بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ما دۆنگ سیۆک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ما دۆنگ سیۆک
بە كۆری: 이동석
لەدایکبوون (١٩٧١-٠٣-٠١) ١ی ئازاری ١٩٧١ (تەمەن ٥٣ ساڵ)
سیئۆل، کۆریای باشوور
ناوی کاتی لەدایکبوون이동석
ناوی خوازراو마동석، Ma Dong-seok، Don Lee
McCune-Reischauer romanizationMa Tong-sŏk
زمانی زگماکیزمانی کۆری
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی کۆری، زمانی ئینگلیزی
پیشەئەکتەر، ئەکتەری فیلم، ئەکتەری تەلەڤیزیۆن
بواری کارنواندن
پەروەردەColumbus State University، Columbus State Community College
دەستپێکی چالاکی٢٠٠٥
فیلمۆگرافیMa Dong-seok filmography
بەستەری وەسفکراوhttp://fr.dbpedia.org/resource/Ma_Dong-seok


ما دۆنگ سیۆک (بە ئینگلیزی: Ma Dong Seok، لەدایکبووی ١ ئازاری ١٩٧١) (ھەروەھا بە دۆن لی ناسراوە) ئەکتەرێکی کۆریای باشوور و ئەمریکییە. بە ڕۆڵی برێک-ئاوت لە فیلمی شەمەندەفەری بوسان و دواتر ڕۆڵە سەرەکییەکانی، بووەتە یەکێک لە سەرکەوتووترین ئەکتەرەکانی کۆریای باشوور. لە ساڵی ٢٠١٨دا بووە باشترین ئەکتەری فیلمی گالۆپ کۆریا.[١]

ژیانی زوو

[دەستکاری]

ما دۆنگ سیۆک لە ١ی ئازاری ١٩٧١ لەدایکبووە. خاوەنی ڕەگەزنامەی ئەمریکییە. لە ئۆھایۆ ژیاوە و لە ویلایەتی کۆڵۆمبۆس خوێندوویەتی پێش ئەوەی بگەڕێتەوە کۆریای باشوور بۆ ئەوەی کاری نواندن بکات.

ژیانی تایبەتی

[دەستکاری]

ما دۆنگ سیۆک بەھۆی ڕۆڵی پاڵپشتی لە فیلمەکانی دراوسێ، چەتەی بێ ناو: یاساکانی سەردەم و نادادپەروەرەکان ناوبانگێکی زۆری بەدەستھێنا. پاشان ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمەکانی "نۆریگای، بکوژ و یەک لەسەر یەک" بینی. ڕۆڵی ما دۆنگ سیۆک لە فیلمی زۆمبی شەمەندەفەری بوسان پاڵپشتی کرد بۆ ناوبانگێکی نێودەوڵەتی. ھەروەھا لەساڵی ٢٠١٩ ڕۆڵی مافیایەکی گەورەیی لە فیلمی مافیاکە، پۆلیسەکە، شەیتانەکە بینی کە فیلمەکە پاڵێورا بۆ فێستیڤاڵەکانی وەک فیلمی کان ٢٠١٩ و فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی فەنتازیا.[٢]

چالاکییەکانی تر

[دەستکاری]

لە ژێر ناوی ڕۆژئاوایی خۆیدا، دۆن لی، و پێش ئەوەی ڕووی لە نواندن بکات، ما ڕاھێنەری کەسی ھونەرمەندەکانی جەنگی تێکەڵاو مارک کۆڵمان و کیڤن ڕاندلمان بوو.[٣] لەگەڵ کۆمپانیای بەرھەمھێنانی تیم گۆریلا کاری کردووە، ما لە ئێستادا سەرقاڵی پلاندانان و نووسینی سیناریۆیە. کاری لەسەر سیناریۆی فیلمی قووڵ کردووە.[٤] ما لە ساڵی ٢٠٠٨ەوە زۆرانبازی ئاماتۆرە و لە ساڵی ٢٠١٨ بووەتە سەرۆکی فیدراسیۆنی زۆرانبازی قۆڵی کۆریا.[٥]

قۆڵ شکێنەوە

[دەستکاری]

ما لە ساڵی ٢٠٠٨ەوە یاریزانی قۆڵ شکێنەوەیە و لە ساڵی ٢٠١٨ بووەتە سەرۆکی فیدراسیۆنی قۆڵ شکێنەوەی کۆریا.[٦]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Nam، Yoo-jung (١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨). 마동석, 하정우·이병헌 누르고 '올해 빛낸 영화배우' 1위 [Ma Dong-seok beats Ha Jung-woo and Lee Byung-hun to win 1st place in 'Film actor of the Year']. Busan Ilbo (بە كۆری). لە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ھێنراوە – via Naver.
  2. ^ «10 Scene Stealers⑤ - MA Dong-seok: Wild but Tender». Korean Cinema Today. ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤.
  3. ^ '마동석, 30kg 감량 전후 비교해보니..'헉' 소리 날 정도. Osen (بە كۆری). ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢.
  4. ^ 마동석의 ‘팀고릴라’도 영화계 뜨거운 시선 [Ma Dong-seok's "Team Gorilla" is (Korean) cinema's hot topic]. The Dong-a Ilbo. ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧.
  5. ^ «[K스타] 잘 나가는 마동석, 팔씨름연맹 이사 된 사연은?».
  6. ^ «[K스타] 잘 나가는 마동석, 팔씨름연맹 이사 된 사연은?». لە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.