ئەبەخ، وان
ئەبەخ ( بە رێنووسى لاتینى: Ebex ) یان بازیداغا ,[١] (بە ئەرمەنی: Աբաղա ئەباغا)، (بە فەڕمى (تورکیکراو) چالدران: Çaldıran) ، شارەوانی و قەزایەکە سەر بە پارێزگای وان لە باکوورى کوردستان (تورکیا) . [٢] ڕووبەرەکەی ١٤٧٨ کم دوجایە [٣] و ژمارەی دانیشتووانی ٥٨,٦٣٥ کەسە ( سەرژمێرى٢٠٢٢). [٤]
لە هەڵبژاردنى باژێڕوانیەکانى نیسانی ٢٠٢٤ دەم پارتى DEM Parti توانى نزیکەى ٤٧% دەنگەکانى شارەوانى ئەبەخ بەدەست بهێنیت و بەربژێرەکەى (خەدیجە گوندۆغدو) پۆستى یەکەمى شارەوانى وەربگرێت و پارتی ئەکەپە AKP بە پلەى دووەم هات [١] . لە هەڵبژاردنى پێشوو کە لە مانگی ئازاری ٢٠١٩ کرا (لەیلا ئاتساک) لە پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) وەک سەرۆکی شارەوانی هەڵبژێردرا. [٥] بەڵام لەیلا ئاتساک لەلایەن دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکان (یەسەکە: YSK) لە پۆستەکەى لادرا، سەرەڕای ئەوەی پێش هەڵبژاردنەکان لەلایەن هەمان ئەم دەستەیە وەک کاندید پەسەندکرا بوو . [٦] لە برى ئەو (شەفیق ئەنساری) لە پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە) کە دووەمی هەڵبژاردنەکانى بەدەستهێنا بوو، لە پۆستی سەرۆکایەتی شارەوانیی دانرا و (حەسەن هوسنو تورکەر) لە مانگی ئابی ٢٠٢١ لەلایەن دەوڵەتەوە کرا بە قایمقامى ئەبەخ . [٧]
لە ساڵی ١٩٦٧ بەهۆی بوومەلەرزەیەکی 7.2 پلە نزیکەى ٤٠٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا . [٨]
لە نزیک ئەبەخ شەڕى گەورەى چاڵدێران ساڵى ١٥١٤ى زایینى روویدا، کە لە نێوان دەوڵەتى سەفەویی و ئیمپراتۆریەنى عوسمانى روویدا و میر و سەرۆکە کوردەکان رۆڵی گرنگیان گێڕا لە قازانجى عوسمانیەکان شکایەوە و نەخشەى سیاسی و ئیداریی کوردستان و رۆژهەڵاتى ناوەڕاست بە یەکجارى گۆڕڕا. لەو قەزاکەدا شوێنەوارى بینایەکی دێرین لەسەر گردێک دۆزرایەوە کە ٢٠٠٠ م لە ئاستی دەریاوە بەرزە. [٩] وەک زانراوە وەک کاروانسەرایەک بووە دەگەڕێتەوە بۆ رۆژگارى ئێلخانیەکان و هۆلاکۆخانى مەغۆل (سەدەى سێزدەمى زایین).[١٠] [١١] [١٢]
پێکهاتەى ئیدارى
[دەستکاری]قەزای ئەبەخ ٧٠ ئاوایی هەن: [١٣]
- ئاشێ کەران - Aşê Keran
- ئاڤا سۆر - Avasor
- ئاڤتونە - Avtune
- بەشار ئاغا - Beşaraxa
- بزرخانە - Bizirxane
- بیشی - Bîşî
- جلا ژۆرین - Cila Jorîn
- چۆجەر - Çacor
- چاییر - Çayir
- چبوخلى - Çibûxlî
- دەرگەزین - Dergezîn
- دەوترش - Dewtirş
- دێرکلى - Dêriklî
- دێرۆ - Dêro
- دێرشیکا خاجان - Dêrşîka Xacan
- دیکمەیا ژێرین - Dîkmeya Jêrîn
- دیکمەیا ژۆرین - Dîkmeya Jorîn
- عەلى کەلە - Elîkele
- ئەسپەڕەش - Espreş
- گرێسۆر - Girê Sor
- گۆلە سۆر - Golesor
- گۆما ئوسو - Goma Oso
- گۆما قۆلۆ - Goma Qolo
- ئیسمای بابا - Îsmaîlbaba
- کەلەڕەش Kelereş
- کیچان - Kîçan
- مێتقولى - Mêtqûlî
- نانپەهریز - Nanpehrîz
- ناوڕۆ - Nawro
- نێچیروان - Nêçîrvan
- نەزەراوا ژۆرى Nezeravaya Jêrîn
- نەزەراوا ژۆرین Nezeravaya Jorîn
- نۆشار - Noşar (Noşara Jorîn)
- ئۆسمانلى - Osmanlî
- قاجاخ - Qacax
- قاسم - Qaşim
- قەیمەز - Qeymez
- قۆبیک - Qobîk
- قۆرقورک - Qorqurik
- قورتکان ژێرین - Qûrtgana Jêrîn
- قورتکان ژۆرین Qûrtgana Jorîn
- سالخانە - Salxane
- سارنج ژێرین - Sarinca Jêrîn
- سارنج ژۆرین - Sarinca Jorîn
- سێگران - Sêgiran
- سەلیک -Selîk
- سەنیت - Senît
- سەرەگۆلا ژێرین - Seregola Jêrîn
- سەرەگۆلا ژۆرین - Seregola Jorîn
- سەید یاقوت - Sityaqût
- شەڕەفخانە ژێرین - Şerefxaneya Jêrîn
- شەڕەفخانە ژۆرین - Şerefxaneya Jorîn
- شەریف بەگێ - Şerifbegê
- شێخ حەیدەر Şêxheyder
- شێخ رۆمى - Şêxromî
- شێخ سەجۆ - Şêxseco (Şêxseco')
- شێخ سیلۆ - Şêxsîlo
