نەجمەدین کەریم
نەجمەدین عومەر کەریم | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٤٩ (تەمەن ٧٤–٧٥) گەڕەکی ڕەشیداوای شاری کەرکووک |
مەرگ | ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ |
ھۆکاری مەرگ | جەڵدەی مێشک |
شوێنی گۆڕ | هەولێر, باشووری کوردستان |
نەتەوە | کورد |
پیشە | پارێزگاری پێشووی کەرکووک ( ئاداری ٢٠١١ - ئەیلوولی ٢٠١٧) |
چالاکبوون | ١٩٧٦–٢٠١٧ |
حیزبی سیاسی | ئەندامی پێشووی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان (۲۰۰۹-۲۰۱۹)[٢] |
ئایین | ئیسلام |
ھاوسەر | زۆزان [١] |
مناڵ(ەکان) | شوان سیروان کاروان ئەڤین |
خزمەکان | بەختیار (برا) ئازاد (برا) فەرھاد (برا) |
نەجمەدین عومەر کەریم (١ی کانوونی دووەمی ١٩٤٩ – ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠) دکتۆر و کەسایەتی سیاسی کورد بووە، لە ٢٩ی ئاداری ٢٠١١ تا ١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٧ پارێزگاری کەرکووک بووە[٣][٤][٥]
سەرەتای ژیان
[دەستکاری]نەجمەدین لە ساڵی ١٩٤٩ لە گەڕەکی ڕەشیداوای شاری کەرکووک لە دایکبووە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندی لە کەرکووک تەواو کردووە، لە ساڵی ١٩٧١ بڕوانامەی بە کالۆریۆسی لە پزیشکی گشتی لە زانکۆی موسڵ بەدەستھێناوە و سەرکردایەتی یەکێتی قوتابیانی کورد کردووە و دواتر لە ساڵی ١٩٧٢ بووە بە پێشمەرگە
ژیانی سیاسەت
[دەستکاری]لە ساڵی ١٩٧٦ کاتێک سەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی کوردستان مەلا مستەفا بارزانی نەخۆشدەکەوێت، نەجمەدین کەریم ئەوکات پزیشکی تایبەتی بارزانی دەپێت لەگەڵی دەچێتە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و دواتر ھەرلەوێ بڕوانامەی دکتۆرای لە نەشتەرگەریی مێشک و دەمار لە زانکۆی جۆرج واشنتۆن وەردەگرێت[٦] و ھەر لەوێ دەمێنێتەوە کە دواتر دەبێت بە ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری زانکۆی فلۆریدایە، کە چوارەمین بەناوبانگترین زانکۆی ئەمریکایە،[ژێدەر پێویستە] لە ڕۆژنامە ھەواڵییە بەناوبانگەکانی ئەمەریکادا، لەوانە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز و ڕۆژنامەی واشینتۆن پۆست، لۆس ئانجلەس تایمز و چەندین ڕۆژنامە و گۆڤاری دیکە، ھەروەھا بۆچوونی خۆی لەسەر چەندین بابەتی جیاواز تایبەت بە عێراق دەرببڕیت و لە ساڵی ١٩٨٨ لەگەڵ ھاورێکانی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردیان دامەزراندووە لە ئەمریکایی باکوور کە لە ساڵی ١٩٩١ تا ١٩٩٩ سەرۆکی کۆنگرەکە بووە ھەروەھا لەھەمان ساڵدا مام جەڵالی لە نزیکەوە ناسیووە[٧]، لە ٢٠٠٩د١ بۆ یەکەمجار ئەگەڕێتەوە عێراق و ھەرێمی کوردستان و لە کۆنگرەی سێیەمی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەشداردەبێت کە یەکێکە لە دوو پارتە فەرمانڕەواکەی ھەرێمی کوردستانی عێراق، لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٠٩دا بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی ھەڵدەبژێردرێت
لە دواین ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا لە (٧ی ئازاری ٢٠١٠) سەرۆکایەتی لیستی کوردستانی دەکرد لە پارێزگای کەرکووک و دەنگی پێویستی بۆ گەیشتن بە پەرلەمانی عێراق بەدەستھێنا.
