لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
قەتەر بۆیەکەمجار بەشداری لە ساڵی ١٩٨٤ بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی کردووە لەو کاتەوە بەشداری سەرجەم خولەکانی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی کردووە، ھیچ کاتێک بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانەیان نەکردووە، وەرزشوانانی قەتەڕ خاوەنی ھەشت مەدالیای ئۆڵۆمپیادن یەکەم مەدالیای زێڕی ئۆڵۆمپیادیان لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠ لەلایەن فارس ئەلباخەوە لە بەرزکردنەوەی قورساییدا بەدەستھێنا، دواتر میدالیای زێڕ بۆ موتەز عیسا بەرزیم لە بازدانی بەرزی پیاوان بەدەستھێنرا. دوای ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٠٨، قەتەر لەگەڵ سعودیە و بروونای یەکێک بوو لەو سێ وڵاتە کە ھیچ وەرزشوانێکی ژنیان بۆ یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد نەناردبوو. بەم ھۆیەوە لێژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی لە ساڵی ٢٠١٠ ڕای گەیاند کە پەستان لەسەر ئەم وڵاتانە دەکات بۆ ئەوەی ئاسانکاری بۆ بەشداری ژنان بکەن، بۆیە قەتەر لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠١٢ چوار وەرزشوانی ژن بەشداری یارییەکان کرد. لیژنەی ئۆڵۆمپیادی قەتەر لە ساڵی ١٩٧٩ دامەزراوە و لە ساڵی ١٩٨٠ لەلایەن لێژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی بەفەرمی ناسێنرا.
|
---|
|
ئەفریقا | |
---|
ئەمریکاکان | |
---|
ئاسیا | |
---|
ئەورووپا | |
---|
ئۆقیانوسیا | |
---|
ھیتر | |
---|
مێژوویی | |
---|
|