ویکیپیدیا:شێواز/ژیاننامە
ڕواڵەت
ئەم پەڕەیە ڕێسایەکی ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی دەخاتە ڕوو. ئەم پەڕەیە ستانداردێکی پەسەندکراوە و پێشبینی لە ھەموو بەکارھێنەران دەکرێت کە گوێڕایەڵی بن. لەوانەیە ھەندێکجار بۆ باشترکردنی ویکیپیدیا پەسەند بکرێت کە یەکێک لەم ڕێنماییانە پشتگوێ بخرێت. ھەر جۆرە دەستکارییەک لەم پەڕەیەدا بکرێت پێویستە لەسەر یەکدەنگی ئەنجام درابێت. ئەگەر گومانێکت ھەیە، لەسەر پەڕەی وتووێژ باسی بکە. |
پەراگرافی دەستپێک
[دەستکاری]پەراگرافی دەستپێک دەبێت ئەم زانیارییانەی لە خۆ گرتبێت:
- ناو(ەکان) و نازناو(ەکان)
- ڕێکەوتی لەدایکبوون و مردن
- نەتەوە و ناوچە
- ھۆکاری بەناوبانگ بوون
بۆ نموونە:
- شێرکۆ بێکەس (لەدایکبووی ٢ی ئایاری ١٩٤٠ لە سلێمانی، عێراق – مردووی ٤ی ئابی ٢٠١٣ لە ستۆکھۆڵم، سوێد) شاعیر و نووسەرێکی کورد بوو، کە کۆبەرھەمی چاپکراوی زۆرتر لە ھەشت ھەزار لاپەڕەیە. شێرکۆ بێکەس بۆ ماوەیەک لە ئیدارەی سلێمانیی حکوومەتی ھەرێمدا وەزیری ڕۆشنبیری بووە و لە دامەزرێنەرانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمە.
- قادر عەبدوڵڵازادە ناسراو بە قالەمەڕە (لەدایکبووی ١٩٢٥ – مردووی ٢٠٠٩) ھونەرمەندێکی کوردی ناوچەی موکریان بوو کە شمشاڵی بۆ ڕادیۆکان و گۆرانیبێژە بەناوباگەکان وەک حەسەن زیرەک ژەندووە.