لەدوای جەڵتەی جەلال تاڵەبانی لە ١٧ی کانونی یەکەمی ٢٠١٢، سەرپەرشتی تیمی پزیشکی تاڵەبانی کردووە کاتێک لە ھەرێمی کوردستان بوو[٨]
لە ساڵی ٢٠١١ تاکوو ساڵی ٢٠١٧ بۆتە دووەم پارێزگاری کەرکووک لەدوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس
دوای ١٦ی ئۆکتۆبەر
[دەستکاری]لە دوای ١٦ی ئۆکتۆبەر نەجمەدین کەریم لە پۆستی پارێزگاری کەرکووک دوورخرایەوە کەدواتر وازی لە پۆستی سیاسی یەکێتی ھێنا، و لە ١٤ی ئەیلولی ٢٠١٧ دەنگدرا بە لابردنی لە کارەکەی لەلایەن پەرلەمانی عێراق[٩]، دواتر لەلایەن دادگای کەرکووک بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرکرا[١٠] ھەروەھا لە ١٦ی شوباتی ٢٠١٩ بڕیاردرا لە ریزەکانی یەکێتی دووربخرێتەوە[١١]
ژیانی تایبەتی
[دەستکاری]لە ٢١ی ٢ی ١٩٧٥ ھاوسەگیری لەگەڵ خاتوون زۆزان کردووە لە شاری نەغەدە کە دواتر چوار منداڵایان بووە بە ناوەکانی (شوان،سیروان،کاروان،ئەڤین)
مردن
[دەستکاری]لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠دا جەڵتەی مێشکە لێدا و لە ڕۆژی ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، نووسینگەی نەجمەدین کەریم لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەوەیان ڕاگەیاند ناوبراو لە کاتژمێر ١١ی شەو بەکاتی ئەمریکا کۆچی دواییی کردووە. لەسەر داوای خۆی، تەرمەکەی لە ئەمریکا دەگەڕێندرێتەوە ھەرێمی کوردستان، لەداھاتووش ئەگەر شاری کەرکووک گەڕایەوە ژێر دەسەڵاتی کورد ئەوا گۆڕی ناوبراو ببردرێتەوە ئەو شارە.[٣][٤][١٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی کوردستان
- دەروازەی عێراق
- دەروازەی سیاسەت
- دەروازەی پارێزگای کەرکووک
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- ^ «Iraq Kurdish ex-governor wanted for graft dies in US». macaubusiness.com. ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠.
- ^ Corporation، Nalia. «یەکێتی نەجمەدین کەریمی لە ریزەکانی دوورخستەوە». www.nrttv.com. لە ٢١ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ ئ ا نەجمەدین کەریم، پارێزگاری پێشووی کەرکووک کۆچی دواییکرد، ماڵپەڕی ڕووداو، ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ بڵاوکراوەتەوە.
- ^ ئ ا نەجمەدین کەریم کۆچی دواییکرد، ماڵپەڕی خەندان، ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ بڵاوکراوەتەوە.
- ^ «وێستگەکانی ژیانی نەجمەدین کەریم». Kurdistan24.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ «کۆچی دوایی دکتۆر نەجمەدین کەریم». dengiamerika.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ «چاوپێکەوتنی نەجمەدین کەریم لە پرۆگرامەی رەش و سپی». NET TV.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ «ژیاننامەی نەجمەدین کەریم». peoplepill.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ «پەرلەمانی عێراق لەسەر داوای عەبادی پارێزگاری کەرکووک لەکارەکەی دوورخرایەوە». RTarabic.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ «بڕیاری دەستگیرکردن بۆ نەجمەدین کەریم دەرکرا». rudaw. ٦ی حوزەیرانی ٢٠١٨.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ «یەکێتی نەجمەدین کەریمی لە ریزەکانی دوورخستەوە». nrttv.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ «پارێزگاری پێشووی کەرکووک نەجمەدین کەریم لە ئەمریکا کۆچی دوایکرد». radionawa.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)