبا میرزادەم دێتەوە بیر.[٩٨] »


ژیانی ھونەری

مەقامێکی فارسیی حەسەن زیرەک لەسەر شیعرێکی حافزی شیرازی، لە گۆرانی ڕێبوار و ڕێبوار.

حەسەن زیرەک بە قوتابخانەیەکی گەورەی گۆرانی کوردی دادەنرێت، کە بە خۆبەخۆیی و خۆنەویستی دروست بووە، کە تا ئێستاش دەنگدانەوەی دەنگی زیرەک دەبیسترێت،[٩٩] زۆرێک لە ھونەرمەندان و نوسەرانی ئەمڕۆش بە گەنجینەی گۆرانی و ئاوازی کوردی دادەنێن و سودی لێ وەردەگرن.[١٠٠] حەسەن زیرەک نەک ھەر دەنگ و یادەوەرییەکی ناوازەی ھەبوو، بەڵکو لە یەک کاتدا شیعر و ھۆنراوەی گۆرانییەکەی لە مێشکیدا دەنووسی و لەسەر ھەر ئاوازێک بۆی بژەندرایە دەیگوتەوە و گۆڕانکاری لە تۆنەکانیدا دەکرد،[١٠١][١٠٢] ھەروەھا یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی گۆرانییەکانی، پشتبەستنییەتی بە گۆرانییە فۆلکلۆرییەکان، ھەر گۆرانییەکی زیرەک چیرۆکێکی تایبەت بەخۆی لەپشت بووە؛[١٠٣] ئەو چاوی بە زۆر ناوچە و مەڵبەندی کوردستان و ناوچەی تورکنشین و عەرەبنشین کەوتووە، لێیان ماوەتەوە، لای خەڵکەکەی میوان بووە و لەگەڵ شێوەی ژیانیان و جلوبەرگ و ھەڵسوکەوتیان ئاشنا بووە، ئەو گۆرانییانەی لە خەڵکەوە بیستوویەتی و فێری بووە؛ ھەرچەندە زیرەک زۆرینەی گۆرانییەکانی ھەم ھەڵبەستەکەی و ھەم ئاوازەکەشی ھی خۆیەتی؛ یەکەم گۆرانی تۆمارکراویی ژیانی ھونەریی حەسەن زیرەک گۆرانی «ئەسمەر یارم جوانە»یە لە ڕادیۆی کوردیی بەغدا.[٧٠] زیرەک لە شیعری کوردیش کەڵکی وەرگرتووە، لەو شاعیرانەی لێی سوودمەند بووە: نالی، شێخ ڕەزای تاڵەبانی، ئەحمەد موختار جاف، بێخود، وەفایی، سەید کامیل ئیمامی، گۆران، کوردی، ئەحمەد ھەردی، فایەق بێکەس، ھەژار موکریانی، پیرەمێرد و ھێمن؛ نموونە، حەسەن زیرەک شیعری «شەو»ی سەید کامیل ئیمامی کردووە بە گۆرانی لەسەر داخوازیی سەید کامیل ئیمامی خۆی.[١٠٤]

سەرەتای گۆرانی «شەو»ی حەسەن زیرەک، تۆمارکراویی ڕادیۆی کرماشان

حەسەن زیرەک گۆرانیی فارسی، ئەرمەنی و ئازەریی ھەیە، لەو جۆرە گۆرانییانەدا زیرەک ھەڵبەستی کوردیی تێکەڵاو کردوون. «گویلدر»[د] یەکێکە لەو گۆرانییە ئازەریانەی کە زیرەک بە تێکەڵاوکردنی زمانی کوردی وتوویەتییەوە، لەگەڵ گۆرانیبێژێکی تورکی ئازەری، بەناوی ژاڵە. گۆرانی «غنیلی شوی شوی» یەکێکە لە گۆرانییە ناسراوەکانی ئوم کەلسووم خانمە ھونەرمەندی ناسراوی عەرەب، حەسەن زیرەک ئاوازەکەی وەرگرتووە و بە کوردی گوتویەتی، بە ناوی «بۆم بڵێ تۆزە تۆزە» و «ماڵی بابم نەسرین».[٩٨] ھەروەھا یەکەم کەس بوو دەف بباتە نێو ئۆرکێستراکانی ئێران.[١٠٥]

شانۆگەری

لە نێوان ساڵانی ١٩٦٠ بۆ ٦١ لە سلێمانی لە تیپی شانۆیی ھونەرە جوانەکان لەگەڵ سێوە، ڕەشۆڵ و چەند هونەرمەندێکی تر، لە شانۆگەرییەکانی وەک «بوکی ژێر دەواری ڕەش»، «خەسوو یان ئەژدیھا»، «تەڕپیر» و چەندین شانۆگەری تر بەشداری کردووە.[١٠٦]

ھاوبەشیی گۆرانیبێژان

حەسەن زیرەک لەگەڵ زۆر گۆرانیبێژی کورد گۆرانی گوتووە، لەوانە محەممەد ماملێ، مەلا حسێنی عەبدوڵڵازادە، ئەمجەد ئێرانزادە، سەید عەلی سەردەشتی، ڕەشۆڵ، ڕەزا سەقایی، سەید محەممەد سەفایی و ئەحمەد شەماڵ، ھەروەھا لەگەڵ چەندین گۆرانیبێژی فارس و ئازەر گۆرانی تۆمار کردوە؛ گۆرانییەکانی «ئەمان ئەمان» و «نازانم لە کێ پرسم» دوو گۆرانی تۆمارکراوی زیرەک و ئەحمەد شەماڵە لە شاری سلێمانی. گۆرانیی «ماڵی بابم بێ وەفا» یەکێک لەو گۆرانییانەیە کە حەسەن زیرەک، محەممەدی ماملێ و مەلا حسێنی عەبدوڵڵازادە ساڵی ١٩٥٩ بە یارمەتیی تیپی مۆسیقای کرماشان تۆماریان کردووە. «بەرھەڵبێنە» و «ھەوارە گوڵم» دوو گۆرانی دیکەن کە زیرەک و محەممەدی ماملێ پێکەوە وتوویانە.

گۆرانییەکان

ئەمە تەنیا بەشێک لە گۆرانییە دیارەکانی حەسەن زیرەکە، بۆ بینینی ھەموو پێڕستەکە بڕوانە گۆرانییەکانی حەسەن زیرەک.

گۆرانییەکان
خان باجی (زمانەکانی کوردی، ئازەری، ئەرمەنی، تورکی و فارسی لەم گۆرانییەدا بەکارھاتوون، لە ڕادیۆی تەورێز تۆمار کراوە).
ئەی نیشتیمان[ر]
ھەر تۆم دەوێ
یەڵا شۆفێر
ئای لاچن[ڕ]
نایلۆنە[ز]
لۆرکێ لۆرکێ
کەتانە
قژ کاڵی لێو ئاڵی[ژ]
مەھتاب[س]
ناڵەشکێنە
نەورۆز
جەرسە
ھەوری لار[ش]
کرماشان شاری شیرینم
گەوھەرێ
کەویار
بەلەنگەر
دایە دایە
مەقامەکان
سەوزەڵێ
فرمێسکی گەش
ئەو دڵەی وەک بت پەرستێ[ع]
وا من نەخۆشم[غ]
قەسەمت دەدەم
ھەی بەناز
ئەی وەتەن
مردن لەبیرمی
گوڵنیشان
مینا گیان
دەمێک ساقی[ف]
قاسپاندم

گۆرانییە نوێکراوەکان

دەنگی زیرەک دوای مردنی لەنێو کورداندا زۆر زیاتر بڵاوبووەوە، وای لێھات گۆرانییەکانی دووبارە نوێ دەکرانەوە و دروست دەکرانەوە، ئەمەش لە ساڵانی ٢٠١٠ەوە بوونی ھەیە، لە ئێستاشدا بەشێوازێکی نوێتر و بە یارمەتی ژیریی دەستکرد دەنگی حەسەن زیرەک بە ئاواز و ھۆنراوەی نوێوە دروست دەکرێت و بەرھەم دەھێنرێت، بە تایبەت لە ساڵانی ٢٠٢٣ و ٢٠٢٤ ئەم گۆرانییە دەستکردانەی حەسەن زیرەک خواستی زۆربەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی لەسەر بوو، تا ئەو ئاستەی چووە ترێندە جیھانییەکانەوە.

