سیمبیان
سیمبیان (بە ئینگلیزی Symbian) سیستەمی کارپێکردنی ژێدەرکراوەی تایبەت بە مۆبایلە و زۆرترین بازاڕی لە سیستەمەکانی مۆبایل داگیرکردووە بە شێوەیەک کە لە ھەر ١٠ مۆبایلێک چواریان سیستەمی سیمبیانی لەسەرە. لە سەرەتاوە لە لایەن Symbian ltd ـیەوە پەرەی پێ دراوە تا لە حوزەیرانی ساڵی ٢٠٠٨ نۆکیا پشکەکانی تری Symbian ltd کڕی و دامەزراوەی سیمبیانی دروست کرد.
سیمبیان و سەرچاوەکراوە
[دەستکاری]پاش نیوەڕۆی ڕۆژی ٤/٢/٢٠١٠ سیستەمی کارپێکردنی Symbian OS تەواوی کۆدەکانی کرد بە سەرچاوەکراوە و خرانە بەردەست بۆ پەرەپێدەران. پێشتر تەنھا ناووکی Kern سیستەمەکە لەڕێگەی مۆڵەتی گشتی Eclipse خرابووە بەردەست، بەم کردارە ھەموو داوانامە و نەرمەکاڵاکانی سیستەمەکە کراون بە سەرچاوەکراوە.[١] ھەنگاونان بەرەو ژێدەرکراوەبوونی سیمبیان لە ساڵی ٢٠٠٨ەوە دەستی پێکرد پاش ئەوەی نۆکیا زۆرینەی پشکەکانی ئەو کۆمپانیایەی کڕی و، دامەزراوەی سیمبیانی دروستکرد. کە ئەمەش یەکێکە لەو ھەوڵانەی نۆکیا داویەتی بۆ زیندوکردنەوەی سیمبیان بەتایبەت لەدوای ئەو گەشە خێرایەی iPhone و Android و دابەزینی ڕێژەی بەکارھێنانی سیمبیان، زۆرێک پێیان وایە کە سیمبیان سیستەمێکی کۆنە و وردەوردە بەکارھێنانی ڕوو لە کەمی دەکات و سیستەمەکانی تری جێگەی دەگرنەوە.[٢]
پەراوێزەکان
[دەستکاری]- ^ سیستەمی symbian هەموو کۆدەکەی سەربەست کرا ٩ی شوباتی ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ سیمبیان ئەبێتە ژێدەرکراوە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
سەرچاوە
[دەستکاری]بەستەری دەرەکی
[دەستکاری]- کۆسک - سیستەمی کارپێکردنی تایبەت بە مۆبایل symbian ھەموو کۆدەکەی سەربەست کرا
- کوردئایتی گروپ - سیمبیان ئەبێتە ژێدەرکراوە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سیمبیان تێدایە. |