بۆ ناوەڕۆک بازبدە

میتە فریدریکسن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
میتە فریدریکسن
بە دانماركی: Mette Frederiksen
لەدایکبوون (١٩٧٧-١١-١٩) ١٩ی تشرینی دووەمی ١٩٧٧ (تەمەن ٤٦ ساڵ)
Aalborg، دانمارک
ھاوسەرErik Harr، Bo Tengberg
پیشەسیاسەتوان، سەندیکاچی
پەروەردەAalborg University، زانکۆی کۆپنھاگن
ئەندامی حیزبیSocial Democrats

میتە فریدریکسن (Mette Frederiksen؛ لە دایکبووی ١٩ی تشرینی دووەمی ١٩٧٧) کەسایەتی ژنە سیاسەتوانی دانیمارکییە، لەوەتەی ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٩ بووەتە سەرۆک وەزیرانی دانیمارک. هاوکات لەوەتەی ٢٨ی حوزەیرانی بووەتە سەرۆکی پارتی سۆسیال دێموکراتی دانیمارک، ئەو دووەم ژنە کە هەریەکێک لەم پۆستانەی پێدرابێت، هەروەها گەنجترین ژنە سەرۆک وەزیرانە لە مێژووی دانیمارک.[١]

میتە لە ماوەی ٢٠١١ بۆ ٢٠١٤ بووە وەزیری کار، هەروەها لە ماوەی ساڵانی ٢٠١٤ بۆ ٢٠١٥ بووەتە وەزیری داد. لە نێوان ساڵانی ٢٠١٥ بۆ ٢٠١٩ سەرکردایەتی بەرەی ئۆپۆزسیۆنی کردووە.[٢][٣]

میتە لە هەڵبژاردنی گشتیی ٢٠١٩ی دانیمارک ڕێبەرایەتی پارتەکەی کرد، لە ئەنجامدا بلۆکی چەپ براوەی هەڵبژاردنەکانن بوون،[٤] واتە حیزبە چەپڕەو و چەپە ناوەندەکان وەک سۆسیال دیموکرات، سۆسیال لیبرالەکان، پارتی سۆسیالیستی گەل، هاوپەیمانی سەوز-سوور، سۆسیال دیموکراتی فارۆیسی لەگەڵ چەند لایەنێکی دیکەی چەپ. دوای هەڵبژاردنەکان، لە ڕۆژی ٢٧ی حوزەیران بەفەرمی بوو بە سەرۆک وەزیرانی وڵات.[٥][٦]

میتە ڕێبەرایەتی وڵاتەکەی کرد لە ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای جیھانیی کۆڤید-١٩ لە دانیمارک.[٧]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Denmark's youngest prime minister to lead new government». Deutsche Welle. ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٩. لە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  2. ^ داڕێژە:Ft.dk link. Accessed on 29 June 2019.
  3. ^ «Portræt: Mette Frederiksen skal finde sin egen vej» [Portrait: Mette Frederiksen has to find her own way]. Politiken (بە دانماركی). ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠١٥. لە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  4. ^ Ingvorsen، Emil Søndergård (٦ی حوزەیرانی ٢٠١٩). «Løkke: Mette Frederiksen udpeget som kongelig undersøger» (بە دانماركی). DR. لە ١٦ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  5. ^ «Social Democrats form government in Denmark». Politico. 26 June 2019. لە 31 July 2019 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  6. ^ «Denmark gets new left-wing government with plans to increase welfare spending and scrap anti-immigration measures». The Independent. 26 June 2019. لە 31 July 2019 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  7. ^ «Analyse: Stilsikker Mette Frederiksen tog corona-stikkene hjem». Alinget.dk. لە ٧ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.