ساڵی ٢٠٢٣ شەش گۆرانیی حەسەن زیرەک: کوێستانان خاڵ خاڵ، بە تەورات، خانزادە خانم، نووری ڕوخسارت، ھەوری لار و کاروانە لەلایەن ھونەرمەند دکتۆر عەبدوڵڵا جەمال سەگرمە و ئۆرکێسترای ژێدار میوزیکێکی ئاست بەرزیان بۆ دانراوە و بە شێوەیەکی ستاندارد دەنگی حەسەن زیرەکیان لەسەر دانراوە و نوێ کراوەتەوە.[١٠٧]

لەلایەن دوو گەنجی شاری سلێمانی بە ناوەکانی زرنگ مەھدی و ئەحمەد کەریم ڕۆژی ١١ی ئایاری ٢٠٢٣ گۆرانی «نازدار نازدار» لە ڕێگەی ژیریی دەستکرد بە دەنگی حەسەن زیرەک بەرھەم ھێنرا،[١٠٨] لە ماوەیەکی کورتدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا ھێنا. ئاوازی گۆرانییەکە لە گۆرانیی «ڕەفەت ڕەفەت» وەرگیراوە کە لەلایەن تاھیر عوجەیلی بە زمانی عەرەبی گوتراوە.[١٠٩] گۆرانییەکە لە ماوەیەکی کورتدا بە خێرایی بڵاوبووەوە، لە تەواوی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بە گشتی سەروو ٧٠ ملیۆن بینەری ھەبوو. لە فەیسبووک، ئینستاگرام و سناپچات چووە پلەی یەکی ترێندی عێراق، ھەروەھا لە بەشی میوزیکیی یووتیووب چووە پلەی دووەمی عێراق.[١١٠][١١١][١١٢]

جیا لە گۆرانی نازدار نازدار، ئەو دوو گەنجە چەندین گۆرانی دیکەیان دروست کردوە کە خۆیان ئاواز و ھۆنراوەیان بۆ داناوە و لەسەر دەنگیی حەسەن زیرەک بڵاوکراوەتەوە.

تایبەتمەندیی گۆرانییەکان

حەسەن زیرەک لە ھەموو ڕوویەکەوە بە ھونەرمەندێکی جیھانی دادەنرێت، مەزھەری خالقی حەسەن زیرەک بە «خاوەنی زۆرترین ملیۆدی و ئاواز لە تەواوی جیھان» دادەنێت و دەڵێت «ھەموو ئەورووپا ١٠٠٠ دانە ئاوازیان نییە»، بە کۆی گشتی گێڕانەوە و تۆمارگاکان، زیرەک خاوەنی نزیکەی یان زیاتر لە ٢٠٠٠ ئاواز و گۆرانییە.[ڤ][١١٥] زۆرینەی زمانناس و ھونەرمەندان، حەسەن زیرەک بە فەرھەنگێکی گەورەی زمانی کوردی دادەنێن، زیرەک یەکێکە لە کاریگەرترین کەسایەتییەکان کە فەرھەنگێکی گەورەی لە وشەی زمانی کوردی پاراستووە لە ڕێگەی گۆرانییەکانی. چەند گۆرانییەکی زیرەک دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی سۆمەرییەکان، بەتایبەت ئەو بەشەی مەقامەکانی کە «لێلێ و لۆلۆ» تێدا بەکار دەھێنێت یان «ئامان ئامان»، ئەم دوو بەستەیە وەک سرودێکی ئایینی بۆ خوداوەندەکانی سەردەمی کۆن وتراوە و داوای «ئامان-تو»یان کردوە، کە بە واتای «پاراستن» یان «بمانپارێزە» دێت.

ڕوویەکی تر لە تایبەتمەندیی ھونەری گۆرانییەکانی زیرەک، بەم شێوەیە پۆلێن دەکرێت:

  • زۆرینەی گۆرانییەکانی فۆلکلۆری کوردی بوون و زیرەک بە شێوازی تایبەتی خۆی دووبارە داڕشتنەوەی بۆ کردون و بەرھەمی ھێناونەوە.
  • ھەندێک لەم گۆرانیانە داھێنانی خودی زیرەک بوون و ئێستا بوونەتە بەشێک لە فۆلکلۆری کوردی و تەواوی ھونەرمەندانی تریی کورد سود لەم میراتیە وەردەگرن.
  • لە ڕووی زانستییەوە ھەندێک تەکنیکی بەکارھێناوە، لەوانە پیانۆ، فۆرتی کریشاندۆ، دیمیناندۆ، ھەروەھا وردکردنەوەی دەنگەکان، ئەم شێوازە لە زانستی بیردۆزی مۆسیقادا لە ترێل و ئەپاجوتاریۆ دەچێت.[١٠٤]
  • لە گۆرانییەکانیدا زاراوە جیاوازەکانی کوردی سۆرانی، موکریانی و کرمانجی تێکەڵ کردوە وەک لێ لێ، دەلالۆ، لەبۆ، وێ و زۆریی تر، ئەمەش بووەتە ھۆیەک بۆ نزیککردنەوەی شێوەزارەکانی زمانی کوردی لە یەکتر.
  • حەسەن زیرەک بە پێکی توانیویەتی ئاوازی بێگانە بکوردێنێت؛ ئاوازێکی ئازەری، ئەرمەنی، تورکی، عەرەبی یان فارسی گوێ لێبوبێت ڕاستەوخۆ لە ئەندێشەی مێشکیدا کوردانە سەرلەنوێ دایڕشتووەتەوە، بە شێوەیەک کە ھەستی پێ ناکرێت ئەو ئاوازە بیانییە. تەنانەت لە گوتنەوەی مەقامی فارسی و زمانەکانی تر، زیرەک نەیھێشتووە مۆرکە بێگانەییەکە زاڵ بێت و لەسەر شێوازێکی کوردیی گوتویەتی.[١١٦]

ئەو ھۆکارانەی وایان کردوە دەنگ و گۆرانییەکانی حەسەن زیرەک تایبەت و بەناوبانگ بن:

  • دەنگخۆشی: سیمایەکی سروشتییە، بە ئاشکرا لە دەنگی زیرەکدا بەدی دەکرێت، دەنگەژێیەکانی قوڕگی ھەموو کات ئامادەبوون و لەگەڵ ھەناسەیدا ھاوساز بووە، کە وایکردوە لە کاتی بەرزکردنەوەی تۆنەکانیش ھیلاک نەبێت و گۆرانییەکە وەکو خۆی بڵێتەوە.
  • چڕین: چۆنییەتی گوتن و چڕین، دوو توخمی بنەڕەتییە لە حەسەن زیرەکدا، دەگمەنە گۆرانیبێژێک ئەم دوو بەشەی لە ھونەرەکەیدا ھەبێت، بەڵام زیرەک خاوەنی ھەردووکیەتی بۆیەش بووەتە گرنگترین گۆرانیبێژی کورد.
  • شاعیری: زیرەک لەگەڵ ئەوەی نەخوێندەوار بوو، زۆربەی زۆریی زانیارییەکانی وەرگیراوی گشتی و خۆڕسک و ژیانی کۆمەڵی کوردەوارییە، نەک ناوەند یان دامەزراوەیەکی ئەکادیمی، بۆیە شاعیرێکی زۆر باشی لێدەرچووە لە بەندداڕشتندا، و لە وشەی نێو گۆرانی پەکی نەکەوتووە.[١١٧]
  • یادگە: حەسەن زیرەک توانایەکی بەھێزی لە لەبەرکردنی شیعر و ھۆنراوە ھەبووە، کەسێک تەنیا جارێک ھۆنراوەیەکی بۆ گوتبێت و بە دڵی بووبێت ئەو دەستبەجێ لەبەریکردوە و ماوەیەکی زۆریشی بەسەردا تێپەڕیبێت لەسەر ئاوازێکی گونجاو ھۆنراوەکەی کردوە بە گۆرانی.
  • شارەزایی: لە ئاواز ھەڵبژاردندا لە خۆیەوە ئاوازی دانەناوە، ھەر ھۆنراوەیەک شایستەی کام ئاوازە بووبێت ئەوەیانی ھەڵبژاردوە، یان بە چەند شێوازێکی جیاواز ھەمان گۆرانی گوتووەتەوە.
  • گونجاندن: لەگەڵ ھەموو ئەو گرووپ و ئۆرکێسترایانەی لەگەڵی ھاوکار بوون، خۆی گونجاندووە، بۆیەش لە ھەموو ڕادیۆکان کە گۆرانی لێ تۆمار کردون، گۆرانییەکانی لە ئاستێکی بەرزدان، چ لە دیوەخان و کۆڕ و کۆبوونەوەکان، و چ لە ڕادیۆ و ئاھەنگ.[١١٨]

پانتایی دەنگی حەسەن زیرەک تێکڕا لە نێوان دەنگەکانی دۆی یەکەم بۆ دەنگی می و ھەندێکجار بۆ دەنگی فا و سۆڵی دووەمیشە، واتە لە نێوان ١٢ دەنگدایە و لەو نێوەندەدا ئاوازەکانی چڕیوە؛ پەیژەی بەیات و سێگا لە پێکھاتی بەستەی ئاوازەکانی حەسەن زیرەکدا بە زۆرترین ڕێژە ھاتووە،[١١٩] ھەروەھا کێشی دوو چوار و شەش ھەشت زیاتر لە کێشەکانی تر لە ئاوازەکانی زیرەکدا بەکارھاتوون، کە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی لە فۆلکلۆر و کلاسیکی کوردی دوور نەکەوتووەتەوە.[١٢٠] بەگشتی میراتی گۆرانی زیرەک بە پلەی یەکەم میراتێکی جوانیناسانەیە و تەواو ھونەرییە، ناوەڕۆکی ھونەرەکەش وابەستەی ڕۆحی مرۆڤە، و بەدیھێنەری ڕەوتێکی نوێیە لە گۆرانی و مۆسیقای کوردیدا.[١٢١]

ئیرۆتیکا

یەکێک لەو بابەتە گرنگانەی لە ھونەری حەسەن زیرەکدا ھەیە ژن و کچە، کە زۆر بە شێوەیەکی ئیرۆتیزمی و جوانیناسیانە (ئیستاتیکی) گەورەیی و پێگەی ژن پیشان دەدات، و لەنێو ھۆنراوەکانی ئەو ھونەرمەندەدا ژن پێگەیەکی گرنگی گرتووە.[١٢٢] لە ڕووی کەسایەتییەوە، زیرەک کەسێکی عاشق بووە و «گیرۆدەی جوانیی ژن بووە»، بۆیە بەدرێژایی ژیانی چەندین جار ھاوسەرگیری کردوە، ئەو جوانی بینینەی ژن لە چاوی زیرەک خۆیدا، لە بەرھەمەکانیدا ڕەنگی داوەتەوە. بەپێی گێڕانەوەکانی ژیانی ناوبراو، زیرەک لە ساتی گۆرانیوتندا، ئەگەر ژنان و کچان لە دووریشەوە لێوەی دیار بوایە، ئەوا خۆشتر و باشتر گۆرانییەکانی دەگوت، زۆرجاریش ئەگەر ژن لەو شوێنە نەبوایە گۆرانی نەدەگوت.

لە دیدارێکی ھونەرمەند جەمال جەلال، بەرپرس و سەرۆکی بەشی کوردی، تورکمانی و سریانی لە ڕادیۆی بەغدا باس لەوە دەکات لە ساڵانی ١٩٥٨، ڕۆژێک حەسەن زیرەک لە کاتی گۆرانیوتندا کاغەزێکی بەدەستەوە بووە و جار جارە تەماشای دەکرد، پاش کۆتایی ھاتنی گۆرانییەکە و تۆمارکردنی، لەبەرئەوەی زیرەک خۆی بە نەخوێندەوار لە قەڵەم دابوو، گومانیان لێی کرد و وایان دانا سیخوڕی بۆ ئێران و ساواک دەکات؛ بۆیە ھەر زوو ڕاپۆرتیان لەسەر نووسی، بەڵام لە کاتی لێکۆڵینەوە زیرەک کاغەزەکەی پێشاندا، ھیچ نووسین یان ھۆنراوەیەکی لەسەر نەبوو، بەڵکو وێنەی ژنێکی بە پێنووسی دار کێشا بوو، کاتێک پرسیاری لێکرا دەربارەی وێنەکە، حەسەن زیرەک دەڵێت:

« خۆم کێشاومە، خۆتان دەزانن من ئەگەر ژنم بەرامبەر نەبێت، ناتوانم گۆرانی بە باشی بچڕم، بۆیە ئەم وێنەیەم کێشاوە، ئەگەر نا من خوێندەواریم نییە. »


ئەمە پشتڕاستی دەکاتەوە، عەشق و جوانی ژن نەک تەنھا سەرچاوەی سروشی گۆرانیوتنی زیرەک بووە، بەڵکو سەرچاوەی سروشی جۆرێک لە شێوەکاریشی بووە؛ تەنانەت ئەگەر گۆرانیشی نەگوتبێت، ئەوا وێنە و نیگاری ئەو ژنەی کێشاوە کە عاشقی بووە.[١٢٣][١٢٤] زیرەک ناوی «ژن» و ھاوتا کۆمەڵایەتییەکانی وەک بێوەژن، کورتەژن و شۆڕەژن و ئەوانی تری دەکردە بەردەنگ و بابەتی گوتنەکانی، ئەمە دەرخەری ئەوەیە حەسەن زیرەک بەتەواوی خولیا و ئارەزووی ژن و جەستەی ژن بووە، کە زۆر جار لە ڕادیۆی بەغدا لەسەر باسکردنی جەستەی ژن لەگەڵ ناوھێنانی ناوی تایبەتی ڕەگەزی مێ، ڕووبەڕووی ڕەخنە و ھەڕەشەی کەسانی ئایینی و عەشایەری ئەوکاتە بووەتەوە، و ھەر ئەمەش بووە ھۆکارێک لە ھۆکارەکان بۆ ڕێگەنەدان بە گۆرانیوتنی لەو ڕادیۆیە لە ساڵانی دواتر.[١٢٥][١٢٦]

ھایپەربۆڵ

دەربڕینی ھایپەربۆڵ لە ھۆنراوەی ١٥ گۆرانی خۆشەویستی ماملێ و حەسەن زیرەکدا:
██ دەربڕینی زیادەڕەوی نەرێنی لە دەقی گۆرانییەکانی ماملێ ██ دەربڕینی زیادەڕەوی ئەرێنی لە دەقی گۆرانییەکانی ماملێ ██ دەربڕینی زیادەڕەوی نەرێنی لە دەقی گۆرانییەکانی حەسەن زیرەک ██ دەربڕینی زیادەڕەوی ئەرێنی لە دەقی گۆرانییەکانی حەسەن زیرەک

لە بەشێکی زۆری گۆرانییەکانی حەسەن زیرەکدا ھایپەربۆڵ یان دەستەواژەی زیادەڕەوتیاکراو[ق] بوونی ھەیە، زیرەک وەک ھونەرمەندانی تر ئەمەی لە دوپاتکردنەوەی خۆشەویستی لە گۆرانییەکانیدا بەکارھێناوە، لەم دەربڕینەدا وشەگەلێکی بەھێز بەکارھاتوون، وەک گوڵ، ئەستێرەی گەش، ڕێحانە، بەندی ڕەشماڵ، کەو، ئاسک، مانگ، پەنیری کوردی، کەمەری شمشماڵی و زۆریی تر، وێڕای پێناسەکردنی جوانی خۆشەویستەکەی بە لێکچواندنی بەو وشانە، بەراوردی وشەکانیشی کردوە وەک نیشاندانی خۆشەویستییەکی زیاتر بۆ خۆشەویستەکەی؛ لە کاتێکدا وشەی تریی وەک شێت، نەخۆش، بێ دەرمان، بەدبەخت، ڕەشپۆش، خومار، سەرخۆش، تیخی کەباب، گێرە و قەرقەش و ھتد.. بەکارھێناوە بۆ باسکردنی شێوازی خۆشەویستییەکەی و پێناسەکردنی سەختی خۆشەویستییەکەی، یان خراپی ژیانی خۆی، زیرەک بە تەواوەتی ھەوڵی خۆی داوە بۆ نزیککردنەوە و بەستنەوەی ئەو وشانە لەگەڵ ناوەڕۆکی گۆرانییەکەی، بۆ ئەوەی گوێگر ئاشنای گۆرانییەکە بێت و مەبەستی گۆرانیبێژ بزانێت.[١٢٨] نموونە، لە گۆرانی «وەک قومری»ی حەسەن زیرەک، سێ دەربڕینی زیادەڕەویی ئەرێنی بەدی دەکرێت:

تەنیا گوڵەکەی سەحرای چینم

ھیچ گوڵێک لە بیابانی چیندا نییە، بەڵام گۆرانیبێژ بەراوردی خۆشەویستەکەی بە گوڵێک لە بیابانێکی چیندا کردوە، بەوەی وەک گوڵێک وایە لە جیھانێکی وشک و بێ ئاوەدانی ھاوشێوەی بیابانێک. لە گۆرانی «ھەر وایە» دەڵێت:

دەمەکەت ھەنگوین لە قودوی چیندا

ئەو پێناسەی دەمی خۆشەویستەکەی کردوە بە ھەنگوین لە قودوی (قوتوو) چینیدا، ھەنگوین خواردنێکی بەتامە و وەک دەرمان بەکاردەھێندرێت، لە کاتێکدا قودوی چینی بەکارھێناوە چونکە وڵاتی چین لە کوردستانەوە دوورە و خەڵک ناتوانن بە ئاسانی بەو وڵاتە بگەن، حەسەن زیرەکیش ناتوانێت بە ئاسانی بە دەمی خۆشەویستەکەی بگات؛ دوو جار ئەم دێڕەی لە گۆرانییەکەدا بەکارھێناوە، و جوانیی خۆشەویستەکەی ئەرێنیانە باس کردوە.[١٢٩] بەڵام لە گۆرانی «کراس ڕەش» نەرێنییانە دەربارەی خۆشەویستەکەی دەدوێت:

ئاگرت لە من بەرداوە جوانێ
دێڕی دواتر
خوێنت مژیم ئەسمەرێ

خۆشەویستەکەی ئاگری لە ئەو بەرداوە، ئاگرێکی فیزیکی نا، بەڵکو ئاگرێکی نادیار کە ئەوی سوتاندووە. خۆشەویستەکەی خوێنمژ (Vampire) نییە بەڵام نادڵسۆزییەکەی وای کردوە ئازار بە گۆرانیبێژ بگەیەنێت، ئەم ھایپەربۆڵە بەکاردەھێنێت تا نیشانی بدات چەندە ڕقی لەوەیە لەلایەن کچێکەوە ڕەت بکرێتەوە؛ بەپێی پێوەری جۆرێتی، ئەو کچە بە شێوەیەکی نەرێنی ھەڵدەسەنگێنێت.[١٣٠]

دزینی گۆرانییەکان

زۆر لە گۆرانیبێژ و ئاوازدانەرانی گەلانی تورک و فارس سودیان لە ئاواز و گۆرانییەکانی حەسەن زیرەک وەرگرتووە بۆ دەوڵەمەندکردن و پڕکردنەوەی ئەرشیڤی نەتەوەییی خۆیان، بەبێ ناوھێنان یان ئاماژەکردن بە حەسەن زیرەک لە بەکارھێنانەوەی ئاوازەکەدا، و پێشێلی مافی ھونەرمەندەکەیان کردوە؛[١٣١][١٣٢] لەو گۆرانیانەش:

ھەرچەندە زیرەکیش چەند ئاوازێکی ھەیە کە ھی خۆی نییە بەڵام ئاوازەکەی لە خاوەنەکانیان وەرگرتووە و مۆڵەتی گوتنەوەی پێدراوە، وەک گۆرانی «غنیلی شوی شوی» و «ھەوری لار». زیرەک لە سکاڵانامەیەکدا باس لەوە دەکات کە گۆرانییەک بە دەنگی ئەو تۆمارکراوە بەڵام بە ناوی کەسێکی ترەوە لە ڕادیۆ پەخش دەکرێت، ھەر لە سکاڵانامەکەدا گلەیی ئاڕاستەی بەڕێوەبەری ڕادیۆی بەغدا دەکات، کە ئەمە دەقەکەیەتی:

« برام کاک سەڵاح لە پاش سەلامێکی گەرم و گوڕ و پرسینی ئەحواڵت ھەر لە دوور ڕا دەستت ئەگوشم و زۆر ھیوادارم سەلامەت بی و منیش زۆر گلەییم لە تۆ ھەیە، من ئەو ھەمو گۆرانییەی کە لە ئیزاعە ھەمە قەت گۆرانییە چاکەکانم بڵاوناکەنەوە و ئەگەر جارێکیش گۆرانییەکی باشم بڵاو بکرێتەوە بە ناوی کەسێکی دیکە بڵاوی دەکەنەوە. برام خۆ من بۆ ئەو گۆرانیانە زەحەتم کێشاوە و ئێستاش لە ئێوە داخوازی دەکەم کە ئاغای لێدەری موزیک بانگ بکەن لێیان پرسیار بفەرموون بزانن کە گۆرانی ئەسمەر یارم جوانە دەنگی منە لە ڕادیۆدا کە بە نێوی ئەحمەد شاباز بڵاودەکرێتەوە! زۆر ھیوادارم لە پاش ئەو کاغەزە ھەرچی زووتر لە ئیزاعەدا بۆم بڵاو بکرێتەوە بە نێوی خۆمەوە ئیتر بە خواتان دەسپێرم ھەر بژین بە خۆشی.[١٣٧] »


کاتێک لە عێراق نەما و ھاتەوە ئێران، پێش ئەوەی بچێتە ڕادیۆ حەسەن زیرەک نیشتەجێ نەبوو و گەڕۆک بوو، لە گوندێکەوە دەچووە گوندێکی تر تا لە ئاھەنگ و دیوەخانی خەڵکی گۆرانی بڵێ، لەو سەردەمەدا چەند کەسێک ھەبوون دەچوونە شارۆچکە و گوندەکانەوە، خۆیان بە حەسەن زیرەک ناو دەبرد و بە ناوی حەسەن زیرەکەوە گۆرانیان دەگوت، خەڵکێکی زۆر بڕوایان بەم کەسانە دەکرد چونکە لەو کاتەدا وێنەی ڕاستەقینەی حەسەن زیرەک بڵاو نەبوبووەوە و تەنیا بە دەنگی ئاشنابوون.[١٣٨]

بیرەوەری

پەیکەر

لە شاری بۆکان لەلایەن بەشیر ناسری پەیکەرساز و شێوەکاری کورد، پەیکەرێکی حەسەن زیرەک لەسەر فایبەرگڵاس دروستکراوە و نمایشکراوە، پەیکەرەکە لەسەر ھیچ کام لەو وێنانە دروست نەکراوەتەوە کە ئێستا لە ئەرشیڤی حەسەن زیرەکدا بوونی ھەیە.[١٣٩] ھەروەھا ئارامگە و گۆڕی حەسەن زیرەک ئێستا بەشێکە لە مۆزەخانە و کەلەپووری شاری بۆکان.[١٤٠] لە ھەڵەبجە،[١٤١] سلێمانی،[١٤٢] گۆڕەکەی لە کێوی ناڵەشکێنە،[١٤٣] و چەند شوێنێکی دیکەی ڕۆژھەڵاتی کوردستان، پەیکەر و کۆتەڵی تایبەت بە حەسەن زیرەک ھەیە.

لە شاری بانە لەلایەن ھونەرمەندی شێوەکار، ئارام مەجیدزادە لەسەر دیوارەکانی شەقامی کەمەربەندیی نێو بانە، وێنەی چەند کەسایەتییەکی دیاری چوار پارچەی کوردستان کێشراوە، یەکێک لەوانە حەسەن زیرەکە، و لە پاڵ ھونەرمەند عەباس کەمەندییەوە داندراوە.[١٤٤]

یادکردنەوە

لە ١١ی تەممووزی ٢٠١٩ لە شاری کەرکووک بە ئامادەبوونی چەند ھونەرمەند و کەسایەتییەکی شارەکە یادی حەسەن زیرەک کرایەوە.[١٤٥] لە شاری سلێمانی و دەوربەریشی[١٤٦] ساڵانە یادی کۆچی دوایی و لەدایکبوونیی حەسەن زیرەک دەکرێتەوە بە ئاھەنگ و گۆرانی و بۆنەی جۆراوجۆر، لە بەشێک لەو بۆنانەدا خەڵاتی حەسەن زیرەک پێشکەش کراوە.[١٤٧][١٤٨] ساڵی ٢٠١٩ بۆ ٤٩یەمین ساڵیادی کۆچی دوایی ڕێوڕەسمێکی گەورە سازکرا، و تیایدا کتێبی حەسەن زیرەک: چریکەیەک بۆ شادی ناسێنرا.[١٤٩] ساڵی ٢٠٢١ ھێزەکانی حکوومەتی ئێران ڕێگریان کرد لە ساڵیادی حەسەن زیرەک لە ئارامگەکەی خۆی لە بۆکان، سەرەڕای ڕێگیرییەکانی حکوومەت‌، خەڵکی و بەشداربووانی ڕێوڕەسمەکە لە شوێنەکە مانەوە و یادکردنەوەکەیان ئەنجامدا.[١٥٠]

پرۆژەی «سەدەی زیرەک» پرۆژەیەکە لە ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ەوە دەستی پێکرد و تا تشرینی دووەمی ٢٠٢١ بە یارمەتیی دام و دەزگا مەدەنی، ھونەری و ئەدەبییەکان، ھونەرمەندان، نووسەران و ڕێکخراوەکان، بەردەوام بوو، پرۆژەیەک بوو بۆ یادی ١٠٠ ساڵەی حەسەن زیرەک، تیایدا چەندین نووسین، بەڵگە و بابەتی ھەمەڕەنگ دەربارەی زیرەک بڵاوکرانەوە.[١٥١]

ڕۆژی ٢٢ی تشرینی دووەمی ١٩٩٦ لە شاری کۆلن، ئەڵمانیا، بە بەشداری قادر دیلان، ئیقباڵ حاجبی، ڕەزا حەمە فەرەج، سیروان ڕەحیم، خالید ڕەشید و ٤٠٠ کەسی دیکە لە کورد و ئەڵمانی و ئەوانی تر، کۆڕێک بۆ یادی ٧٥ ساڵەی حەسەن زیرەک بەسترا؛ لەژێر چاودێری و پاراستنیی پۆلیسی کۆڵن بەھۆی فشار و ھەڕەشەکانی حکوومەتی ئێران لەسەر چالاکوانە کوردەکان و ھەوڵی دووبارە نەبوونەوەی تیرۆری میکۆنۆس.[١٥٢]

ناو

چەندین شوێن و ناوچە بە ناوی حەسەن زیرەکەوە کراون، لەوانە باخچەی حەسەن زیرەک لە بۆکان و چوارقوڕنە لە ڕانیە، پردی حەسەن زیرەک لە قەڵادزێ، چێشتخانە و خواردنگەی حەسەن زیرەک لە شارەکانی تریی ڕۆژھەڵاتی کوردستان، ھەروەھا لە ناوەندی شاری سلێمانی چایخانەی حەسەن زیرەک بوونی ھەیە.[١٥٣] ساڵی ٢٠٢٠ حکوومەتی ئێران، وێنەی حەسەن زیرەکی لەسەر پولی پۆستەی دەوڵەت دانا و بڵاویکردەوە، بۆ یادکردنەوەی ھونەرمەند و پاراستنی ناوی ھونەرمەندەکە لە مێژوودا.[١٥٤]

لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان بەتایبەتی شاری بۆکان، پیشەسازەکان جۆرێکی چەقۆ بەرھەم دەھێنن کە لە پۆڵای سپی دروست دەکرێت، دەستەوانەکەشی لە قۆچی ئاژەڵ دروست دەکرێت؛ پارچەیەکی بەنرخە و لە ڕێگەی بازرگانانەوە بە کوردستاندا ڕەوانەی شارەکانی عێراق دەکرێت، بەکارھێنەران و ئەوانەی خواستیان لەسەر چەقۆکە ھەیە، چەقۆکەیان ناوناوە چەقۆی زیرەک لەبەر ھۆگرییان بە دەنگی حەسەن زیرەک و جێی لەدایکبوونی حەسەن زیرەک کە شاری بۆکانە.[١٥٥]

