یاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠٠٦
ڕواڵەت
یاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠٠٦ یارییەکی تۆپی پێ بوو لە نێوان یانەی تۆپی پێی بارسێلۆنا ئیسپانی و ئارسناڵی ئینگلتەرا لە یاریگای فەرەنسا لە سانت دێنیس لە پاریسی فەرەنسا لە ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی ئایاری ٢٠٠٦ بەڕێوەچوو بۆ یەکلایکردنەوەی پاڵەوانی وەرزی ٢٠٠٥-٢٠٠٦ی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا . بارسێلۆنا لە پێنجەمین یاری کۆتاییدا بەشداری دەکرد، جارێک لە ساڵی ١٩٩٢ سەرکەوتنی بەدەستهێنابوو، لەکاتێکدا ئەوە یەکەم یاری کۆتایی ئارسناڵ بوو و هەروەها یەکەم یاری یانەیەکی لەندەنی بوو.یارییەکە بە ئەنجامی ٢-١ بە سەرکەوتنی بارسێلۆنا کۆتاییهات دوای ١٤ ساڵ بارسێلۆنا توانی دووەم نازناوی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا بەدەستبهێنێت. ساموێل ئیتۆ وەک باشترین یاریزانی یاریگاکە دەستنیشانکرا.[١][٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Thomas، Blake. «UEFA Champions League Special: Looking at Some of Barcelona's Favorable Calls». Bleacher Report (بە ئینگلیزی). لە ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Barcelona vs. Arsenal - Football Match Summary - May 17, 2006 - ESPN». ESPN.com (بە ئینگلیزی). لە ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
بەستەری دەرەکی
[دەستکاری]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە یاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠٠٦ تێدایە. |