کفتە
ڕواڵەت
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
کفتە خواردنێکی کوردەوارییە.
کەرەستەی ھەویرەکەی
[دەستکاری]نیو کیلۆ ئارد، کوپێکی بچووک کەرەی تواوە، خوێ، نیو کەوچک خومرەی فەوری، کەوچکێک پیکن پاودەر، شیری گەرم بەپێی پێویست، کونجی و ڕەشکە بۆ ڕازاندنەوەی سەری.
کەرەستەی ناوەکەی:
نیو کیلۆ گۆشت، دوو کوپ سەوزەی ناو فرێزەر (وەکو بەزالیا و گوێزەر وقەرنابیت)، یەک پیازی ھەڕڕاو، بیبەرێک، سیر، دوو کەوچکی دۆشاوی تەماتە، بەھارات و خوێ، کەرەوز.
دروستکردن
[دەستکاری]کەرەستەکانی ھەویرکە (ئارد، خوێ، خومرە، پیکن پاودەر، شیر) تێکەڵ بەیەک دەکەین و جوان دەیشێلین تا ھەویرێکی نەرم و لاستیکی لێ دەردەچێت و پاشان چەوری دەکەین بە کەرە و پارچە پارچەی بچووک لەشێوەی گونکی لێ دروست دەکەین و جێی دێڵین لەشوێنێکی گەرم.
لەم کاتەدا کەرەستەی ناوەوەی ئامادە دەکەین، بەم شێوەیە:
- پیازەکە دەکەینە ناو ڕۆنەوە تاکو سوور دەبێتەوە، پاشان سیرەکە و لەدواییدا بیبەرەکە.
- گۆشتەکەی تێ دەکەین باش تێکی دەدەین.
- سەوزەواتەکەو بەھارات و خوێ و دۆشاوی تەماتە و کەرەوزەکەو ھەندێ ئاوی تێ دەکەین. بەجێی دەھێڵین تاکو ھەموو ئاوەکەی نامێنێ.
- گونکەکان بە لاکێشەیی پان دەکەینەوەو لە کەرەستەکەی دەکرێتە سەر و لولی دەدەین و بەدەوری خۆیدا سووڕی دەدەین.
- ھەموویان دەخرێتە سەر سینی و چەور دەکرێن بە کەرە و دەخرێنە ناو فڕنی و دەبرژێندرێن.
پاشان دەردەھێندرێن و بەگەرمی یان ساردی پێشکەش دەکرێن لەگەڵ خواردنی تردا یان بەتەنھا.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کفتە تێدایە. |