ژیان و بەرھەمەکانی لە پەڕتووکدا

  • چریکەی کوردستان (نووسەر: حەسەن زیرەک)
  • گەوھەرێ (نووسەر: عوسمان شارباژێڕی)
  • حەسەن زیرەک و ھەندێک لە بەسەرھاتەکانی (نووسەر: میرزا کەریم خۆشناو)
  • ناڵەشکێنە: گۆرانییەکانی حەسەن زیرەک (نووسەر: قادرنەسیری نیا)
  • ساواک بۆچی حەسەن زیرەکی کوشت؟ (نووسەر: مەولوود ئیبراھیم حەسەن)
  • بەرکوڵێک لە ژیان و بەسەرھاتی حەسەن زیرەک (نووسەر: ھیوا عومەر ئەحمەد)
  • حەسەن زیرەک (نووسەر: ھیوا عومەر ئەحمەد)
  • حەسەن زیرەک: چریکەیەک بۆ شادی (نووسەر: مەریوان مەسعوود)
  • حەسەن زیرەک: ناسنامەی گۆرانی کوردی (نووسەر: شێرزاد عەبدولڕەحمان)
  • حەسەن زیرەک و زمانی دوولا (نووسەر: ئیبراھیم فەرشی)
  • ڕۆڵی حەسەن زیرەک لە میوزیکی کوردیدا (نووسەران: زۆزک ئەحمەد قەرەداغی و زاھیر محەممەد عەزیز)
  • ڕەھەندەکانی حەسەن زیرەک (نووسەر: عادل محەممەد کەریم)

ئەمانەش ببینە

تێبینییەکان

  1. ^ لای خەڵکی ناسراوە بە مینە
  2. ^ ھەورامیشی باش زانیوە
  3. ^ لە ھەندێک سەرچاوە وا باسکراوە کە کەسەکە بەر ئۆتۆمبێلەکە کەوتووە پاشان گیانی لەدەست داوە.
  4. ^ لە باسی دەرکردنی ڕۆژنامەی کوردستان، عیسا پژمان باس لە ساواکیبوونی شوکروڵڵا بابان دەکات و بە پیاوی حکوومەت ناوی دەبات، لەوانەیە ھەر ئەمە ھۆکاری دەرکردنی زیرەک بووبێت لەلایەن ئەو کەسانەوە
  5. ^ جیا لە میدیا زەندی و ڕابیعە سەرئەنجام، ئەو ھاوسەرانەی تری زیرەک کە تائێستا باسکراون و ناسراون: زێنێ، ئامین، زییە، ناسکێ، مەحبوبە، گەوھەر (کاتێک زیرەک لە بەغدا بووە گەوھەری ناسیوە و لەلایەن مەلا عەبدولکەریم مودەریس لەیەک مارەکراون)
  6. ^ ساواک: واتا «ڕێکخراوەی ئاگاداربوون لە ئاسایشی وڵات» (بە فارسی: سازمان اطلاعات و امنیت کشور‎) بەرچاو ڕوونیی شای ئەوکاتی ئێران بوو لەژێر چاودێریی سوپادا، ئەم ڕێکخراوە ئەرکی پاراستنی ئێران بوو لە مەترسییەکانی نەیارانی ناوەوە و دەرەوەی.
  7. ^ میرزا کەریم ھاوڕێ و دۆستێکی نزیکیی حەسەن زیرەک بوو
  8. ^ بەپێی ھەندێک سەرچاوە ئەم ڕێکەوتە ٢٨ی حوزەیرانە و بەپێی ھەندێکی تریش ٢٤ی حوزەیرانە
  9. ^ چاوپێکەوتنەکە لە ژمارە ١٤٦ی ھەفتەنامەی بەدرخان بڵاوکراوەتەوە
  10. ^ ئەم گۆرانییە لە کوردییەکەی زیاتر بە «بێ دکتۆر» ناسراوە
  11. ^ بەھۆی ئەم گۆرانییەوە دەستبەسەر کرا
  12. ^ گۆرانی «دەسماڵ حەریری» بە ھەمان ئاواز گوتووەتەوە
  13. ^ ماملێ ھەمان گۆرانی گوتووەتەوە
  14. ^ ھونەرمەندان قادر دیلان و ھۆمەر دزەیی ئەم گۆرانییەیان کەڤەر کردوە
  15. ^ ئەم گۆرانییەی بۆ کچەکەی، مەھتاب (ئارەزوو) گوتووە، کە لەسەر ئاوازی گۆرانی «ئەی موتریبی حەریفان»ی تایەر تۆفیقە
  16. ^ وەک گۆرانی
  17. ^ شیعری ئەحمەد ھەردی
  18. ^ ھەروەھا بە ناوی «من بریندارم» دووبارە گوتویەتییەوە؛ ئەم مەقامەی لە کاتی نەخۆش کەوتنیدا گوت
  19. ^ شیعری وەفایی
  20. ^ چەندین گێڕانەوەی جۆراوجۆر ھەن دەربارەی ژمارەی گۆرانی و ئاوازەکانی، ئەوەی زیاتر پشتڕاست کراوەتەوە «١٥٠٠ بۆ ٢٠٠٠ گۆرانییە»،[١١٣][١١٤] سەرەڕای ئەوەی چەندین گۆرانیش ھێشتا نەکەوتوونەتە بەردەست یان سڕدراونەوە
  21. ^ Hyperbole، وشەی زیادەڕەو یان زیادەڕەویکردن لە دەربڕین، ڕێگایەکی ئەدەبی و زمانەوانییە، بۆ گەورەکردن و زیادەڕەویکردن لە پێناسەکردنی شتێک بە مەبەستی پشتڕاستکردنەوە یان کاریگەری دروستکردن، کە بەزۆری لە ھۆنراوە و شیعردا بەکاردێت[١٢٧]
  22. ^ ھەروەھا بە یۆنانیش گوتراوەتەوە

