دێولان
شاری دێولان یەکێک لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و دەکەوێتە ۴۵ کیلومتری ڕۆژهەڵاتی شاری سنە و لە ناوەڕاستی دەشتی بەرینی لەیلاخ هەڵکەوتووە. شاری دێولان ۱۸۰۰ متر لە ئاستی دەریاوە بەرزە. دێولان و ناوچەی لەیلاخ یەکێک لە شوێنە سەردەکانی کوردستان و ئێرانە. بە پێ ئاماری ساڵی ۱۴۰۰کوچی هەتاوی ژمارەی دانیشتوانی ئەم شارە ۵۲۷۰۱ کەس بووە. پێشەی زۆربەی دانیشتوانی دێولان و ناوچەی لەیلاخ کشت و کاڵە و گەنم و پەتاتە و گەزەر و پیواز و چۆنەر و زۆڕات، لە بەرهەمەکانی ئەم ناوچەن. دانیشتوانی شاری دێولان و لەیلاخ کورد زمانن و بە زاراوەی ئەردەڵانی شێوەزاری لەیلاخی دەدوێن. خەڵکی دێولان و لەیلاخ مۆسڵمانن و سەر بە ئایینی شافعین.
دهگلان
دێولان دێگولان | |
---|---|
وڵات | کوردستان |
پارێزگا | کوردستان |
شارستان | دێولان |
بەرزایی | ۱۸۰۰ مەتر (ھەڵەی دەربڕین: کرداری < پێشبینی نەکراوە. پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (۲۰۲۰) | |
• سەرجەم | ۵۲۷۰۱ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (سۆرانی) |
• ئایین | ئیسلام (سوننە) |
کۆدی تەلەفۆن | ۰۸۷ |
دێولان یەکێک لە شارەکانی پارێزگای سنە و ناوەندی شارستانی دێولانە. دێولان لە دەشتی لەیلاخ هەڵکەوتووە و ۱۸۰۰ متر لە ئاستی دەریاوە بەرزە.
بە پێی سەرژمێرییەکانی ساڵی ۲۰۲۰ ژمارەی دانیشتوانی ئەم شارە ۵۲۷۰۱ کەس بووە.
دانیشتوانی دێولان بە زمانی کوردی ئەردەڵانی زاراوەی لەیلاخی دەدوێن. گەنم یەکێک لە سەرەکیترین بەرهەمەکانی دەشتی لەیلاخە. [١]
زمان
[دەستکاری]دانیشتوانی شاری دێولان، کوردن بە زمانی کوردی قسە دەکەن.[١]
پێشانگا
[دەستکاری]ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە دێولان تێدایە. |
- Pages using the JsonConfig extension
- Pages using infobox settlement with bad settlement type
- Pages using infobox settlement with no coordinates
- Pages using infobox settlement with unknown parameters
- شارستانی دێولان
- شارەکانی ئێران
- شارەکانی پارێزگای کوردستان
- شارەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان
- گوندەکانی شارستانی دێولان
- نیشتنگە کوردییەکان