سالی ڕوونی
ڕواڵەت
سالی ڕوونی | |
---|---|
لەدایکبوون | کاسڵبار، مەیۆ، ئیرلەند | ٢٠ی شوباتی ١٩٩١
پیشە |
|
زمان | ئینگلیزی |
پەروەردە | کۆلێژی ترینیتی دەبلین |
چەشن | خەیاڵکرد |
کارە بەرچاوەکان | وتووێژەکان لەگەڵ ھاوڕێیان (٢٠١٧) کەسە ئاسایییەکان (٢٠١٨) جیھانی جوان، لە کوێیت (٢٠٢١) |
واژوو |
سالی ڕوونی (بە ئینگلیزی: Sally Rooney؛ لەدایکبووی ٢٠ی شوباتی ١٩٩١) نووسەر و سیناریۆنووسێکی ئیرلەندییە. سێ ڕۆمانی بڵاو کردووەتەوە: وتووێژەکان لەگەڵ ھاوڕێیان (٢٠١٧)، کەسە ئاسایییەکان (٢٠١٨)، و جیھانی جوان، لە کوێیت (٢٠٢١).
کارەکانی سالی پەسنی ڕەخنەگرانە و سەرکەوتنی بازرگانییان بە دەست ھێناوە. تایم لە ٢٠٢٢دا، بە یەکێک لە ١٠٠ کاریگەرترین کەسانی جیھان ناوی بردووە.[١]
ژیانی سەرەتایی و پەروەردە
[دەستکاری]سالی ڕوونی لە ٢٠ی شوباتی ١٩٩١، لە کاسڵبار، مەیۆ لە دایک بووە،[٢] ھەر لەوێ گەورە بووە و ھێشتا لەوێ دەژی.[٣] باوکی، کیران ڕوونی، لە Telecom Éireannدا کاری دەکرد. و دایکی، ماری فارێل، ناوەندێکی ھونەری بە ڕێوە دەبرد.[٣][٤][٥] سالی یەک برا و یەک خوشکی ھەیە.[٣] لە کۆلێژی ترینیتی دەبیلندا، بەشی ئینگلیزی خوێندووە.
بیبلیۆگرافی
[دەستکاری]ڕۆمانەکان
- وتووێژەکان لەگەڵ ھاوڕێیان. لەندەن: فەیبەر ئاند فەیبەر. ٢٠١٧. ISBN 9780571333127.
- کەسە ئاسایییەکان. لەندەن: فەیبەر ئاند فەیبەر. ٢٠١٨. ISBN 9780571334643.
- جیھانی جوان، لە کوێیت. لەندەن: فەیبەر ئاند فەیبەر. ٢٠٢١. ISBN 9780571365425.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Sally Rooney: The 100 Most Influential People of 2022». Time (بە ئینگلیزی). ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٢. لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ Armitstead، Claire (2018-12-02). «Sally Rooney: 'I don't respond to authority very well'». The Observer (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ISSN 0029-7712. لە 2023-12-02 ھێنراوە.
- ^ ئ ا ب Cocozza، Paula (٢٤ی ئایاری ٢٠١٧). «'I have an aversion to failure': Sally Rooney feels the buzz of her debut novel». The Guardian. لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ Brockes، Emma (2021-08-28). «Sally Rooney on the hell of fame: 'It doesn't seem to work in any real way for anyone'». The Guardian (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ISSN 0261-3077. لە 2023-12-02 ھێنراوە.
- ^ Collins، Lauren (2018-12-31). «Sally Rooney Gets in Your Head». The New Yorker (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN 0028-792X. لە 2023-12-02 ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سالی ڕوونی تێدایە. |