بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئەسامی ساتۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەسامی ساتۆ
کەسایەتیی ئەفسانەی کۆرا
یەکەم دەرکەوتنوەرزی یەکەم
دروستکراوە لەلایەنمایکڵ دانتێ دیمارتینۆ
برایان کۆنێتزکۆ
نەخشێنراوە لەلایەنمایکڵ دانتێ دیمارتینۆ، برایان کۆنتێزکۆ
زانیاریی ناو-گەردوونی
نەژادمرۆڤ
ڕەگەزمێ
پیشەپیشەساز
خێزانھیرۆشی ساتۆ (باوک)
یاسوکۆ ساتۆ (دایک)
نەتەوەشاری کۆمار، کۆماری یەکگرتووی نەتەوەکان
ملکەچپێکردنەکاننییە

ئەسامی ساتۆ یان ئاسامی (بە ژاپۆنی: 佐藤麻美) کارەکتەری سەرەکی زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی ئەنیمەیشنیی کۆمپانیای نیکلۆدیۆنە بەناوی ئەفسانەی کۆرا (٢٠١٢‒٢٠١٤). کارەکتەرەکە لەلایەن مایکڵ دانتێ دیمارتینۆ و برایان کۆنێتزکۆوە دروست کراوە.

پێچەوانەی زۆرێک لە کارەکتەرەکانی جیھانی ئەفسانەی کۆرا، ئەسامی توانای ملکەچپێکردنی نییە، یان و ناتوانێت ھیچ کام لە چوار توخمەکە دروست بکات و کۆنترۆڵیان بکات یان دەستکاریان بکات. ئەو تاکە منداڵی پیشەساز و سەرمایەدار، ھیرۆشی ساتۆیە،[ژێدەر پێویستە] کە کۆمپانیایەکی پیشەسازی لە شاری کۆمار دامەزراندووە و گەورەترین داھێنانەکانی سەردەمیی مۆدێرنی لە شارەکە بنیادناوە. ئەسامی فڕۆکەوان و ئەندازیارێکی لێھاتوو، شەڕکەرێک بەھێزە.[١][٢][٣]

دروستکردن و پێکبەستن

[دەستکاری]
دروستکردنەوەی قژی ئەسامی بە ئیلھام وەرگرتن بووە لە شێوازی قژی ڕیتا ھەیوۆرت

ئەسامی سەرەتا وا داندرا کە سیخوڕێکی دوولایەنە بێت بۆ شۆڕشی یەکسانیخوازەکان و دژە پاڵەوانی زنجیرەکە، بەڵام دواتر لە وەرزی یەکەمدا لەناو تیمی ئەڤەتار داندرا. ھەروەھا ئەوەشی بۆ زیادکرا لەگەڵ ماکۆدا ببنە خۆشەویستی یەکتر.[٤] دیمارتینۆ و کۆنێتزکۆ وا دایان نا کە کارەکتەرێکی ناملکەچپێکەر پێویستە بۆ چیرۆکی زنجیرەکە، ھەروەھا کۆنێتزکۆ بیرۆکەکەی خستەڕوو بۆ تیمی نووسەران کە ئەسامی ھاوڕەگەزخواز بێت،[٥] ئەمەش لە تەواوی زنجیرەکە دەرنەکەوت و تەنیا لە دیمەنی کۆتایی زنجیرەکە داندرا.[٦][٧]

کەسایەتی

[دەستکاری]

ئەسامی لە خێزانێکی دەوڵەمەندا گەورە بووە، وەک کچێکی گەنجی خەمخۆر و سەربەخۆ بۆ ئەوانی تر پێناسە دەکرێت، کە توانای مامەڵەکردنی لەگەڵ دۆخە نەخوازراوەکاندا ھەیە؛ لە منداڵییەوە ڕاھێنانی لە شەڕی بەرگریکردن کردووە.[٨] ھەندێک جار وەک مێشکی تیمی ئەڤەتار ناسراوە. ھەروەھا کارەکتەرێکی سەربەخۆ و بەھێزە و دەتوانێت بەتەنیا ڕووبەڕووی کێشەکان ببێتەوە. دوای ڕووداوەکانی وەرزی یەکەم، کارەکتەری ئەسامی ساتۆ زیاتر پەرەی پێدرا و بوو بە سەرۆک و بەڕێوەبەری سەرەکی بازرگانی کۆمپانیاکەی باوکی.[٩] کارەکتەری ئەسامی بەشێوەیەک تایبەتە کە شێوازەکەی بەراوردی کەسایەتیی خەیاڵی، بروس وەین دەکرێت لە جیھانی دی سی.[١٠][١١][١٢][١٣]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Asami Sato». Avatar Wiki (بە ئینگلیزی). لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  2. ^ korranation. «KORRA NATION». Tumblr. لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  3. ^ «bryan konietzko». Tumblr (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  4. ^ «Masami». Shipping Wiki (بە ئینگلیزی). لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  5. ^ Roehler، Stephanie (٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩). «Legend Of Korra: 25 Important Facts About Korra And Asami's Relationship». ScreenRant (بە ئینگلیزی). لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  6. ^ «Separated at Draft: Asami Sato and Kate Kane – The Fandomentals». www.thefandomentals.com (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٦. لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  7. ^ ww7.avatarspirit.net http://ww7.avatarspirit.net/transcripts.php?num=104&usid=27&utid=4149871098. لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە. {{cite web}}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  8. ^ «The Legend of Korra – Asami Sato / Characters». TV Tropes. لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  9. ^ Hurych، Amanda (٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧). «The Legend Of Korra: 20 Shocking Facts You Didn't Know About Asami». TheGamer (بە ئینگلیزی). لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  10. ^ https://www.sosyncd.com/database/asami-sato-personality-type-zodiac-sign-enneagram/
  11. ^ «Asami Sato's Personality Type». Personality Directory (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  12. ^ «Just for Fun: The Asami and Batman Comparison Thread ;D – Sfdebris.net». sfdebris.net. لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  13. ^ «These Actors Need to Be in a Live-Action Legend of Korra Movie! | moviepilot.com». web.archive.org. ١٧ی نیسانی ٢٠١٥. لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی نیسانی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.