بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئیمپراتۆریەتیی ئاشوور

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستی کۆن ١٢٢٠ پێش زایین. ئاشوورییەکان فراوانتر بوون و سووریا و فەلەستین و ئیسرائیل و باکووری میسری گرتەوە تا لە ساڵی ٦٠٩ پێش زایین کۆتایی ھات.
گای باڵدار، سەری مرۆڤ لەسەر جەستەی گا

ئیمپراتۆریەتیی ئاشوور (بە ئەکەدی: 𒀸𒋩، سوریانی: ܐܬܘܪ یان ܐܫܘܪ) شارستانییەتێکە کە لە شاری ئاشوور لە باکووری مێزۆپۆتامیا سەریھەڵدا، و لە ھەزارەی دووەمی پێش زایین فراوانتر بوو. [١] [٢] [٣] لە باکوورەوە تا شارەکانی نەینەوا و نەمرود و خورسباد درێژ بووەوە. شا شەمشی لە ساڵی ١٨١٣ پێش زایین فەرمانڕەوایی شاری ئاشووری کرد. حەمورابی پاشای بابل لە ساڵی ١٧٦٠ پێش زایین دەستی بەسەر ئاشووردا گرت. بەڵام پاشای ئاشووری شەلمەنسەری یەکەم دەستی بەسەر بابلدا گرت و لە ساڵی ١٢٧٣ پێش زایین شکستی بە میتانیەکان ھێنا. پاشان ئاشوورییەکان لە ساڵی ١٢٤٠ پێش زایین دەستیان بەسەر بابلدا گرتەوە. وە لە ساڵی ١٠٠٠ پێش زایین، ئارامییەکان دەستیان بەسەر ئاشووردا گرت، بەڵام ئاشوورییەکان لە ساڵی ٧٧٤ پێش زایین دەستیان بەسەر فینقیادا گرت. و شاری سوور لە ساڵی ٧٣٤ پێش زایین. وە سامریا لە ساڵی ٧٢١ پێش زایین. سەرجۆنی دووەم لە ساڵی ٧٠١ پێش زایین جوولەکەکانی لە ئۆرشەلیم گرت. و لە ساڵی ٦٨٦ پێش زایین ئاشوورییەکان شاری بابلیان وێران کرد، و بابلییەکان دژی دەسەڵاتی ئاشوورییەکان ڕاپەڕین و بە یارمەتی میدیا لە ساڵی ٦١٢ پێش زایین شکستیان ھێنا.ئاشوورییەکان ھەڵمەتەکانیان بۆ سەر ناوچەکانی سووریا و تورکیا و ئێران دەستپێکرد کە ماونەتەوە.

ئیمپراتۆریەتیی ئاشووریی لە گەورەترین ئاستیدا

نەتەوەیەکن کە خاوەنی زمان و ئایینی تایبەت بە خۆیانن و لە مێژەوە لە کوردستاندا و ناوچەکانی دەوروبەری دەژین. لە سەدەی ڕابردوودا ژمارەیەکی زۆریان کۆچیان کردووە بۆ قەوقاز و وڵاتانی ئەورووپا و ئەمریکا ئێستا بەشێکیان لە نەینەوا وھەولێر ودھۆک دەژین. وشەی ئاشوور لەناوی خواوەندە سەرەکییەکانەوە وەرگیراوە و یەکەم پایتەختیشیان ھەر بەوە ناونراوە. لەسەرەتای دەرکەوتنیانەوە (ھەزارەی سێھەمی پێش زایین) لەبەرابەری بنەماڵە بەھێزەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق و سۆبارییەکان و خۆرییەکان لە کوردستان و حیسییەکان لە ئەنادۆڵ کەمیان ھێنا و نەیانتوانی فەرمانڕەوایی خۆیان بچەسپێنن. بەڵام لە ھەزارەی دووھەمەوە بووژانەوە و وەک گەلێکی بەھێز و بەئەزموون لە ڕووی جەنگ و داگیرکاری و داھێنانەوە دەرکەوتن و لە ڕووی شارستانییەتیشەوە بەرەو پێش چوون.

فەرمانڕەوایی ئاشوورییەکان

[دەستکاری]

سەردەمی فەرمانڕەوایی ئاشوورییکان دەکرێ بەسێ بەشەوە:

  1. سەردەمی ئاشووری کۆن (٣٠٠٠–١٥٠٠ پێش زایین).
  2. سەردەمی ئاشووری ناوەند (١٣٥٠ تا سەرەتای سەدەی نۆیەمی پێش زایین).
  3. سەردەمی ئاشووری نوێ سەرەتای سەدەی نۆیەم تا ڕووخاندنی دەوڵەتی ئاشووری بەدەستی ھاوپەیمانێتی میدی_کلدانی (٦١٢ پێش زایین).

چەند پاشایەکی بەھێزی ئاشوورییەکان

[دەستکاری]
  • شەمشی ئەدەدی (١٨١٤–١٧٨٢ پ. ز).
  • شەڵمانسەری سێھەم (٨٥٨–٨٥٤ پ. ز).
  • شەڵمانسەری پێنجەم (٧٦٢–٧٢٢ پ. ز).
  • سەرجوونی دووەمی ئاشووری (٧٢١–٧٠٥ پ. ز).
  • سەنحاریب (٧٠٤–٦٨١ پ. ز).
  • ئەسەرحەدوون (٦٨١–٦٦٩ پ. ز).
  • ئاشوور بانیباڵ (٦٦٨–٦٢٧ پ. ز).

ڕووخاندنی دەوڵەتی ئاشوور

[دەستکاری]

ئاشوورییەکان بەھۆکاری بەرفراوانی دەوڵەت و بڵاوبوونەوەی سوپاکەیان بە ھەرێمەکاندا و ھاتنەسەرکاری پاشاگەلێکی نەزانکار بێھێز بوون و لەناوەوە داڕمان. ھاوکات لە چیاکانی زاگرۆس (کوردستان) دەوڵەتی میدیا بە تایبەت لەسەردەمی (کەیخەسرەو) ی میدی لەڕووی ھێزەوە لە لووتکەدا بوو و بە ھاوپەیمانییەتی پاشای کلدانی لە بابل (نەبوبلاسەر) بە ھێرشکردنە سەر (نەینەوا) پایتەختی ئاشوورییەکان کۆتاییان بەو دەسەڵاتە ھێنا (٦١٢ پێش زایین).

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «معلومات عن آشور على موقع universalis.fr». universalis.fr.
  2. ^ «معلومات عن آشور على موقع bigenc.ru». bigenc.ru. لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی ئازاری ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  3. ^ «معلومات عن آشور على موقع enciclopedia.cat». enciclopedia.cat.
  • مێژوو، کتێبی قوتابی، پۆلی حەوتەمی بنەڕەتی