کەتیبەکانی کوردستان
کەتیبەکانی کوردستان | |
---|---|
(بە عەرەبی: تنظيم القاعدة الكتائب الكردية) بەشدار لە جەنگی عێراق و جەنگی جیھانی لە دژی تیرۆر | |
ساڵانی چالاکیی | ئازاری ۲۰۰۷–٢٠١٠[١] |
ئایدۆلۆژیا |
|
سەرکردەکان |
|
شوێنگەسەرەکییەکان | چیاکانی کوردستان |
بەشێکە لە | ئەلقاعیدە |
ھاوپەیمانان | دەوڵەتی ئیسلامیی عێراق (تاکوو ۲۰۱۳) ئەنسارولئیسلام |
دوژمنان | دوژمنانی دەوڵەت
نا-دوژمنانی دەوڵەت |
کەتیبەکانی کوردستان ڕێکخراوێکی ئیسلامیی کوردی چەکدارە کە لە بنەڕەتدا لە سنووری باکووری ئێران و عێراق چالاکن. سەر بەرێکخراوی تیرۆریستی ئەلقاعیدەن کە چەندین ھێرشیان بۆ سەر میری ھەرێمی کوردستان ئەنجام داوە و ئەم گرووپە لە ۱ی کانوونی دووەمی ۲۰۱۲ لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی پۆلێن کرا.[٥]
مێژوو
[دەستکاری]کەتیبەکانی کوردستان لە ساڵی ٢٠٠١ لە چیای حەمرین دامەزراون، وەک فراکسیۆنێکی فەرمی قاعیدە. لەلایەن چەکدارانی پێشووی ئەنسارولئیسلامەوە دامەزراوە. بەڵام دروستکردنی لیواکانی کوردستان بە گرتەیەکی ڤیدیۆیی بە ناوی "گەڕانەوە بۆ شاخ" ڕاگەیەندرا کە لە مانگی ئازاری ٢٠٠٧ لەلایەن ڕێکخراوی قاعیدە بڵاوکرایەوە. لە ٢٠٠٧ تا ٢٠١٠ یاخیبوونێکیان لە دژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامدا بە هێرشێکی زۆر دژی دەسەڵاتداران. لە کوردستانی ئێرانیشدا چالاک بوون. لە نیسانی ٢٠١٤ لیواکانی کوردستان بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە کە تیایدا ڕەخنەیان لە دەوڵەتی ئیسلامی گرت و داوایان لە کوردەکان کرد نەچنە پاڵ دەوڵەتی ئیسلامی.[٦]
ئەم گروپە چەندین هێرشیان کردووە و زۆربەی هێرشەکانیان دژی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە لە هەولێر کە لە مانگی ئایاری ۲۰۰۷ دا ۱۹ کەس کوژران و ۷ پاسەوانی سنوور و ئەفسەرێکی ئاسایشی یەکێتیان لە پێنجوێن لە مانگی تەمموزی ۲۰۰۷ شەهید کرد. لە ئەیلولی ۲۰۱۰ دا دوو ئەفسەری پۆلیس بەهۆی هێرشێکی خۆکوژی شکستخواردوو له سلێمانی بریندار بوون.[٧]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Mapping Militant Organizations, Al Qaeda Kurdish Battalions
- ^ The Hillary Doctrine. Columbia University. p. 154. لە 15 January 2016 ھێنراوە.
{{cite book}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
(یارمەتی) - ^ Mapping Militant Organizations, Al Qaeda Kurdish Battalions
- ^ «Al Qaeda Kurdish Battalions». Stanford - CISAC. لە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «Terrorist Designation of the al-Qaida Kurdish Battalions». U.S. Department of State. لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ^ «ABD-İran geriliminin yeni ismi; El Kaide'nin Kürt grubu». www.rudaw.net. لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «Al Qaeda Kurdish Battalions». Stanford - CISAC. لە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |