لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕۆح یان زینک[١] توخمێکی کیمیاییە. توخمێکی گواستراوەی کیمییاییە، کە بریتییە لە کۆمەڵێک کانزا. ھەندێکجار بە توخمی سەرو گواستراوەکان دادەنرێت. لە خشتەی خولی بە "Zn" دەناسرێت. زینک ٣٠ھەمین توخمە لە خشتەی خولیدا، و ژمارەی گەردیلەی ٣٠ە. کێشێ گەردی زینک دەکاتە ٦٥٫٣٨. ڕۆح پێکھاتووە لە ٣٠ پڕۆتۆن و ٣٠ ئیلیکترۆن. بە گشتی، ٢٩ ئایزۆتۆپی زینک ناسراون و پێنج لەمانە لە سرووشت دا ھەن. ھەندێک لەو ئایزۆتۆپانە تیشکەچالاکن. نیوە تەمەنی ٤٠ میلیچرکەیە. ڕۆح بۆ درووستکردنی پاتری و ڕووکەشی کانزاکان بەکاردەھێنرێت.
ڕۆح کانزایێکی خوڵەمێشی شینکاری بە بریقەیە. کاتێک دەبردڕێ، ڕۆح ڕەنگێکی خۆڵەمێشی سپیکاری ھەیە. ڕۆح بریقەی نامێنێت ئەگەر ھەوای زۆر لێی بدات.
پلەی توانەوەی ڕۆح لە (٤١٩٫٥٨ °C (787.24 °F)) دایە، پلەی کوڵاندنی (٩٠٧٫٠ °C (1,664 °F))ە، پلەی ساردبوونەوەی لە −٤١٩٫٥٨ °C (−٧٢٣٫٢٤ °F) دایە، و پلەی بەستنی لە −٩٠٧٫٠ °C (−١٬٦٠٠٫٦ °F) دایە. پلەی گەرمی نزمترە لە زۆرینەی توخمە گواستراوەکان بەڵام بەرزترە لە قەڵای و قوڕقوشم. ڕۆح دەکوڵی لە پلەی گەرمیێکی نزم بۆ کانزایێک.[٢] ڕۆح موگناتیسی نییە. کاتێک گەورمدەکرێتەوە بۆ ماوەیێکی کەم، نەرم دەبێتەوە. ئەگەر بۆ زیاتر گەرمبکرێتەوە، زینک زووشکاو دەبێت.[٣] زینک داڕشتە بە ئاسانی درووستدەکات لەگەڵ کانزای دیکە.
زینک کانزایێکی بەرپەچدەرەوەیە.
- ^ Spelter, Encyclo, ISBN 0-665-82244-8, retrieved 2009-08-01
- ^ Zinc Metal Properties, American Galvanizers Association, 2008, archived from the original on 21ی Februaryی 2009, retrieved 2009-02-15 ٢١ی شوباتی ٢٠٠٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ Scoffern, John (1861), The Useful Metals and Their Alloys, Houlston and Wright, pp. 591–603, retrieved 2009-04-06
|
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە زینک تێدایە. |