ھەرمان
ھەرمان | |
دەرھێنەر | حوسێن حەسەن |
---|---|
بەرھەمھێنەر | شاخەوان ئیدریس |
نووسین | حوسێن حەسەن |
چەشنی فیلم | دراما |
مۆسیقا | ھاروون ئاتامان |
وێنەگری سینەمایی | عەلی شوکری |
دەستکاری | ڕەجەب ئەحمەد |
ڕێکەوتی دەرچوون | ٢٠٠٩ |
ماوەی فیلم | ٨٤ خولەک |
وڵات | کوردستان |
زمان | کوردیی باکووری (بادینی) |
ھەرمان فیلمێکی کوردییە لە دەرھێنانی حوسێن حەسەن، ساڵی ٢٠٠٩ بەرھەم ھاتووە و بەرھەمی بەڕێوبەرایەتیی سینەمای ھەولێر و وەزارەتی ڕۆشنبیریی و لاوانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە.[١]
چیرۆک
ھەرمان و ئادار کە ئامۆزا و خۆشەویستی یەکترن، بەر لە ئۆپەراسیۆنی ئەنفالی حکوومەتی عێراق بۆ سەرکوتکردنی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کورد لە باشووری کوردستان، ناچار بۆ ماوەیەکی کورت لە یەکتر دادەبڕن و ھەرمان گوند بەجێ دێلێت و دەگەڕێتەوە بۆ شار. دواتر گوندەکە لەلایەن سەربازە عێراقییەکانەوە دەسووتێنرێت و خەڵکی گوند ئاوارە و ئاداریش کە لە سەربازە عێراقییەکان ھەڵاتووە، وێڕای ئەوان لە کەمپێکی ئاوارەکان نیشتەجێ دەبێت. ئێستا، شەڕی درێژخایەن و بێھیوای ھەرمان بۆ دۆزینەوەی خۆشەویستەکەی دەست پێ دەکات. دواتر دەردەکەوێت کە ئادار دووگیانە و کۆرپەی ھەرمانی لە زگدایە. باوکی ئادار بەھۆی ئەوەی لە دەرەوەی ھاوسەرگیری دووگیان بووە و بۆ ئەوەی شەرەفی خێزانەکەی بگەڕێنێتەوە، ھەوڵی کوشتنی دەدات. ئازاری جیابوونەوە لە کەسێکی ئازیز؛ دۆخی سیاسی، کە ھەڕەشە لە خەباتی سەربەخۆیی گرووپێکی نەتەوەیی دەکات و ھەروەھا ئەو بنەما سەرکوتکەرانەی کە پێیان وایە پاکیزەیی ژنێک شەرەفی بنەماڵەیە، ھەموویان فشار دەخەنە سەر ژیانی ئادار.
تراژێدیای ئەنفال و کێشە کۆمەڵایەتییەکان وەکوو ڕوانگەی کۆمەڵگای کوردەواری سەبارەت بە نامووس و شەرەف ناوەرۆکی فیلمەکە لەخۆ دەگرن.[٢]
کەسایەتییەکان
- ھەرمان: ھەرمان محەممەد تاھیر
- ئادار: گوڵبەھار کاڤجۆ (کاڤچۆ)
بڵاوبوونەوە
فیلمەکە خۆی بەرھەمی ساڵی ٢٠٠٩یە و ١٠ی تشرینی یەکەمی ھەمان ساڵیش لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی پوسان لە کۆریای باشوور نمایش کرا و ٥ی شوباتی ٢٠١٠یش لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی سانتا باربارا لە ئەمریکا پیشان درا. ھەروەھا لە ڕۆژانی ٢٩ و ٣٠ی مانگی حوزەیرانی ٢٠١٠یش لە حەوتەمین فێستیڤاڵی بەدرخان لە واشینگتن دی سی نمایش درا.[٣] ساڵی ٢٠١١یش لە شەشەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی بێرلین لە دھۆک نمایش کرا.[٤]
سەرچاوەکان
- ^ «Busan International Film Festival 5-14 October, 2022». www.biff.kr. لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە.
{{cite web}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی) - ^ مێدیا، گوڵان. «ئایا سینەمای کوردی تەنیا باس لە تراژێدییاکان دەکات و کێشەکانی کۆمەڵگای فەرامۆش کردووە؟». گوڵان مێدیا.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ «فیلمی ھەرمان لە واشنتۆن نمایش کرا». CHRA.TV.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)[بەستەری مردوو] - ^ «شەشەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی بێرلین دھۆک بەڕێوە دەچێت». kurdpa.net.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)[بەستەری مردوو]