ئیڤان پاڤلۆڤ
ئەم وتارە پێویستی بە بەستەرە بۆ وتارەکانی تر بۆ یارمەتیدانی ڕێکخستنی ئینسایکڵۆپیدیا. (نیسان ٢٠١٧) (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
ئیڤان پاڤلۆڤ | |
---|---|
لەدایکبوون | ٢٦ی ئەیلوولی ١٨٤٩ Ryazan (ئیمپراتۆریەتیی ڕووسی) |
مەرگ | ٢٧ی شوباتی ١٩٣٦ (٨٦ ساڵ ژیاوە) Leningrad |
گۆڕ | Literatorskie mostki |
پەروەردە | Candidate of Sciences |
زانکۆ |
|
پیشە | کیمیازان، پزیشک، فیزیۆلۆجیناس، neurologist، توێژەر |
شوێنکار |
|
ھاوسەر | Sara Pavlov |
مناڵ | Vera I. Pavlova |
خەڵاتەکان |
|
ئیڤان بترۆڤیتش باڤلۆڤ (ماوەی ژیان:٢٦ی ئەیلوولی ١٨٤٩ تاکوو ٢٧ی شووباتی ١٩٣٦)، زانایەکی بواری پزیشکی ڕوسی بووە و خەڵاتی نۆبێلی لەبواری پزیشکدا وەرگرتووە، لە تەمەنی ٧ ساڵیدا فێری خوێندن بووە بەڵام بەھۆی کەوتنی لەشوێنێکی بەرزەوە جەستەی تووشی زیانێکی زۆربۆتەوە و لە تەمەنی ١١ ساڵیدا چۆتە قوتابخانە، ساڵی ١٨٧٠ وازی لە پەیمانگا ھێناوە و پەوەندی بەزانکۆی سانت بترسبۆرگەوە کردووە.
لە ساڵی ١٨٧٠ لەزانکۆی بترسبۆرگ لەبەشی فیزیا و بیرکاری خوێندوێتی، لەچوارەم ساڵی خوێندنی زانکۆ بەدواداچونێکی بۆ پەنکریاس کردووە و خەڵاتی زانکۆی باڵای بەدەستھێناوە، ساڵی ١٨٧٥ بەسەرکەوتنێکی گەورەوە زانکۆی لە بواری زانستی سروشتی تەواوکردووە، دواتر پەیوەندی بە ئەکادیمیای پزیشکی نەشتەرگەریەوە کردووە و لەساڵی ١٨٧٨ بڕوانامەی دکتۆرای بەدەستھێناوە، لەساڵی ١٨٧٩ بەھۆی پیچشکەوتنەکانێوە خەڵاتی ئاڵتونی وەرگرتووە.
ئیڤان باڤلۆڤ لە پێشبڕکێیەکی ئەکادیمیا یەکەمی بەدەستھێناوە و بۆتە بەڕێوەبەری تاقیگەی زانستی کارەکانی ئەندامی لەش لەلای سێرگی بۆتکینی پزیشکی بەناوبانگ، ئەندامی ئەکادیمیای زانستی بووە، تاکو ساڵی ١٩٢٤ یش مامۆستا و سەرۆکی بەشی فیزۆلۆجیا بووە لەئەکادیمیای پزیشکی سەربازی، توانیوێتی یاس و بنەما سەرەکیەکانی چالاکی مێشک بدۆزێتەوە، بەگشتی ڕێڕەوەکەی بەنەمایەکی زانستی سروشتی بووە بۆ زانستی دەرونی.
ئیڤان باڤلۆڤ دوو پەرتوکی نووسیوە یەکیەکیان ٢٠ ساڵ لەدیراسەکردنی چالاکی مێشکی باڵای ئاژەڵەکانە و ئەوی تریشیان وانە ووتنەوە لەکاکردنی نیوەی تۆپی مۆخ، لەساڵی ١٩٠٤ خەڵاتی نۆبڵی لە بواری پزیشکدا وەرگرتووە، لە ٢٧ی شووباتی ساڵی ١٩٣٦ لەتەمەنی ٨٦ ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئیڤان پاڤلۆڤ تێدایە. |
- Pages using the JsonConfig extension
- ئەو وتارانەی بەستەریان زۆر کەمە لە نیسان ٢٠١٧
- لەدایکبووانی ١٨٤٩
- مردووانی ١٩٣٦
- ئەندامە بیانییەکانی کۆمەڵگای شاھانە
- بیانییە پەیوەندیدارەکان بە ئەکادیمیایی نەتەوەیی بۆ زانست
- ئەندامانی ئەکادیمیای فەڕەنسی بۆ زانست
- وەرگرانی خەڵاتی نۆبێلی پزیشکی
- زانایانی سۆڤیەت
- دەروونناسانی سەدەی ١٩ەم
- دەروونناسانی سەدەی ٢٠ەم