بۆ ناوەڕۆک بازبدە

شەو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شەقامی ڕێجێنت، لەندەن، کاتژمێر ١٠:٠٠ی ئێوارە
مانگی سەرگەردان

شەو (بە ئینگلیزی: Night) (بەرامبەر بە ڕۆژ) واتە مەودای نێوان خۆر ئاوابوون و خۆر ھەڵاتن. لەڕوانگەیەکی ئەستێرەناسییەوە نیوەی ڕووکەشی ھەر ھەسارەیەک لەسیستمی خۆردا کەڕووبەڕووی خۆر دەبێتەوە ڕووناکی ڕۆژەوە نیوەکەی تریش شەو و تاریکە. کاتی تەواو کە شەو دەست پێدەکات و کۆتایی دێت پەیوەستە بە شوێنەکە و بە درێژایی ساڵ دەگۆڕێت، لەسەر بنەمای فاکتەرەکانی وەک وەرز و ھێڵی پانی.[١]

ئەم وشەیە دەتوانێت بە مانایەکی جیاواز بەکار بھێنرێت وەک کاتی نێوان خەوتن و بەیانی. لە پەیوەندی ھاوبەشدا وشەی شەو وەک خواحافیزی بەکاردێت ("شەو باش"). بۆ نموونە: "زۆر خۆش بوو کە تۆم بینی. شەو باش!"، بە پێچەوانەی "بەیانی باش"، "دوانیوەڕۆی باش"، "ئێوارە باش"، "شەو باش" وەک سڵاوێک بەکارناھێنرێت.

شەوی ئەستێرەناسی ئەو ماوەیە لە نێوان ھەنگۆری ئەستێرەیی و بەرەبەیانی ئەستێرەیی کاتێک خۆر لە نێوان ١٨ تا ٩٠ پلە لەژێر ئاسۆوە بێت و ئاسمان ڕووناک نەکاتەوە. وەک لە ھێڵی پانییەوە بینراوە لە نێوان ٤٨٫٥٦ و ٦٥٫٧٣ لە باکوور یان باشووری ئیستوا یان ھێڵی کەمەرەیی، تاریکی تەواو لەدەوری گۆڕانی ھاویندا ڕوونادات.[٢]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Definition of good night». merriam-webster.com (بە ئینگلیزی). لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  2. ^ «cpe/environments/sky/features/sun_moon/daylight». University Of Guelph (www.uoguelph.ca). لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی ئایاری ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.