کارڵ ڤایەرشتراس
کارڵ ڤایەرشتراس | |
---|---|
ناو | کارڵ ڤایەرشتراس |
لەدایکبوون | ئۆستێنفێلدێ | ٣١ی تشرینی یەکەمی ١٨١٥
مردن | ١٩ی شوباتی ١٨٩٧ بەرلین | (٨١ ساڵ ژیاوە)
نەتەوە | ئاڵمانی |
بوارەکان | ماتماتیک |
خەڵاتە دیارەکان |
|
کارڵ تیۆدۆر ویلھام ڤایەرشتراس (بە ئەڵمانی: Karl Weierstraß؛ لەدایکبووی ٣١ی تشرینی یەکەمی ١٨١٥ – مردووی ١٩ی شوباتی ١٨٩٧) ماتماتیکزانێکی ئاڵمانی سەدەی نۆزدەھەم بوو، زۆر جار بە باوکی شیکاریی مۆدێرن ناوی لێ دەبەن. ڤایەرشتراس زانکۆی بەجێ ھێشت و بە بێ ھیچ پلەیێک فێری ماتماتیک بوو سەرەڕای ئەوە وەکوو مامۆستایەک پەروەردە بوو و وانەی ماتماتیک، فیزیک و ڕووەکناسی و ھەروەھا، ژیمناستیکی دەوت.[١]
ڤایەرشتراس پێناسەی فانکشنی بەردەوامی بە شێوەیەکی ڕەسمی خستەڕوو و فورمولیزەی کرد، تیۆرمی بولزانۆ ڤایەرشتراسی سەلماند و ئەم تیۆرمەی بۆ توێژینەوە لەسەر تایبەتمەندییەکانی فانکشنی بەردەوام لەسەر ماوەیەکی سنوورداری داخراو بەکارھێنا.
ژیاننامە
[دەستکاری]بە پێچەوانەی زۆربەی ماتماتیکزانانی سەردەمی خۆی کە پرۆتێستانی بوون ڤایەرشتراس لە بنەماڵەیەکی کاتۆلیکی لە شاری ئۆستنفێلدێ لەدایک بوو. باوکی لە خەزێنەی کلێسای کاتۆلیکدا کاری دەکرد.
پەراوێزەکان
[دەستکاری]- ^ Weierstrass, Karl Theodor Wilhelm. (2018). In Helicon (Ed.), The Hutchinson unabridged encyclopedia with atlas and weather guide. [Online]. Abington: Helicon. Available from: http://libezproxy.open.ac.uk/login?url=https://search.credoreference.com/content/entry/heliconhe/weierstrass_karl_theodor_wilhelm/0?institutionId=292 [Accessed 8 July 2018].
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Karl Weierstrass»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١٣ی شوباتی ٢٠٢٠.
ئەم ماتماتیکزان وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کارڵ ڤایەرشتراس تێدایە. |