لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕۆژی بیرەوەری |
---|
کێلی گۆڕەکان لە گۆڕستانی نەتەوەیی ئارلینگتۆن کە لە ڕۆژی بیرەوەری ساڵی ٢٠٠٨ بە ئاڵای ئەمریکا ڕازاوەتەوە. |
ناوی فەرمی | ڕۆژی بیرەوەری |
---|
دەگێڕدرێ لەلایەن | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
---|
جۆر | نەتەوەیی |
---|
ڕێکەوت | دوایین دووشەممە لە ئایار |
---|
٢٠٢٣ ڕێکەوت | ئایار ھەڵەی دەربڕین: کرداری > پێشبینی نەکراوە. |
---|
٢٠٢٤ ڕێکەوت | ئایار ھەڵەی دەربڕین: کرداری > پێشبینی نەکراوە. |
---|
2025 ڕێکەوت | ئایار ھەڵەی دەربڕین: کرداری > پێشبینی نەکراوە. |
---|
بۆنە | بۆ ڕێزلێنان لە کەسانێک کە لەنێو ھێزە چەکدارەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا گیانیان بەخت کردووە. |
---|
ڕۆژی بیرەوەری (بە ئینگلیزی: Memorial Day) ناوی یەکێک لە ڕۆژانی پشوودانی فەرمی فیدراڵ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە. ئەم ڕۆژە ئاخرین دووشەممەی مانگی ئایارە. ئەم ڕۆژە بۆ ڕێزلێنان لە کەسانێک کە لەنێو ھێزە چەکدارەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا گیانیان بەخت کردووە بەڕێوەدەچێت. جاران ئەم ڕۆژە بەناوی ڕۆژی دێکۆراسیۆن (Decoration Day) دەناسرا.[١]
لە ڕابردوودا ئەم ڕۆژە تەنیا بۆ ڕێزلێنان لە کەسانێک بوو کە گیانی خۆیانیان بەخت کردبوو لە شەڕەناوخۆیەکانی ئەمریکادا.
لە درێژەی ئەم ڕۆژەدا، خوازیارانی ئەرتەش، گڵکۆی سەربازانی گیانبەختکراو بە ئاڵای ئەمریکا دەڕازێننەوە.
لەڕۆژی بیرەوەری، ئاڵاکانی ئەمریکا لە سەرانسەری ئەم وڵاتە تاکوو نێوەڕۆ بەشێوەی نیوەبەرزکراو، ھەڵدەدرێنەوە و دواتر، ھەتا کۆتایی ئەو ڕۆژە، بەشێوەی ئاسایی دەیانگەڕێننەوە. ئەم ڕۆژە ھاوکاتە لەگەڵ یەکەمین ڕۆژی دەستپێکی پشوودانی ھاوین.[٢]