دەروازە:تایلەند
بەخێربێنتایلەند (پێشتر سیام) بە فەرمی شانشینی تایلەند وڵاتێکە لە باشوری ڕۆژھەڵاتی کیشوەری ئاسیاو لە باشورەوە سنوری لەگەڵ ولاتی مالیزیا ھەیەو لە باکورو رۆژھەڵاتەوەش دراوسێی وڵاتی میانمار ە ، ڤێتنام و کامبۆدیا و لاوس لەلای رۆژھەڵاتەوە دەوریان داوە. پایتەختەکی شاری بانکۆکە. وتاری باشھەڵبژاردەی تۆپی پێی تایلەند نوێنەرایەتی تایلەند دەکات لە تۆپی پێی نێودەوڵەتیدا و لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی تایلەندەوە سەرپەرشتی دەکرێت. ھەڵبژاردەی پێشوو کە بە ناوی سیام بوو، لە ساڵی ١٩١٥ دامەزراوە و یەکەم یاری نافەرمی خۆی بەرامبەر تیپێکی ئەورووپی ئەنجامدا لە یاریگای یانەی وەرزشی شاھانەی بانکۆک لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ئەو ساڵەدا؛ و یەکەم یەکەمین یاری نێودەوڵەتی فەرمی کە فیفا دانیپێدا ناوە بەرامبەر ھەڵبژاردەی چین لە ٢٠ی ئابی ١٩٤٨ لە شاری بانکۆک بوو، کە بە ئەنجامی ٦–١ یارییەکەی دۆڕاند. وێنەی ھەڵبژێردراووتاری پەیوەندیدارسینەمای تایلەند (بە ئینگلیزی: Cinema of Thailand) ئاماژەیە بۆ مێژووی سینەمای تایلەندی، شێوازی فیلم، فێستیڤاڵ و دامەزراوە فیلمەکان، ھەروەھا ئەو فیلمانەی لە تایلەند دروستکراون یان بە ھاوبەشی لەو وڵاتەدا بەرھەم ھێنراون. پیشەسازی فیلمی تایلەند قورسایی کەمتری ھەیە لە کێبڕکێ لەگەڵ سینەما ناوچەیییەکانی وەک سینەمای ئیندۆنیزیا، سینەمای فلیپین، سینەمای مالیزیا و سینەمای میانمار. ھەرچەندە بە بەراورد لەگەڵ سینەمای مانداریان و کانتۆنی و سینەمای ھیندستان بە بچووک دادەنرێت. مێژووی تایلەند باسکردنە لە مێژووی وڵاتی تایلەند و ئەو ڕوودا و و پێشھاتانەی لە سەدەکانی ڕابردوو لەم ناوچەیە ڕویداوە بەمەبەستی ئاشنا کردنی نەوەکانی ئێستا بە ڕابردووی ئەم وڵاتە. پێشتر ناوی سیام بوو دواتر ناوەکەی گۆڕا بۆ تایلەند بەپێی ئەو بەڵگەنامانەی بەردەست کەوتوون دەرکەوتووە کە ٤٠٠٠ ساڵ پێش زاین برونزییەکان ھاتوونەتە ئەم ناوچەیە و تێیدا نیشتە جێ بوون پاشان ھەردوو نەتەوەی تایون و سیامیون لە کیشوەری ئاسیا بەرەو خوار ھاتن و لە تایلاند نیشتەجێ بوون. دوای کۆتایی ھاتنی سەدەی سێزدەھەم حوکمی ڕۆژئاوای ئەم وڵاتەیان دەکرد بە درێژایی مێژوو چەندین شەڕ لە نێوان نەتەوە جیاوازەکانی ئەم ناوچەیە ڕوویداوە. وتاری پەیوەندیدارتایلەند وڵاتێکە لە باشوری ڕۆژھەڵاتی کیشوەری ئاسیا و لە باشورەوە سنوری لەگەڵ ولاتی مالیزیا ھەیەو لە باکورو ڕۆژھەڵاتەوەش دراوسێی وڵاتی میانمار ە، ڤێتنام و کامبۆدیا و لاوس لەلای ڕۆژھەڵاتەوە دەوریان داوە. پایتەختەکی شاری بانکۆکە. ڕووبەری ئەم وڵاتە ٥١٣٫١١٥ کم دووجایە ژمارەی دانیشتوانی زیاترە لە ٦٤ ملوێن کەسە لە ڕووی کارگێری دابەش بووە بۆسەر ٦ ناوچەی سەرەکی وە ئەو ناوچانەش خۆی لە چەندین پارێزگا و قەزا و ناحیە دەگرێتەوە. ھەروەھا ٣٢١٩ کیلۆمەتر لە سنورەکەی دەکەوێتە سەر ڕووبەری ئاوی. پۆلەکان
ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت
دەروازە پەیوەندیدارەکانویکیمیدیاویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:
دەروازەکان |