بۆ ناوەڕۆک بازبدە

وەبەرھێنان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

وەبەرھێنان لەسەر ئاستی ئابووری نیشتمانی پەیوەندی بە خەرجکردنی سەرمایە ھەیە بۆ پڕۆژەی نوێ لە کەرتی گشتی ئاسانکاری گشتی، و ژێرخانی، وەک پڕۆژەی دروستکردنی ڕێگا سەرەکی و لاوەکی، پڕۆژەی درێژکردنەوەی ئاو، درێژکردنەوەی ئاوەڕۆ، ئامادەکردنی پلانی شار، پڕۆژەی بیناسازی، خانووبەرە، درێژکردنەوەی کارەبا، و بەرھەمھێنانی کارەبا، ھەروەھا پڕۆژەکان گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە بوارەکانی پەروەردە، تەندروستی، و ڕاگەیەنی، جگە لە پڕۆژەکانی پەیوەست بە چالاکیی ئابووری بۆ بەرھەمھێنانی کاڵا و خزمەتگوزاری لە کەرتی بەرھەمھێنان و ڕاژە، وەک پیشەسازی، کشتوکاڵ، خانووبەرە، تەندروستی، پەروەردە، و گەشتیاری.

ھەروەھا دەتوانرێت بە زیادکردنی توانای بەرھەمھێنانی نوێ بۆ سەروەت و سامانی بەرھەمھێنانی ھەنووکەیی لە کۆمەڵگادا پێناسە بکرێت بە دروستکردنی پڕۆژەی نوێ یان فراوانکردنی ئەو پڕۆژانەی کە ھەن، جێگرەوە یان نوێکردنەوەی ئەو پڕۆژانەی کە ماوەی بەسەرچووە، ھەروەھا کڕینی ئەو گرنتییەی کە بۆ دروستکردنی پڕۆژەی نوێ دەرچوون.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]