بۆ ناوەڕۆک بازبدە

چەرخی PDCA

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
چەرخی PDCA

چەرخی PDCA مێتودێکی کاریگەر و ئاسانە بۆ پلانڕێژی و دیزاینی ستراتیژ و بەرنامەی نوێ بە مەبەستی گۆڕانکاری و فراژووتنی بەرهەمهێنانی کاڵا و خزمەتگوزاری[١]:.

چەرخی PDCA[٢]، ساڵانی 1930 لە لایەن فیزیکناسی ئەمەریکایی (Walter Shewhart (1891-1967 هاتە داڕشتن بەڵام لە ساڵانی 1950 کاندا لە لایەن ئامارناسی و هونەرکاری جۆرایەتیی ئەمەریکایی (W. Edwards Deming (1900-1993 ـەوە پەخشان کرا، لەبەر ئەوەیە جار هەیە پێی دەگوترێ چەرخی Shewhart و جار هەیە بە چەرخ یان بازنەی Deming دێتە ناسین.

مامۆستایانی داهێنەری ئەم مێتودە، Shewhart & Deming نەخشی تایبەتیان لە بواری سەرخستنی جۆرایەتیدا هەیە. Deming دەڵێ کۆنترۆڵی جۆرایەتی دەبێ بەشێکی بنجیی دیاریکراو بێ لە پرۆسەی بەرهەمهێنان نەک لە کۆتای زنجیرەکەدا، هەنگاوێک بێ بۆ دڵنیابوون.


چوار هەنگاو

[دەستکاری]

چەرخی PDCA بریتییە لە:

- پلانڕێژی - دیاری کردنی کێشە و دۆزینەوەی چارەسەر. دیاری کردنی ئامانجی گۆڕانکاری و هەروەها ڕەنگڕێژ کردنی پرۆسەی پێکانی ئامانج و پیادە کردنی هەنگاوەکان. گەر ڕاهێنان و فێرکاری پێویست بن، هەر لەم خانەیەدا دێنە داڕشتن.

- کار - لە چێوەیەکی بەرتەسکدا، وەک ئەزموون، بەپێی ئەو پلانەی سەرەوە پرۆسەی گۆڕانکاری دەخرێتە کار. تێبینی ئەنجام و بەرهەمی کار تۆمار دەکرێت بۆ پێوانە و کێشانیەی داهاتوو.

- چێک - ئەنجامی پێوانەی کار و بەرهەم دێتە شرۆڤەکاری و هەڵسەنگاندن، دەخرێتە بەر تۆژینەوە بۆ ئەوەی بزانین تا چ ڕادەیەک ئەم کارە سەرکەوتووە. ئەم پێوانە و شرۆڤەکارییەی دەرئەنجامەکان بە ڕاپۆرت دەدرێنە پێگەی بڕیاردەر.

- پیادەکاری - دەرئەنجامی ئەو چێک کردنە دەبێتە بڕیاری نوێ بۆ دیاری کردنی ئاڕاستەی کار. پیادەکاری بەرفرەوان و چەرخاندنی پرۆسەی کار یان وردبوونەوە و تۆژینەوەی زیاتر و چوونەوە خانەی پلانڕێژی بۆ دۆزینەوەی چارەی باشتر و هەنگاوی کاریگەرتر.


چواردە خاڵی جۆراندن

[دەستکاری]

Deming بە مەبەستی دەستەبەر کردنی «جۆرایەتی» ی بەرز، لە کتێبی (Out of the crisis (1986 دا چواردە خاڵ بۆ جۆراندنی[٣] پرۆسەی گۆڕانکار و کارگێڕیدا دیاری دەکات:[٤]

1- زەمینە ساز بکە بۆ جۆراندنی بەردەوام - Create Constancy of Purpose Towards Improvement

2- ڕوانگەیەکی نوێ بگرە بەر - Adopt the New Philosophy

3- جۆرایەتی نەک کۆنترۆڵ - Cease Dependence on Inspection

4- متمانە لەبری کەمخەرجی - End the Practice of Awarding Business on the Basis of Price Tags

5- جۆراندنی بەردەوام و هەمیشەیی - Improve Constantly and Forever

6- دامەزرانی ڕاهێنان - Institute Training on the Job

7- دامەزرانی ڕێبەرایەتی - Institute Leadership

8- متمانە لەبری ترس - Drive out Fear

9- کۆسپی نێوان بەشەسازمان لادە - Break Down Barriers Between Staff Areas

10- کردار مەرجە نەک دروشم - Eliminate Slogans, Exhortations, and Targets for the Work Force

11- ژمارە مەکە ئامانج - Eliminate Management by Objectives

12- شانازیی پیشەوەرانه - Remove Barriers to Pride of Workmanship‌

13- دامەزرانی بەرنامەیەکی پتەو بۆ ڕاهێزان و فێرکاری - Institute Education and Self-Improvement

14- چەرخاندنی پرۆسەی گۆڕانکاری ئەرکی هەموانە - The Transformation is Everyone's Job

دەبێ هەموو ئەندامێکی سازمانەکە بەشدار بێت لە پرۆسەی گۆڕانکاریدا. گۆڕانکاری ئەرکی هەموانە.

بەگشتی ئەم چواردە خاڵەی Deming بۆ هەوڵی بەردەوام و کۆشانی هونەرکارانەیە بە مەبەستی جۆراندنی سەرلەبەر - واتە سەرخستنی ئاستی جۆرایەتی لە گشت پرۆسەی بەرهەمهێناندا.


پەراوێز

[دەستکاری]
  1. ^ Karlöf, Bengt & Lövingsson, Fredrik Helin. Management från A till Ö - Förklaringar till 150 begrepp och modeller. SIS Förlag (2007): 247.
  2. ^ PDCA سەرەکۆی چوار وشەیە: Plan, Do, Check & Act و دەکەنەوە: پلانڕێژی، کار، چێک و پیادەکاری.
  3. ^ «جۆراندن» به‌رانبه‌ر Improvement بۆ «سه‌رخستنی جۆرایه‌تی» دانراوه‌.
  4. ^ Sherrer: www.projectsmart.co.uk


سەرچاوە

[دەستکاری]

«سازمانگەری»

Psykologiguiden

بەستەری دەرەکی

[دەستکاری]

Free PDCA Guidance