دەروازە:سیاسەت/ژیاننامەی ھەڵبژێردراو
ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ١
دەروازە:سیاسەت/ژیاننامەی ھەڵبژێردراو/١
سەڵاحەدین دەمیرتاش (بە کوردیی زازاکی: Selahattîn Demîrtaş) نووسەر و سیاسەتمەدارێکی کوردی زازایە، لە نیسانی ساڵی ١٩٧٣دا لە شارۆچکەی پالۆی سەر بە پارێزگای خارپێتی باکووری کوردستان لەدایکبووە. سەڵاحەدین دەمیرتاش لە ساڵی ٢٠٠٧دا لەسەر لیستی پارتی کۆمەڵگای دیموکراتیک (DTP) وەکوو نوێنەری پارێزگای ئامەد بۆتە ئەندامی پەرلەمانی تورکیا و لە دوای قەدەغەکردنی ئەم پارتە لە لایەن دادگای دەستووری تورکیاوە، لە ساڵی ٢٠١٠دا بوو بە ھاوسەرۆکی پارتی ئاشتی و دیموکراسی (BDP)، ئێستاش سەڵاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان ھەدەپەیە. ناوبراو کوردی زازایە و دەرچووی کۆلێژی یاسایی زانکۆی ئانکارایە. دەمیرتاش بەر لەوەی بە شێوەی ئەکتیڤ بێتە ناو سیاسەت، لە بەڕێوەبەرانی لقی ئامەدی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ (IHD) بوو. ناوبراو ھەروەھا لە دامەزرێنەرانی لقی ئامەدی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی و ڕێکخستنی مافی مرۆڤی تورکیاشە.
ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٢
دەروازە:سیاسەت/ژیاننامەی ھەڵبژێردراو/٢
عەبدوڵڵا ئۆجەلان ناسراو بە ئاپۆ (لەدایکبووی ٤ی نیسانی ١٩٤٩ لە دێی ئامەرای قەزای خەلفەتی پارێزگای ڕحا)، کەسایەتی ڕامیاری و زیندانیی ڕامیاری کوردی خەڵکی باکووری کوردستان و ھەروەھا دامەزرێنەر و ڕێبەری پێشووی پارتی کرێکارانی کوردستانە. ئۆجەلان لە ساڵی ١٩٧٩ ھەتا ١٩٩٨ لە سووریا نیشتەجێ بوو. ئەو لە دامەزراندنی پەکەکە لە ساڵی ١٩٧٨ بەشدارییەکی زۆر گرنگی ھەبوو و ئەو پارتەی لە ناکۆکیی نێوان تورکیا و کورد بەشدار کرد. لە زۆرتری سەردەمی ڕێبەری خۆی لە سووریا نیشتەجێ بوو کە ھەتا کۆتاییەکانی دەیەی ١٩٩٠ پەناگەی پەکەکە لەوێ بوو.
ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٣
دەروازە:سیاسەت/ژیاننامەی ھەڵبژێردراو/٣ عەبدولڕەحمان قاسملوو ناسراو بە دکتۆر قاسملوو (٢٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٣٠ لە ورمێ – ١٣ی تەممووزی ١٩٨٩ لە ڤیێنا) زانایەکی بواری ئابووری و کۆمەڵایەتی، پێشمەرگە، خەباتکارێکی کورد و سکرتێری گشتیی پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو. قاسملوو لە ١٩٨٩دا کاتێک لەگەڵ چەند ھاوڕێیەکی ئامادەی وتووێژ سەبارەت بە ئاشتی نێوان کورد و ئێران بوون، لە شاری ڤیێنای پایتەختی نەمسا، بەدەستی نوێنەرانی کۆماری ئیسلامی ئێران تیرۆر کران.
ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٤
دەروازە:سیاسەت/ژیاننامەی ھەڵبژێردراو/٤
نێچیرڤان ئیدریس مستەفا شێخ محەممەد عەبدولسەلام بارزانی (لەدایکبووی ٢١ی ئەیلوولی ١٩٦٦) سیاسەتوانێکی کوردە کە دووەم و ئێستا سەرۆکی ھەرێمی کوردستانە. لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٩دا ھەڵبژێردرا بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کوردستان. نێچیرڤان بارزانی لە ٢٠١٠وە وەک جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان دانراوە. ناوبراو پێشتر سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بوو لە مانگی ئازاری ٢٠٠٧ەوە تا مانگی ئابی ٢٠٠٩ ھەروەھا مانگی ئازاری ٢٠١٢ بۆ مانگی ئایاری ٢٠١٩، کە چەندان گەشەپێدانی ستراتیجی لە ھەرێمی کوردستاندا کردووە.
ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٥
دەروازە:سیاسەت/ژیاننامەی ھەڵبژێردراو/٥
ڤلادیمیڕ ئیلیچ ئۆلیانۆڤ (٢٢ی نیسانی ١٠ی نیسانی ١٨٧٠–٢١ی کانوونی دووەمی ١٩٢٤) کە بە ڤلادیمێر لینین ناسراوە، شۆڕشڤان، سیاسەتوان و تیۆریسازی زانستی سیاسیی کۆمۆنیستی ڕووس بوو. لێنین دامەزرێنەر و یەکەمین سەرۆکی حکوومەتی کۆماری سۆسیالیستی سۆڤیەتی ڕووسیا لە ١٩١٧ تا ١٩٢٤ و ھەروەھا یەکێتیی سۆڤیەت لە ١٩٢٢ ھەتا ١٩٢٤ بوو. بە ڕابەریی لێنین دەوڵەتی سۆسیالیستی لەلایەن حیزبی کۆمۆنیستی یەکێتیی سۆڤیەت لە ڕووسیا و دواتر لە ھەموو یەکێتیی سۆڤیەت دامەزرا. ئەو ڕێبازە مارکسیستییە کە لێنین وەکوو چەشنێک بیرۆکەی کۆمۆنیستی دامەزراندوویەتی بە لێنینیزم ناسراوە.
ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٦
دەروازە:سیاسەت/ژیاننامەی ھەڵبژێردراو/٦
ئادۆڵف ھیتلەر (١٨٨٩–١٩٤٥ز) پێشەوای پارتی نەتەوەیی سۆسیالیستی ئەڵمانیا ناسراو بە (ئاڵمانیای نازی) و ڕابەری ئەڵمانیا لە سەردەمی دەسەڵاتداری پارتی نازی لە ساڵانی ١٩٣٣ ھەتا ١٩٤٥ بووە. ھیتلەر لە شەڕی جیھانی یەکەمدا سەرباز بووە، و لە ساڵی ١٩٢٠ بووە بە ئەندامی پارتی نازی، لە ١٩٢١ دا بووە سەرۆکی پارتەکە. بەبۆنەی بەشداری لە کوودەتای سەرنەکەوتووی ساڵی ١٩٢٣ ماوەیەک لە بەندیخانە بووە. بە پەرەپێدانی بیرۆکەی نیشتمانپەرەستی و دژایەتی بەرامبەر بە کۆمۆنیزم و جووەکان و ھەروەھا لێدوانە پڕھەستەکانی بۆ جەماوەر و کاربەدەستان، لە سەرانسەری ئەڵمانیا پشتیوانی بۆ خۆی ساز کرد. لە ١٩٣٣ دا بووە سەرۆک وەزیران و زۆر بە خێرایی دیکتاتۆری بنیات نا. ھێندەی ماوە نەخایاند ئەڵمانیا لە بواری سوپا و پێشکەوتنەکانی پیشەسازی بووە یەکێک لە زلھێزەکانی ئەورووپا. ئەڵمانیا ساڵی ١٩٣٩ بە مەبەستی داگیر کردن ئوتریش ھێرشی کردە سەر چیکوسڵۆڤاکیا و پۆلەندا ھەر بۆیە بەڕیتانیا و فەڕەنسا شەڕیان لەگەڵ ئەڵمانیا دەست پێکرد. ئەوە بوو جەنگی جیھانی دووەم دەستی پێکرد. ئەڵمانیا و پشتیوانەکانیان، ھێزەکانی میحوەر و فەڕەنسا و بەڕیتانیا ھێزی ھاوپەیمانان بوون. لە سێ ساڵدا ھێزەکانی میحوەر زۆرینەی بەشەکانی ئەورووپا و ڕۆژھەڵاتی ئاسیا و باکووری ئەفریقایان داگیر کرد بەڵام لە ساڵی ١٩٤٢ بەدواوە ھاوپەیمانەکان دەستیان کرد بە وەرگرتنەوەی وڵاتە داگیرکراوەکان و لە ١٩٤٥ دا ئەڵمانیا لە ھەموو لاوە دەوری گیرابوو و لە کاتی گرتنی شاری بەرلین ھیتلەر بە فیشەکێک خۆی کوشت.