سەرچاوەکان

  1. ^ "ئیمپراتۆری گۆرانی و میوزیکی کوردی". knwe.org. Retrieved 2023-11-10.
  2. ^ کوردیپێدیا, Kurdipedia-. "ساواک بۆچی حەسەن زیرەکی کوشت؟". Kurdipedia.org. Retrieved 2023-11-10.
  3. ^ "حەسەن زیرەک.. لە نێوان مردنی ئاسایی و تیرۆرکردندا". politicmedia.net. Retrieved 2023-11-10.
  4. ^ "بولبولی کوردستان بوو بە ١٠٠ ساڵ". SAHAR KURDISH (Sorani). 2021-11-28. Retrieved 2023-11-10.
  5. ^ "بەرگرییەک لەھونەرمەند حەسەن زیرەک". hawlati.co (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-09-25.
  6. ^ ع., ھێڤی; پ., سوزانا (2024-02-02). "لێکدانەوەویەکی نوێی موزیک بۆ شیعرەکانی ئەحمەدی خانی". work. 1.
  7. ^ "وتوێژێکی بڵاونەکراوە لەگەڵ میدیا زەندی ھاوسەری مامۆستا حەسەن زیرەک". haje.ir. Retrieved 2023-11-10.
  8. ^ "ھاوسەری ھونەرمەند حەسەن زیرەک کۆچی دوایی کرد". Kurdistanmedia (kurdistanmedia.com) (بە کوردی). 2023-06-07. Retrieved 2023-11-10.
  9. ^ "حەسەن زیرەک". www.khaktv.net. Retrieved 2023-11-10.
  10. ^ Corporation, Nalia. "کەسێکی نزیکی حەسەن زیرەک کۆچی دوایی کرد". nrttv.com. Retrieved 2024-07-29.
  11. ^ "(تصاویر) بیوگرافی و عکس های حسن زیرک؛ از خوانندگی و شهرت تا مرگ". فرادید | Faradeed | فرادید (بە فارسی). 2024-07-06. Retrieved 2024-07-29.
  12. ^ M. Gunter, Michael (November 4, 2010). Historical Dictionary of the Kurds. Scarecrow Press. p. 220. ISBN 978-0-8108-7507-4.
  13. ^ "Kurdish music - Alchetron, The Free Social Encyclopedia". Alchetron.com (بە ئینگلیزی). 2017-08-18. Retrieved 2024-07-26.
  14. ^ Broughton, Simon; Ellingham, Mark; Trillo, Richard (1999). World Music: Africa, Europe and the Middle East. Vol. 1. Rough Guides. p. 381. ISBN 9781858286358.
  15. ^ "یادی کنیم از بزرگان موسیقی (استاد حسن زیرک)". akharinkhabar.ir. 2022-12-22. Retrieved 2024-05-23.
  16. ^ Agirî 162 (2011 Tîrmeha 6).
  17. ^ "«حسن زیرک»، حافظ موسیقی کردی/شعیب خسروی". kurdpress (بە فارسی). 2021-12-03. Retrieved 2024-05-23.
  18. ^ "«بلبل کردستان» ١٠٠ سالە شد". kurdpress (بە فارسی). 2021-11-29. Retrieved 2024-05-23.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  19. ^ köse, berkehan (2023-07-08). "Kurdish Culture". Hevsel Times (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-07-29.
  20. ^ "کتاب مجموعە آوازھای حسن زیرک بە چاپ سوم می رسد/ زیرک بیش از 1300 ترانە خواندە است | کردستان". web.archive.org. 2021-12-03. Retrieved 2024-05-23.
  21. ^ "زندگینامە: حسن یوسف زمانی (۱۳۱۰-۱۳۸۸)". ھمشھری آنلاین (بە فارسی). 2009-08-16. Retrieved 2024-05-23.
  22. ^ "من جانشین «میرزادە» در اکستر ڕادیو کردی کرمانشاە بودم / گفتگو بااستاد ابوالقاسم پرندیان نوازندە قدیمی کرمانشاھی". kurdpress (بە فارسی). 2021-03-16. Retrieved 2024-05-23.
  23. ^ "زندگی و آثار استاد 'حسن زیرک' مورد بحث و بررسی پژوھشگران قرار گرفت". ایرنا (بە فارسی). 2017-05-03. Retrieved 2024-05-23.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  24. ^ "Hassan Zirak biography". Last.fm (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-07-26.
  25. ^ حەسەن, زیرەک (1997) [١٩٧٠]. چریکەی کوردستان. ڕۆژھەڵاتی کوردستان: فاروق سەفیزادە. ISBN 9789649152806.
  26. ^ حەسەن, زیرەک (1966–1970). چریکەی کوردستان. تاران: حەسەن زیرەک. pp. ٨.
  27. ^ November 29, Birth name Hassan ZirakName Hassan ZirakOccupationMusicianRole SingerInstruments VocalParents Abdulla ZirekYears active 1956-1972Born; 1921Bukan; Azerbaijan, West; Classical, KurdistanGenres; folk; June 26, KurdishDied; 1972; Bukan; Razazi, IranSimilar People Nasser (2017-08-18). "Hassan Zirak - Alchetron, The Free Social Encyclopedia". Alchetron.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-07-26.{{cite web}}: CS1 maint: numeric names: پێرستی نووسەران (link)
  28. ^ "Oggito". oggito.com. Retrieved 2024-07-29.
  29. ^ "خواننده | بیوگرافی حسن زیرک". انجمن رمان نویسی یک رمان (بە فارسی). 2020-10-22. Retrieved 2024-07-29.
  30. ^ عادل, محەممەد (2017). ڕەھەندەکانی حەسەن زیرەک. سلێمانی، ھەرێمی کوردستان: چاپخانەی سەردەم. pp. ٢٦.
  31. ^ ئ ا ب "حسن زیرک از کارگری در بووکان تا خوانندگی در بغداد". فراتاب (بە فارسی). 2016-11-30. Retrieved 2024-05-23.
  32. ^ ئیبراھیم, فەرشی (2007). حەسەن زیرەک و زمانی دوولا. pp. ٧.
  33. ^ "Hasan Zirak - The Legend". Stranger Than Paradise Records (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-07-26.
  34. ^ ئیبراھیم, فەرشی (2007). حەسەن زیرەک و زمانی دوولا. pp. ٨.
  35. ^ ديوان.
  36. ^ Smets, Kevin; Sengul, Ali Fuat (2016-01-01). "Kurds and Their Cultural Crossroads: Kurdish Identity, Media and Cultural Production". Middle East Journal of Culture and Communication (بە ئینگلیزی). 9 (3): 247–256. doi:10.1163/18739865-00903006. ISSN 1873-9865.
  37. ^ "Hunermendê mezin Hesen Zîrek 52 sal berê ji nav me bar kir". www.rudaw.net (بە کوردی). Retrieved 2024-07-26.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  38. ^ "حسن زیرک در ڕادیو کُردی کرماشان". فراتاب (بە فارسی). 2017-01-08. Retrieved 2024-05-23.
  39. ^ "حسن زیرک؛ ڕاوی ملودی ھای عشق و ھجران!". فراتاب (بە فارسی). 2016-06-25. Retrieved 2024-05-23.
  40. ^ ئیبراھیم, فەرشی. حەسەن زیرەک و زمانی دوولا. pp. ٣٤.
  41. ^ سالار, ئەحمەد; شەماڵ سائیب, ژیمۆ (2010). شەماڵ سائیب: ژیان و ھونەر. چاپخانەی ئاراس. pp. ٧٦.
  42. ^ عەتا, محەممەد (2023-06-26). "لە یادی یۆبیلی زێڕینی ماڵاوایی حەسەن زیرەکدا". Muziknas. Retrieved 2024-06-29.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  43. ^ "ڕادیۆی کوردیی بەغدا". www.rudaw.net (بە کوردی). Retrieved 2024-06-29.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  44. ^ مەولوود, ئیبراھیم حەسەن (2012). ساواک بۆچی حەسەن زیرەکی کوشت؟. ھەولێر: دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی بەدرخان. pp. ١١٢.
  45. ^ "مێژووی ڕادیۆی کوردی لە بەغدا بڵاوکرایەوە". www.metroo.org. Retrieved 2024-06-29.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  46. ^ "وقایع تاریخی از روابط مظهر خالقی و حسن زیرک - خبرگزاری کردپرس - kurdpress.com". web.archive.org. 2020-10-22. Retrieved 2024-07-06.
  47. ^ Rêveberîya Xweser a Rojava yê Kurdistan ê. DIBISTAN A ROJAVA.
  48. ^ Bengio, Ofra (November 15, 2014). Kurdish Awakening (بە ئینگلیزی). University of Texas Press. ISBN 978-0-292-75813-1.
  49. ^ Sheyholislami, J. (2011-06-06). Kurdish Identity, Discourse, and New Media (بە ئینگلیزی). Springer. p. 113. ISBN 978-0-230-11930-7.
  50. ^ مەولوود, ئیبراھیم حەسەن (2012). ساواک بۆچی حەسەن زیرەکی کوشت؟ (بە کوردی). ھەولێر: دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی بەدرخان. p. ٢١.
  51. ^ ئیبراھیم, فەرشی (2007). حەسەن زیرەک و زمانی دوولا. pp. ١٤.
  52. ^ مەولوود, ئیبراھیم حەسەن (2012). ساواک بۆچی حەسەن زیرەکی کوشت؟ (بە کوردی). ھەولێر: دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی بەدرخان. p. ٢٢.
  53. ^ ھیوا, عومەر ئەحمەد (1976). حەسەن زیرەک. سلێمانی: چاپخانەی ڕاپەڕین. pp. ١٣.
  54. ^ "آپارات - سرویس اشتراک ویدیو". آپارات - سرویس اشتراک ویدیو (بە فارسی). Retrieved 2024-05-23.
  55. ^ "«ڕابعە سرانجام»؛ ھمسر مرحوم استاد حسن زیرک در سقز فوت کرد". kurdpress (بە فارسی). 2023-06-07. Retrieved 2024-05-23.
  56. ^ "ڕابیعە سەرئەنجام ھاوژینی حەسەن زیرەک کۆچی دوایی کرد". www.rudaw.net. Retrieved 2024-06-29.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  57. ^ مەولوود, ئیبراھیم حەسەن (2012). ساواک بۆچی حەسەن زیرەکی کوشت؟ (بە کوردی). ھەولێر: دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی بەدرخان. p. ٢٣.
  58. ^ عادل, محەممەد (2017). ڕەھەندەکانی حەسەن زیرەک. سلێمانی، ھەرێمی کوردستان: چاپخانەی سەردەم. pp. ٣١.
  59. ^ ديوان.
  60. ^ مەولوود, ئیبراھیم حەسەن (2012). ساواک بۆچی حەسەن زیرەکی کوشت؟ (بە کوردی). ھەولێر: دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی بەدرخان. p. ٦٧.
  61. ^ Surûş, Ebdulkerîm (2022-09-01). Newayên Mutrib û Çengên Kurdan (بە کوردی). Pak Ajans Yayincilik Turizm Ve Diş Ticaret Limited şirketi. p. 191. ISBN 978-625-7383-47-9.
  62. ^ Agirî 90 (2008 Hezîranê 31).
  63. ^ ئیبراھیم, فەرشی (2007). حەسەن زیرەک و زمانی دوولا. pp. ١٥.
  64. ^ ئ ا Azad, Younesi (June 21, 2024). Merciless (بە ئینگلیزی). لەندەن، شانشینی یەکگرتوو: Austin Macauley Publishers. p. 17. ISBN 978-1-03-583800-4.
  65. ^ https://www.kurdistan24.net/ckb
  66. ^ "فی ذکری ڕحیلە ال51.. ھکذا عاش الفنان الکوردی حسن زیرک". شفق نیوز (بە عەرەبی). Retrieved 2024-06-09.[بەستەری مردوو]
  67. ^ Kerber, Peter (2014). Iran: Islamischer Staat und jahrtausendealte Kultur (بە ئەڵمانی). Trescher Verlag. p. 217. ISBN 978-3-89794-298-1.
  68. ^ "پایگاه خبری زریان موکریان - آخرین لحظه های زندگی حسن زیرک به ڕوایت رفیقِ روزهایِ بیمارستانش". www.ziryanmukryan.ir. Retrieved 2024-06-29.
  69. ^ مەولوود, ئیبراھیم حەسەن (2012). ساواک بۆچی حەسەن زیرەکی کوشت؟ (بە کوردی). ھەولێر: دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی بەدرخان. pp. ١٣٦.
  70. ^ ئ ا "ئایا ساواک حەسەن زیرەکی کوشت؟". +964. 2024-06-26. Retrieved 2024-06-29.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  71. ^ مەولود, ئیبراھیم حەسەن (2012). ساواک بۆچی حەسەن زیرەکی کوشت؟. ھەولێر: دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی بەدرخان. pp. ٦٤.
  72. ^ س., ئەنوەر (2019-01-11). "ناسنامەی حەسەن زیرەک". بڵاوکراوە (بە کوردی). لەندەن.
  73. ^ س., ئەنوەر. "یادی ١٠٠ ساڵەی حەسەن زیرەک". {{cite journal}}: Cite journal requires |journal= (help)
  74. ^ مەولوود, ئیبراھیم حەسەن (2012). ساواک بۆچی حەسەن زیرەکی کوشت؟ (بە کوردی). ھەولێر: دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی بەدرخان. p. ٣٠–٣١.
  75. ^ عوسمان, شارباژێڕی. گەوھەرێ. pp. ٣٤٤.
  76. ^ مەولوود, ئیبراھیم حەسەن (2012). ساواک بۆچی حەسەن زیرەکی کوشت؟ (بە کوردی). ھەولێر: دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی بەدرخان. p. ٣١.
  77. ^ Newroz | Hassan Zirak Lyrics, Meaning & Videos (بە ئینگلیزی), retrieved 2024-07-26
  78. ^ "ھونەرمەندی کورد حەسەن زیرەک، دەنگێکی نەمر و نەتەوەیی کورد". صحيفة روناهي (بە عەرەبی). 2024-07-20. Retrieved 2024-07-26.
  79. ^ عربي, سبوتنيك (20180322T0940+0000). "مدن النرجس تتوهج في كردستان العراق للربيع وعفرين (فيديو)". سبوتنيك عربي (بە عەرەبی). Retrieved 2024-07-29. {{cite web}}: Check date values in: |date= (help)
  80. ^ مەولوود, ئیبراھیم حەسەن (2012). ساواک بۆچی حەسەن زیرەکی کوشت؟ (بە کوردی). ھەولێر: دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی بەدرخان. p. ٣٩.
  81. ^ "حەسەن زیرەک: نەورۆز ستایشی شاھەنشا یان کەیخەسرەو؟". Kurdpa (kurdpa.net) (بە کوردی). 2013-07-10. Retrieved 2024-07-02.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  82. ^ "HASAN ZİREK KİMDİR". Bernamegeh (بە تورکیی ئەستەمبوڵی). 2022-03-10. Retrieved 2024-07-29.
  83. ^ مەولوود, ئیبراھیم حەسەن (2012). ساواک بۆچی حەسەن زیرەکی کوشت؟ (بە کوردی). ھەولێر: دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی بەدرخان. p. ٧٥.
  84. ^ "* Hesen Zîrek *". Yasak Bir Dilin Anlatıcıları [ Dengbêj Dengbêjler ] Kürt Kültüründe Yaşayan Gelenek (بە تورکیی ئەستەمبوڵی). 2017-01-17. Retrieved 2024-07-29.
  85. ^ "Hesen Zîrek: Dengeke zîndî û hertimî". Kurdshop (بە کوردی لاتینی). 2023-11-29. Retrieved 2024-06-09.{{cite web}}: CS1 maint: Unrecognized language (link) CS1 maint: url-status (link)
  86. ^ عوسمان, شارباژێڕی. گەوھەرێ. pp. ٣٥٥.
  87. ^ "کەسایەتیی مامۆستا زیرەک لە زمانی مامۆستا عەلی مەردان". SAHAR KURDISH (Sorani). 2021-11-29. Retrieved 2024-06-10.
  88. ^ "گفتووگۆی باڵۆن - عەدنان کەریم، بەشی یەکەم". www.rudaw.net (بە کوردی). 2024-03-12. Retrieved 2024-07-29.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  89. ^ "گفتووگۆی باڵۆن - عەدنان کەریم، بەشی سێیەم". www.rudaw.net. 2024-03-14. Retrieved 2024-07-29.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  90. ^ m_73572910 (2024-05-06). "بیوگرافی حسن زیرک". ویرگول (بە فارسی). Retrieved 2024-07-29.
  91. ^ "آوای ماد - زندگینامە استاد حسن زیرک". web.archive.org. 2014-08-31. Retrieved 2024-05-23.
  92. ^ "حەسەن زیرەک مرد یان کوشتیان؟". pukmedia.com (بە کوردی). Retrieved 2024-06-29.
  93. ^ "2165". calameo.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-07-29.
  94. ^ "Magiran | ڕوزنامە اعتماد (1392/10/25): آواز محبوب، آوازە خوان مغضوب". www.magiran.com. Retrieved 2024-05-23.
  95. ^ "حسن زیرک بزرگ". آلاخونھ (بە فارسی). 2022-09-30. Retrieved 2024-06-09.
  96. ^ "ناسر رەزازی: ئاواتی لەمێژینەم ئەوەیە کورد ببێتە خاوەن چارەنووسی خۆی". www.rudaw.net (بە کوردی). 2024-04-02. Retrieved 2024-07-28.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  97. ^ Rudaw Radio (2019-09-23), حەسەن زیرەک، لە زاری کچ و ھاوژینەکەی و عەلی مەردانەوە, retrieved 2024-05-23
  98. ^ ئ ا "کورد بەھۆی حەسەن زیرەکەوە دەوڵەمەندترین نەتەوەیە لە میلۆدیدا". www.peyserpress.com.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  99. ^ "أَنشد لكل شجرة وزهرة وصخرة وواد وألَّف أكثر من ألف أغنية.. في ذكرى رحيل حسن زيرك". المسرى (بە عەرەبی). 2024-06-26. Retrieved 2024-07-29.
  100. ^ "ژیان لە فەرهەنگدا: حەسەن زیرەک". www-dengiamerika-com.cdn.ampproject.org. Retrieved 2024-07-29.
  101. ^ "Türkçeleştirilen Kürtçe şarkılar: bir kültürel yağma hikayesi (14 şarkıyı dinleyelim bakalım) | Özgürlükçü Sol". web.archive.org. 2018-06-20. Retrieved 2024-07-06.
  102. ^ "پایین آوردن پرچم هفت مجموعه مسلح و برافراشتن پرچم عراق در شنگال". kurdpress (بە فارسی). 2020-12-24. Retrieved 2024-07-06.
  103. ^ ھیوا, عومەر ئەحمەد (1976). حەسەن زیرەک. سلێمانی: چاپخانەی ڕاپەڕین. pp. ٢٩.
  104. ^ ئ ا عادل, محەممەد (2017). ڕەھەندەکانی حەسەن زیرەک. سلێمانی، ھەرێمی کوردستان: چاپخانەی سەردەم. pp. ٤١.
  105. ^ ز., بۆکانی. ژيان و بەسەرھاتی گۆرانیبێژی مەزنی کورد حەسەن زيرەک. p. 5.
  106. ^ "حەسەن زیرەك". Chawy Kurd. 2023-01-24. Retrieved 2024-07-29.
  107. ^ "شەش گۆرانیی نوێکراوەی حەسەن زیرەک". www.rudaw.net (بە کوردی). Retrieved 2024-05-18.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  108. ^ "آھنگ حسن زیرک و محسن چاوشی نازدار نازدار". طرفداری (بە فارسی). 2023-12-03. Retrieved 2024-06-09.
  109. ^ "ئیبراھیم تاتلیساس گۆرانییەکی نوێکراوەی زیرەک دەڵێتەوە". www.rudaw.net (بە تورکی). Rudaw Network. Retrieved 2024-05-18.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  110. ^ "گۆرانیی 'نازدار نازدار' لەلایەن ئاوازدانەرەکەیەوە سڕدرایەوە". www.rudaw.net (بە کوردی). Retrieved 2024-05-18.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  111. ^ Kaymaz, Ebru (2024-01-05). "TELE1 gündeme getirdi! İbrahim Tatlıses'in 'Devamke'si zora girdi". Tele1 (بە تورکیی ئەستەمبوڵی). Retrieved 2024-05-18.
