بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئەورووپای باشوور

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

زاراوەی ئەورووپای باشوور بەگشتی ئاماژەیە بۆ "ھەموو وڵاتانی باشووری ئەورووپا". بەڵام ئەم دەستەواژەیە لە سەردەمی جیاوازدا بەپێی باروودۆخی سیاسیی و زەمینەیی زمانەوانی و کولتووری، جگە لەو ڕەھەندە جوگرافییە و تایبەتمەندییە کەشوھەوایەی سەرەوە، واتایەکی جیاوازی ھەبووە. زۆربەی وڵاتانی باشووری ئەورووپا دیمەنی دەریای ناوینیان ھەیە.

نەخشەی ئەورووپا
  • ئەورووپای باکوور (شینی تۆخ)
  • ئەورووپای باشوور
  • ئەورووپای ڕۆژھەڵات
  • ئەورووپای ڕۆژاوا

پێناسەی کەشوھەوا

[دەستکاری]

ئەو کەشوھەوایەی کە زۆرتر گوزارشت لە باشووری ئەورووپا دەکات، کەشوھەوای دەریای ناوینە، کە بووەتە تایبەتمەندی ناوچەکە تا ئەو ڕادەیەی کە زۆر کەس وا دەزانن کە چەمکی "ئەورووپای باشوور" تەنھا پەیوەندی بە ناوچەکانی کەشوھەوای دەریای ناوینەوە ھەیە. زۆرێک لە ئەورووپاییەکانی باکوور زۆرجار مەیلیان بۆ ئەوە ھەیە (چونکە زۆربەیان لە ھاویندا سەردانی ناوچە کەنارییەکانی باشوور دەکەن) کە ھەموو باشووری ئەورووپا کەشوھەوای دەریای ناوەڕاستی ھەیە لە کاتێکدا بە کردەوە چەندین کەشوھەوای جیاواز لە باشووری ئەورووپادا ھەیە: لە نیمچە دوورگەی ناوەوەی ئیبەری و لە ناوەوە لە نیمچە دوورگەی بەڵقان و باکووری ئیتاڵیا و ناوەڕاستی باشووری فەڕەنسا کەشوھەوای کیشوەری ھەیە. ھەروەھا کەشوھەوای زەریاکان لە کەناراوەکانی ئەتڵەسی پورتوگال و ئیسپانیا و باشووری ڕۆژئاوای فەڕەنسادا دەبینرێت.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]