بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئیلیزابێت بلاکبێرن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئیلیزابێت بلاکبێرن
لەدایکبوون (١٩٤٨-١١-٢٦) ٢٦ی تشرینی دووەمی ١٩٤٨ (تەمەن ٧٥ ساڵ)
ھۆبارت، ئوسترالیا
زمانی نووسینزمانی ئینگلیزی
پیشەژینناس، molecular biologist، biochemist، مامۆستای زانکۆ
بواری کارcytogenetics، ژینناسی، فیزیۆلۆژی
شوێنی کارکردنزانکۆی ئۆکسفۆرد، زانکۆی کالیفۆرنیا، سان فرانسیسکۆ، زانکۆی کالیفۆرنیا، Salk Institute for Biological Studies
پەروەردەUniversity of Melbourne، Darwin College، زانکۆی کامبریج، University High School، Janet Clarke Hall
پلەی ئەکادیمیDoctor of Philosophy in Economics
ڕاوێژکاری دکتۆراFrederick Sanger
Doctoral studentکارۆل گریدەر
خوێندکارCarol Greider: unravelling the science of telomeres and telomerase. Interview by Stephen Pincock
قوتابییFrederick Sanger
پەیوەستبوونزانکۆی یەیڵ، زانکۆی کالیفۆرنیا، سان فرانسیسکۆ
دەقی بەستراوUniversity of California, San Francisco (UCSF)، The Salk Institute for Biological Studies
بەشداربووە لەWorld Economic Forum Annual Meeting 2014، World Economic Forum Annual Meeting 2016، World Economic Forum Annual Meeting 2017
وێبگەhttps://blackburnlab.ucsf.edu

ئیلیزابێت هێلین بلاکبێرن[١] (بە ئینگلیزی: Elizabeth Helen Blackburn؛ لە دایکبووی ٢٦ی تشرینی دووەمی ١٩٤٨) زانای مۆلیکولار بایۆلۆجی ئوسترالی-ئەمریکییە و یەکێکە لە وەرگرانی خەڵاتی نۆبێل. سەرۆکی پێشووی پەیمانگای سالک بۆ خوێندنی بایلۆجی بوو.[٢] هەروەها پێشتر توێژەری بایلۆجی بووە لە زانکۆی کالیفۆرنیا، سان فرانسیسکۆ، ئەو لە بارەی تێلۆمێرازی لێکۆڵینەوە و توێژینەوەی دەکرد. لە ساڵی ١٩٨٤، ئیلیزابێت تێلۆمێرازی ئەنزیمی دۆزییەوە لەگەڵ قوتابییەکەی کارۆل گریدەر. بەهۆیەوە لە ساڵی ٢٠٠٩، خەڵاتی نۆبێل لە زانستی ئەرکی ئەندام و پزیشکی بەهاوبەشی وەرگرت لەپاڵ هەریەکە لە کارۆل و جاک سزۆستاک. بەمەش ئیلیزابێت بووە یەکەم ژنە ئوسترالی ببێتە هەڵگری خەڵاتی نۆبێل. ئیلیزابێت ماوەیەکیش کاری لەسەر بابەتی ئاکار و ڕەوشتی پزیشکی کردووە.[٣]

ئیلیزابێت لە ساڵی ١٩٤٨ لە لە ھۆبارت، ئوسترالیا لەدایکبووە، ئەو لە خێزانێک بووە کە دایک و باوکیشی پزیشک بوون.[٤] کاتێک تەمەنی چوار ساڵان بووە، خێزانەکەیان ماڵیان گواستۆتەوە بۆ لانسێستن، تاسمانیا. دوای ئەوەی کە تەمەنی بۆتە شانزدە ساڵ، ئەوا خێزانەکەی ئەمجارە چوونەتە شاری مێلبۆرن. ئیلیزابێت خوێندنی ئامادەیی بە نمرەیەکی بەرز تەواو کردووە.[٥] ئەو لە ساڵی ١٩٧٠، لە زانکۆی مێلبۆرن بڕواننامەی بەکالۆریۆسی بەدەست هێناوە، دواتر لە ساڵی ١٩٧٢ هەر لە هەمان زانکۆ، بڕوانننامەی ماستەریشی بەدەستهێناوە لە بواری زیندەکیمیا. دوای ئەوەش، لە ساڵی ١٩٧٥، بڕواننامەی دکتۆرای لە زانکۆی کامبریج بەدەست هێناوە.[٤]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Fellows of the Royal Society». London: Royal Society. لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی ئازاری ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ «Nobel laureate Elizabeth Blackburn named Salk Institute President». لە ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  3. ^ Brady، Catherine (2007). Elizabeth Blackburn and the Story of Telomeres. Cambridge, Massachusetts: The MIT Press. ISBN 978-0-262-02622-2.
  4. ^ ئ ا «The Nobel Prize in Physiology or Medicine 2009». NobelPrize.org (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  5. ^ Brady 2007, pp. 1–13

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]