  112. ^ "تاتڵیساس گۆرانییەکی نوێی بە ستایلی نازدار نازدار بڵاوکردەوە". +964. 2024-01-03. Retrieved 2024-06-29.
  113. ^ "Bilbilê Kurdistanê: Hesen Zîrek". Yeniozgurpolitika.com (بە کوردی). Retrieved 2024-07-26.
  114. ^ "حسن زیرک". بیپ تونز (بە فارسی). 2021-08-21. Retrieved 2024-07-30.
  115. ^ مەولوود, ئیبراھیم حەسەن (2012). ساواک بۆچی حەسەن زیرەکی کوشت؟. ھەولێر: دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی بەدرخان. pp. ١٠٧.
  116. ^ عادل, محەممەد (2017). ڕەھەندەکانی حەسەن زیرەک. سلێمانی، ھەرێمی کوردستان: چاپخانەی سەردەم. pp. ٤٣.
  117. ^ عادل, محەممەد (2017). ڕەھەندەکانی حەسەن زیرەک. سلێمانی، ھەرێمی کوردستان: چاپخانەی سەردەم. pp. ٤٠.
  118. ^ عادل, محەممەد (2017). ڕەھەندەکانی حەسەن زیرەک. سلێمانی، ھەرێمی کوردستان: چاپخانەی سەردەم. pp. ٤٢.
  119. ^ عادل, محەممەد (2017). ڕەھەندەکانی حەسەن زیرەک. سلێمانی، ھەرێمی کوردستان: چاپخانەی سەردەم. pp. ٢٢٤.
  120. ^ عادل, محەممەد (2017). ڕەھەندەکانی حەسەن زیرەک. سلێمانی، ھەرێمی کوردستان: چاپخانەی سەردەم. pp. ٢٢٥.
  121. ^ "ناوەڕۆکی ژیانی حەسەن زیرەک". www.politicmedia.net (بە کوردی). Retrieved 2024-06-29.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  122. ^ "حەسەن زیرەک: بولبولەکەی کوردستان و گەنجینەی ئاواز و فۆلکلۆری کوردی". کوردی - RojNews.News. 2024-06-26. Retrieved 2024-06-29.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  123. ^ "ژن و حەسەن زیرەک". Channel8. Retrieved 2024-07-03.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  124. ^ حەمە, توانا (2022-09-25). "چەند لایەنێکی شاراوە دەربارەی ژیانی حەسەن زیرەک". Muziknas. Retrieved 2024-06-29.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  125. ^ عادل, محەممەد (2017). ڕەھەندەکانی حەسەن زیرەک. سلێمانی، ھەرێمی کوردستان: چاپخانەی سەردەم. pp. ٣٦.
  126. ^ محەمەد, زاموا (2021-12-12). "پاش حەسەن زیرەک؟". ژنەفتن. Retrieved 2024-06-29.
  127. ^ Riri, Marliana (2021). HYPERBOLE IN SONG LYRICS BY ONE DIRECTIONS. p. 9.
  128. ^ FaqeAbdulla, B. (2023-09-27). Hyperbole as a Way of Showing Eager Toward a Lover in Hamay Mamle's and Hasan Zirak's Songs. Vol. 27. ھەولێر: زانکۆی سەڵاحەدین. pp. ٣٠٢.
  129. ^ FaqeAbdulla, B. (2023-09-27). Hyperbole as a Way of Showing Eager Toward a Lover in Hamay Mamle's and Hasan Zirak's Songs. Vol. 27. ھەولێر: زانکۆی سەڵاحەدین. pp. ٢٩٩.
  130. ^ FaqeAbdulla, B. (2023-09-27). Hyperbole as a Way of Showing Eager Toward a Lover in Hamay Mamle's and Hasan Zirak's Songs. Vol. 27. ھەولێر: زانکۆی سەڵاحەدین. pp. ٢٩٧.
  131. ^ "لەجەلال بەگەوە بۆ ئیبراھیم تاتلیسس: پلانی سەد ساڵەی دەوڵەتی تورک بۆ داگیركاركردنی ئاواز و مۆسیقای كوردی". ANF News (بە کوردی). Retrieved 2024-06-29.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  132. ^ "ھونەرمەندێک: گۆرانییەکانی حەسەن زیرەک لەلایەن نەتەوەکانی دیکەوە دەدزرێت". کوردی - RojNews.News. 2024-06-26. Retrieved 2024-06-29.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  133. ^ "Kürt "Ankara'nın Taşına" Kimlik Kazandırınca!". bianet.org (بە تورکیی ئەستەمبوڵی). Retrieved 2024-06-29.
  134. ^ "لە دزینی نیشتیمان بۆ دزینی ھونەر و ئاواز: گۆرانی «ئەی نیشتیمان»ی حەسەن زیرەک چۆن بووە «مارشی ئەنكەرا»ی توركیا؟". Sekokurd.org. Retrieved 2024-06-29.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  135. ^ کوردیپێدیا, Kurdipedia-. "دزینی گۆرانی ئەی نیشتمانی حەسەن زیرەک لەلایەن تورکەکانەوە". Kurdipedia.org (بە کوردی). Retrieved 2024-06-29.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  136. ^ "'Ankara'nın Taşına Bak' mı, 'Ey Niştiman' mı?". www-rudaw-net.cdn.ampproject.org. Retrieved 2024-06-29.
  137. ^ موزیکناس (2023-05-05). "حەسەن زیرەک لە سکاڵا نامەکەیدا چی بۆ ڕادیۆی بەغدا نوسیوە؟ - Muziknas". Retrieved 2024-06-29.
  138. ^ ئیبراھیم, فەرشی (2007). حەسەن زیرەک و زمانی دوولا. pp. ٩.
  139. ^ "سردیس ماموستا حسن زیرک ؛ تجلی از رهایی و جسارت + فیلم" (بە فارسی). 2023-06-26. Retrieved 2024-07-28.
  140. ^ "موزه ی مفاخر و پارک زیرک در صدر بازدید علاقمندان و مسافران نوروزی در هفته اول سال جدید". newspaper. 2022-03-28. Retrieved 2024-07-28.
  141. ^ "لە هەڵەبجە پەردە لەسەر پەیكەری حەسەن زیرەک لادرا". کوردی - Rojnews. 2020-02-24. Retrieved 2024-07-29.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  142. ^ "سلێمانى: یادى ھونەرمەندى گەورە حەسەن زیرەک". archive.gov.krd (بە عەرەبی). Retrieved 2024-07-29.
  143. ^ Leon, Sally Cassell (1988-03-01). "Aztec Meets Compaq: Bringing the Pre‐Columbians Up to Date". Anthropology News. 29 (3): 24–22. doi:10.1111/an.1988.29.3.24.1. ISSN 1541-6151.
  144. ^ "شێوەکارێک وێنەی کەسایەتییەکانی کوردستان لەسەر دیوارەکانی بانە دەکێشێت". www.rudaw.net. 2023-09-01. Retrieved 2024-07-28.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  145. ^ "یادی حەسەن زیرەک لە کەرکووک". Kurdistan24.net. 2019-07-11. Retrieved 2024-07-28.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  146. ^ Rojnews, Botan (2024-06-26). "لە چەمچەماڵ ساڵیادی کۆچی دوایی حەسەن زیرەک بەرز ڕاگیرا - کلتوور و هونه‌ر". کوردی - RojNews.News. Retrieved 2024-07-29.
  147. ^ "سلێمانی یادی حەسەن زیرەک دەکاتەوە". Voice of America (بە کوردی). 2018-06-27. Retrieved 2024-07-29.
  148. ^ "بزرگداشت حسن زیرک در شهر سلیمانیه". ANF News (بە فارسی). Retrieved 2024-07-29.
  149. ^ "Sulaimani remembers iconic singer Hassan Zirak on 47th anniversary of his death". www.rudaw.net (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-07-26.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  150. ^ "İran rejimi, Hasan Zirek'in doğum gününü kutlamak isteyen halkı engellemek istedi". Darka Mazi (بە ئینگلیزی). 2021-12-01. Retrieved 2024-07-29.
  151. ^ "پرۆژەی سەدەی زیرەک". work: 1. 2021-11-22 – via ماڵپەڕی ڕۆژھەڵات - بۆکان.
  152. ^ "ڕاپۆرتی فێستیڤاڵی ٧٥ ساڵەی حەسەن زیرەک - شانۆی کۆچەر". Bokan. 1996-11-22. Retrieved 2024-07-29.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  153. ^ "Kurdish tea shop celebrates the life of renowned singer Hesen Zirek". www.rudaw.net (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-07-26.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  154. ^ "إيران تصدر طابعا يحمل صورة الفنان الكوردي الكبير حسن زيرك". شفق نيوز (بە عەرەبی). Retrieved 2024-07-29.
  155. ^ "شاهد: إيران تصنع السكاكين من القرون وبعضها يصل إلى العراق". +964 (بە عەرەبی). 2024-05-18. Retrieved 2024-07-26.

بەستەرە دەرەکییەکان

حەسەن زیرەک is located in ئێران
سەوز: ئەو شارانەی حەسەن زیرەک تەنیا گۆرانی لاوەکی و دیوەخانی لێ تۆمار کردون
سەوز: ئەو شارانەی حەسەن زیرەک تەنیا گۆرانی لاوەکی و دیوەخانی لێ تۆمار کردون
ئەو شارانەی حەسەن زیرەک گۆرانی لێ تۆمار کردوە، لە ئێران و ڕۆژھەڵاتی کوردستان
حەسەن زیرەک is located in عێراق
سەوز: ئەو شارانەی حەسەن زیرەک تەنیا گۆرانی لاوەکی و دیوەخانی لێ تۆمار کردون
سەوز: ئەو شارانەی حەسەن زیرەک تەنیا گۆرانی لاوەکی و دیوەخانی لێ تۆمار کردون
ئەو شارانەی حەسەن زیرەک گۆرانی لێ تۆمار کردوە، لە عێراق و باشووری کوردستان