ھێزی وشکانیی ئوکراینا
هێزی خاکی ئۆکرانیا | |
---|---|
Сухопутні Війська України | |
Active | ١٩١٧-١٩٢٢، ١٩٩١-ئێستا |
وڵات | ئوکراینا |
جۆر | سپا |
ڕۆڵ | هێزی شەڕکەر |
قەبارە | ١٦٩٫٠٠٠ (٢٠١٦)[١] |
بەشێکە لە | هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا |
بارەگاکان | کیێڤ |
Anniversaries | ڕۆژی سپا (٦ کانونی یەکەم)[٢] |
شەڕەکان | |
فەرماندەکان | |
فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا | ژەنەڕاڵی عەقید ئۆلێکساندەر سیریکسلی |
هێماکان | |
ئاڵا |
ھێزی وشکانیی ئوکراینا (بە ئوکراینی: Сухопутні Війська ЗСУ Sukhoputni Viys’ka) ھەروەھا ناسراو بە سوپای ئوکراینا، ھێزێکی وشکانیی چەکداریی وڵاتی ئوکراینایە، کە لە پێکھاتە و یەکە و دامەزراوەکانی ھێزی وشکانیی سۆڤیەتەوە پێکھێنراون و سێ ناوچەی سەربازی (ناوچەی سەربازی کیێڤ و کارپاتیان و ئۆدیسا) لە خۆدەگرێت، دوای سەربەخۆبوونی ئوکراینا لە یەکێتی سۆڤیەت لە ساڵی ١٩٩١ ئوکراینا کەرەستەکانی سوپای سەردەمی سۆڤیەتی ھێشتەوە و ھێزە چەکدارەکانی بە شێوەیەکی خۆکارانە ڕێکخرانەوە، لە ئەنجامدا ھەتا مانگی حەوتی ساڵی ٢٠١٤، ھێزەکانی ئوکراینا بە تەواوی تێکچوو و سوپا زیانێکی زۆری بەرکەوت.[٣] لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی دۆنباس لە ڕۆژھەڵاتی ئوکراینا لە نیسانی ٢٠١٤، ئوکراینا بەردەوامە لە بەرزکردنەوەی ھێزە چەکدارەکانی بە جۆرێک قەبارەی ھێزە چەکدارەکانی پێش ٢٠١٤ نزیکەی ١٢٩٫٩٥٠ چەکدار بوو بەڵام لە ئازاری ٢٠١٤ بۆ ٢٠٤٫٠٠٠ چەکداری چالاک بەرزبووەتەوە، لەگەڵ لقی ھێزی وشکانی کە ١٦٩٫٠٠٠ سەرباز لەخۆدەگرێت.[٤][٥] [٦]
ڕووخانی یەکێتیی سۆڤیەت
[دەستکاری]پاش ڕووخانی یەکێتیی سۆڤیەت و دامەزراندنی حوکومەتی سەربەخۆی ئۆکرانیی لە ساڵی ١٩٩١، هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا نزیکەی ٧٨٠٫٠٠٠ چەکدار و کارمەند و ٧٠٠ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و ٦٥٠٠تانک و ٢٥٠٠موشەکی ئەتۆمی تاکتیکی لەخۆگرتبوو، کێشەیەک کە ئۆکرانیا ئەوکات تووشیبوبوو ئەوەبوو کە لەکاتێکدا هێزی چەکداری فراوانی هەبوو بەڵام پێکهاتەی فرمانی گونجاوی نەبوو و هێزەکانی شپرز مابوونەوە، لە ٢٤ی ئابی١٩٩١ ڤێرخۆڤنا ڕادای بڕیارێکی دەرکرد کە کۆنترۆڵی هەموو یەکە سەربازی و هێزە چەکدارەکانی سۆڤیەتی پێشووی دەکرد ئەم بڕیارەش سەرجەم خاکی ئۆکرانیای دەگرتەوە[٧].
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Полторак поставив сухопутні війська за приклад реформ в Україні». ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦. لە ١ی ئازاری ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی ئازاری ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ Culture Smart! Ukraine by Anna Shevchenko, Kuperard, 2006, ISBN 978-1-85733-327-5
- ^ https://ukrainianweek.com/Politics/115444
- ^ https://www.washingtonpost.com/news/worldviews/wp/2014/03/03/ukraines-military-is-far-smaller-than-russias-but-theres-3-reasons-it-might-not-be-so-easy-to-crush/
- ^ https://ukrainianweek.com/Politics/115444
- ^ https://www.washingtonpost.com/news/worldviews/wp/2014/03/03/ukraines-military-is-far-smaller-than-russias-but-theres-3-reasons-it-might-not-be-so-easy-to-crush/
- ^ «The Ukrainian Military: From Degradation to Renewal - Foreign Policy Research Institute». www.fpri.org (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٣١ی ئازاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھێزی وشکانیی ئوکراینا تێدایە. |
ئەم ئوکراینا وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |