حسێنی کوڕی عەبدوڵڵای دووەم
Hussein | |||||
---|---|---|---|---|---|
شازادەی جێنشینی ئوردن | |||||
| |||||
خێزان | ھاشمی | ||||
باوک | عەبدوڵڵای دووەم | ||||
دایک | رانیا ئەلیاسین | ||||
لەدایکبوون | عەممان, ئوردن | ٢٨ی حوزەیرانی ١٩٩٤||||
ئایین | موسڵمانی سوننە | ||||
واژوو |
حسێن کوڕی عەبدوڵڵای دووەم کوڕی حسێن (٢٨ی حوزەیرانی ١٩٩٤ / ١٩ی موحەڕەم ١٤١٥ی کۆچی) شازادەی جێنشینی شانشینی ھاشمی ئوردن لە ٢ی تەممووزی ٢٠٠٩ ـەوە، (بەپێی ھێڵی جێنشینی بۆ تەختی ئوردن) میراتگری تەختی شانشینی ھاشمی ئوردنە دوای باوکی پاشا عەبدوڵڵای دووەم کوڕی حوسێن، ئەو یەکێکە لە ئەندامەکانی بنەماڵەی ھاشمی کە لە ساڵی ١٩٢١ فەرمانڕەوایی ئوردنیان کردووە، لە ساڵی ٢٠١٢ی زایینییەوە شازادە حسێن گەیشتە تەمەنی پێگەیشتنی یاسایی، لە ھەندێک کاتدا وەک حاکمێک لەسەر تەختی شانشینی ئوردن چەندین بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ گرت، ھەروەھا لە ژمارەیەک سەردانی نێودەوڵەتی و ناوخۆییدا یاوەری باوکی شا عەبدوڵڵای دووەم بووە، شازادە حسێن لە ساڵی ٢٠١٥ کە گەیشتە بیستەمین ساڵی تەمەنی بوو بە گەنجترین کەس کە سەرۆکایەتی دانیشتنێکی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانی کردبوو، ھەروەھا دەرکەوتنێکی جیھانی کرد کاتێک لە مانگی ئەیلوولی ئەو ساڵەدا وتارێکی پێشکەش بە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد لە ساڵی ٢٠١٩دا کە باسی لە توندڕەوی و تیرۆر و چۆنییەتی پاراستنی گەنجان لە گرووپە تیرۆریستییە توندڕەوەکان کرد، شازادە حسێن کوڕی عەبدوڵڵا چل و دووەمین نەوەی پێغەمبەر محەممەدە.[١][٢][٣]
ڕەچەڵەکی
[دەستکاری]ناوی حوسێنی کوڕی عەبدوڵڵای دووەمی کوڕی حوسێنی کوڕی تەلالی کوڕی عەبدوڵڵای یەکەمی کوڕی حوسێنی کوڕی عەلی عونی عەبدەلی قەتتادی حوسێنی، عەلەوی ھاشمی قورەیشییە.[١]
ژیانی
[دەستکاری]منداڵی و فێربوونی
[دەستکاری]شازادە حوسێن بن عەبدوڵڵای دووەم لە عەممان لە ١٩ی موحەڕەمی ساڵی ١٤١٥ی کۆچی کە ھاوتایە لەگەڵ ٢٨ی تەمموزی ١٩٩٤ی زایینی، کوڕە گەورەکەی شا عەبدوڵڵای دووەم کوڕی ئەلحوسێنە لە ھاوسەرەکەی شاژن رانیا ئەلعەبدوڵڵا، خاوەنی یەک برایە بە ناوی شازادە ھاشم، و دوو خوشک بە ناوەکانی شازادە ئیمان و شازادە سەلمە، حوسێن لە ساڵی ٢٠١٢ خوێندنی ناوەندی لە قوتابخانەی کینگز ئەکادیمی لە شاری مەدابە لە ئوردن تەواو کردووە، ھەروەھا خوێندنی لە زانکۆی مێژووی نێودەوڵەتی لە شاری جۆرج تاون لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەدەستھێناوە، کە لە ساڵی ٢٠١٦دا تێیدا دەرچووە، و شازادە حوسێن دەرچووە لە ئەکادیمیای سەربازی شاھانەی ساندھێرس لە بەریتانیا لە ساڵی ٢٠١٧، لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ پلەی کاپتنی لە ھێزە چەکدارەکانی ئوردن - سوپای عەرەبی بەدەستھێناوە.[٤][٥]
کە ھەمان ئەکادیمیایە کە باوکی شا عەبدوڵڵای دووەم و باپیرەی خوا لێخۆشبوو شا حسێن کوڕی تەلال لێی دەرچوون، بەشداری لەگەڵ ئەندامانی ھێزە چەکدارەکانی ئوردن کردووە لە زۆرێک لە خولی ڕاھێنانی سەربازی و تایبەتمەند لە بواری مەیدان و بازدانی پەرەشوت و ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکان و ھێزی دەریایی، ھەروەھا ڕاھێنانی لە جۆرەھا کارامەیی و ئۆپەراسیۆنی شەڕەکاندا کردووە، خولێکی سەرکردایەتی بەلەم و خولێکی تاکتیکی ژێردەریایی(غەواسە) لە ھێزی دەریایی شاھانەی ئوردن وەرگرت، ھەروەھا بەشداری لە کۆمەڵێک بەلەمی شەڕکەردا کردووە لە ئەرک و دەوریە و مەشقەکاندا لە ساڵی ٢٠١٩، ھەروەھا بەشداری لە مەشقەکانی بازدانی پەرەشوت کردووە لە ئەمریکا، و شانبەشانی ئەندامانی ھێزە چەکدارەکانی ئوردن بەشداری کردووە، و لە چەندین خولی مەشقی سەربازی و تایبەتمەندی مەیدانیدا.[٦][٧][٨]
مارەیی
[دەستکاری]ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی ئابی ٢٠٢٢، دادگای شاهانەی هاشمی دەستگیرانی شازادە حوسێنی لەگەڵ خاتوو ڕەجوە خالید کوڕی موساعید کوڕی سەیف کوڕی عەبدولعەزیز ئەلسەیف ڕاگەیاند.[٩]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ ئ ا «شجرة العائلة | الموقع الرسمي لجلالة الملك عبدالله الثاني ابن الحسين». لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ https://alrai.com/article/516930/ألمانيا-نحو-القمة-
- ^ «الخطابات». سمو الأمير الحسين بن عبد الله الثاني، ولي العهد (بە عەرەبی). لە ١٩ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «مع العائلة | سمو الأمير الحسين بن عبد الله الثاني، ولي العهد». web.archive.org. ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩. لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ^ «إرادة ملكية بترفيع الأمير الحسين بن عبدالله الثاني ولي العهد إلى رتبة نقيب». web.archive.org. ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١. لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ^ «الملك يرعى حفل تخريج فوج ضباط الأكاديمية العسكرية الملكية ساندهيرست الذي يضم ولي العهد | سمو الأمير الحسين بن عبد الله الثاني، ولي العهد». web.archive.org. ٣١ی ئابی ٢٠١٧. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٣١ی ئابی ٢٠١٧. لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ^ «الملك وولي العهد بعد القفز المظلي (صورة) | شرق وغرب | وكالة عمون الاخبارية». web.archive.org. ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩. لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ^ «شاهد.. ولي العهد ينهي دورة الغطس وقيادة القوارب في قيادة القوى البحرية والزوارق الملكية (فيديو)». web.archive.org. ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩. لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ^ webmaster (١٧ی ئابی ٢٠٢٢). «خطوبة سمو ولي العهد». سمو الأمير الحسين بن عبد الله الثاني، ولي العهد (بە عەرەبی). لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە حسێنی کوڕی عەبدوڵڵای دووەم تێدایە. |