بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کۆمەڵی دادگەریی کوردستان
Komelî Dadgerîyî Kurdistan
سەرۆکعەلی باپیر
دامەزراندن٣١ی ئایاری ٢٠٠١
جیابوونەوەبزووتنەوەی یەکبوونی ئیسلامیی کوردستان
شوێنگەی سەرەکیھەولێر، باشووری کوردستان
ئایدۆلۆژیاکوردایەتیی ئیسلامی
پارێزگاریی کۆمەڵایەتی
ڕەنگەکان  پرتەقاڵی
کورسییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
٣ / ٣٢٨
کورسییەکان لە پەرلەمانی کوردستان
٧ / ١١١

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان (ناوی پێشوو: کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان) جووڵانەوەیەکی ئیسلامییە لە کوردستانی باشوور. کۆمەڵ کە لەلایەن عەلی باپیرەوە لە ئایاری ٢٠٠١ دامەزرێنراوە، ڕێکاری سوننەو جەماعە جێبەجێ دەکات. باپیر پێشتر ئەندامی سەرکردایەتی و پاشتر مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان بووە.

کۆمەڵ بەشدار لە ھاوپەیمانێتی کوردستانی ھەڵبژاردنەکەی ٢٠٠٥ی عێراق بەشدار نەبوو بە لیستی سەربەخۆ بەشداری کرد. زیاتر لە ٦٠٠٠ دەنگ، نزیکەی ٠٫٧٪‏ی ڕێژەی دەنگەکانی بەدەست ھێنا بەمەش بووە خاوەنی دوو کورسی لە پەرلەمانی کاتی عێراقدا. دوای ھەڵبژاردنەکان، کۆمەڵ قایل بوو بەوەی پەیوەندی بکات بە ھاوپەیمانێتی کوردییەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیدا.

ئێستە ٢٠١٤ کۆمەڵ خاوەنی ٦ کورسییە لە پەرلەمانی کوردستان و سێ کورسی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

گۆڕانکارییەکان لە کۆمەڵ

[دەستکاری]
ئاڵای پێشووی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان

لە چوارەمین کۆنگرەی کۆمەڵ، ئاڵا، ناوی حیزب و پۆستی ئەمیری حیزبەکە بەزۆرینەی دەنگی ئەندامانی کۆنگرە گۆڕی.[١] ناوی حیزبەکە پێشتر کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان بوو، کە گۆڕدرا بە کۆمەڵی دادگەریی کوردستان و پاشگری ئیسلامییەکەی لێکردەوە. ھەروەھا ئاڵای کۆمەڵیش گۆڕی و ناوی پۆستی ئەمیریشیان کردە سەرۆک. لەم کۆنگرە عەلی باپیر وەکوو سەرۆکی حیزبەکە ھەڵبژێردرا؛ و ٢٢ ئەندامی سەرکردایەتی (بریتی لە ٣ ژن) ھەڵبژێردران.[٢]

ھۆکاری ئەم گۆڕانکارییانە بە وتەی ئەندامانی سەرۆکایەتیی کۆمەڵ ئەوە بووە کە ژمارەیەک گرووپ پاشگری ئیسلامییان بە خراپ بە کار ھێناوە و بۆیە بە خراپ سەیر دەکرێت.[٢] ھەروەھا لەبەر ئەم پاشگرە ئیسلامییەکە، زۆر کەسیش نەھاتووەتە ناو کۆمەڵەوە. سەرەرای ئەم گۆڕانکارییانە بنەماکانی کاری ئیسلامی و ئایینی لە کۆمەڵدا ھەر وەکو جاران دەمێننەوە، و ئەندامانی سەرۆکاتیی کۆمەڵ داوایان کردووە کە وشەی دادگەرییش بنەمای ئایینیی ھەیە و بە ڕوانگەیەکی ئایینی ھەڵبژێردراوەتەوە.[٢]

فیکرەی هۆمۆفۆبیک

[دەستکاری]

ڕۆژی ٢٢ی شوباتی ٢٠٢١ ڕاگەیەندرا کە لەلایەن پەرلەمانتارێکی حیزبی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، بە ناوی عومەر گوڵپی، سکاڵایەکی یاسایی لەسەر ڕێکخراوەی ڕاسان تۆمار کرا، چوونکە ڕێکخراوەکە داکۆکی لە مافەکانی مرۆڤی کۆمەڵەی پەلکەزێڕینە لە ناوخۆدا دەکرد و بە گوتەی ئەو، ئەمە "دژی بەهاکان و چاندی کوردییە."[٣][٤][٥] کۆمەڵەی دادگەریی کوردستان پەیوەستە بە ڕێکخراوەیەکی کۆنەپارێزی دژە-کۆمەڵەی پەلکەزێڕینە ناوی ئاستانە. ڕێکخراوەکە کار لەسەر بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندەی دژە-جێندەر و کۆمەڵەی پەلکەزێڕینە دەکات.[٦]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ کوردپرێس: کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان ناوەکەی گۆڕی بە کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، نووسراو لە در ٢٠ ی شوباتی ٢٠٢٠؛ سەردان لە ٢٩ی شوباتی ٢٠٢٠.
  2. ^ ئ ا ب ڕووداو: کۆمەڵ ئاڵا، ناوی حیزب و پۆستی ئەمیری گۆڕی، نووسراو لە در ٢٠ ی شوباتی ٢٠٢٠؛ سەردان لە ٢٩ی شوباتی ٢٠٢٠.
  3. ^ "LGBT+ activists slam 'immoral' lawsuit against Sulaimani organization". www.rudaw.net. Retrieved 1 March 2021.
  4. ^ "Kurdistan Parliament MP files lawsuit against group advocating for women's, LGBTIQ rights". www.nrttv.com. Nalia Corporation. Archived from the original on February 24, 2021. Retrieved 1 March 2021. ٢٤ی شوباتی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ "پەرلەمانتارێک: گروپ‌و كه‌سانێك خۆیان مه‌ڵاس داوه‌ بۆ دزینی‌ ره‌وشت‌و به‌ها باڵاكانی‌ كۆمه‌ڵگه‌" (بە Kurdish). Retrieved 1 March 2021.{{cite web}}: CS1 maint: Unrecognized language (link)
  6. ^ "Astana |". astane.org. Retrieved 2023-02-07.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]