- تاقیس - Taqîs
- خاچان - Xaçan
- خان - Xan
- خەجیش خاتون - Xecîşxatûn
- یەکمال - Yekmal
- شەیتاناوا (زلفۆ بولاخ) - Zilfobûlax (Şeytanava)
سەرچاوە
[دەستکاری]- ^ Adem Avcıkıran (2009). Kürtçe Anamnez Anamneza bi Kurmancî (PDF) (بە تورکی و کوردی). p. 57. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە 17 December 2019 ھێنراوە.
{{cite book}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
(یارمەتی) - ^ Büyükşehir İlçe Belediyesi, Turkey Civil Administration Departments Inventory. Retrieved 19 September 2023.
- ^ https://www.harita.gov.tr/uploads/files-folder/il_ilce_alanlari.xlsx. لە ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: پارامەتری|title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) - ^ (بە ئینگلیزی) https://biruni.tuik.gov.tr/medas/?kn=95&locale=en. لە ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: پارامەتری|title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) - ^ www.sabah.com.tr https://www.sabah.com.tr/secim/31-mart-2019-yerel-secim-sonuclari/van/caldiran/ilcesi-yerel-secim-sonuclari. لە ١٢ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
{{cite web}}
: پارامەتری|title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) - ^ Hürriyet Daily News (بە ئینگلیزی) http://www.hurriyetdailynews.com/ysk-bars-dismissed-public-servants-from-serving-142592. لە ١٢ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
{{cite web}}
: پارامەتری|title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) - ^ www.caldiran.gov.tr http://www.caldiran.gov.tr/kaymakam-hasan-husnu-turker. لە ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: پارامەتری|title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) - ^ Daha önce de büyük depremler yaşandı NTV 23 October 2011
- ^ Hürriyet Daily News (بە ئینگلیزی) http://www.hurriyetdailynews.com/castle-like-structure-discovered-on-hill-in-van--96330. لە ١٢ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
{{cite web}}
: پارامەتری|title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) - ^ Agency، Anadolu (٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢). Daily Sabah (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی) https://www.dailysabah.com/arts/turkish-mongolian-scientists-trace-ilkhanid-palace-in-turkeys-van/news. لە ٨ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: پارامەتری|title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) - ^ Aton، Francesca (٢ی ئابی ٢٠٢٢). ARTnews.com (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی) https://www.artnews.com/art-news/news/ancient-palace-possibly-built-by-hulagu-khan-1234635647/. لە ٨ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: پارامەتری|title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) - ^ Owen Jarus (٢٢ی تەممووزی ٢٠٢٢). livescience.com (بە ئینگلیزی) https://www.livescience.com/hulagu-khan-palace. لە ٨ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: پارامەتری|title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) - ^ Mahalle, Turkey Civil Administration Departments Inventory. Retrieved 19 September 2023.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئەبەخ، وان تێدایە. |