پارتی ئازادیی کوردستان (ئێران)
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
پارتی ئازادیی کوردستان PAK | |
سەرکردە | حوسێن یەزدانپەنا |
دامەزران | ١٩٩١ کۆنگرەی یەکەم ٢٠٠٦ |
پێگەی سەرەکی | باشووری کوردستان |
ھەواڵنامە | یەکێتی بەیداخ بۆ کوردستان |
لقی لاوان | رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان (RAK) |
لقی ژنان | رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان (نینا) تەوارەکانی ئازادیی کوردستان (TAK) |
ئامانج | بەدەوڵەت بوونی کوردستان |
ناوچەی چالاکییەکان | ڕۆژھەڵاتی کوردستان (ماکۆ ھەتا لوڕستان و بەختیاری) |
ئایدۆلۆجیا | نەتەوەیی |
کردەوە سەرەکییەکان | ھەڵکردنی ئاڵای کوردستان؛ بەشداریی سێ ساڵ شەڕی داعش و شەڕی پردێ کە ھێزەکانی حەشدی شەعبی و ئێرانیان تێک شکاند؛ پێکھێنانی لەشکری رێک و پێکی پێشمھرگە بە یۆنیفۆرمی فەرمیی سەربازییەوە. گەیاندنی بزاڤی نەتەوەیی بە ئیلام و لوڕستان و بەختیاری و وەرگرتنی پێشمەرگە لەو ھەرێمانە. |
پەیوەندی نێودەوڵەتی | لە گەڵ ھاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش |
دروشم | لەپێناودامەزراندنەوەی کۆماری کوردستان |
رەنگی فەرمی | نارنجی |
ماڵپەڕ | http://www.pazadik.net] |
پارتی ئازادیی کوردستان کە لە ساڵی ١٩٩١ تا کۆنگرەی یەکەمی بە ناوی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستانەوە لە خەبات دابووە، درێژەدەری تێکۆشانی رابردووی نەتەوەکەمانە بۆ ئازادیی و سەربەخۆیی کوردستان و خۆی بە میراتگری رۆحیی و ھەڵگری پەیامی رێبەرانی کورد دەزانێ.
سنووری تێکۆشانی رۆژھەلاتی کوردستانە.
لە سەر داوای پارتی دیموکرات ناوەکەی لە یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستانەوە بۆ پارتی ئازادیی کوردستان گۆری
پارتی ئازادیی کوردستان راماڵینی سەر لەبەری ھێز و دامودەزگای دەوڵەتی ئێران لە کوردستان و وەدیھێنانی سەرەوەریی نەتەوەیی و راگەیاندنی کۆماری کوردستان و داگرتنی ئاڵای داگیرکەر و ھەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە ھەموو خاکی رۆژھەڵاتی کوردستان بە ئەرکی سەرەکی و لە پێشی خۆی دادەنێ. پارتی ئازادیی کوردستان لەسەر ئەو باوەڕەیە کە پرسی کورد لە چوارچێوەی ئێراندا چارەسەر ناکرێت. ھەروەھا پێ لەسەر ئەوە دادەگرێ کە ئێران بەم پێکھاتەیەوە دێموکراتیزە نابێت و دێموکراسی بە ھەڵوەشانەوەی ئەو دەوڵەتە و لە دایکبوونی دەوڵەتی نەتەوەیی نەتەوەکانی بندەستی وەدیی دێت.ئەم پارتە پێکھێنانی دەوڵەتی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە دەرەوەی وڵات وەک جێگرەوەی حاکمییەتی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران لە کوردستان، بە پێویستییەکی سیاسی و پرۆژەیەکی نەتەوەیی دادەنێ. ھاوکات لە سەر دامەزراندنی بەریەکی یەکگرتووی کوردستانی لە سەر بنامەی وەدەسھێنانی مافی دیاریی کردنی چارەنووس لە رێگای رێفراندۆمێکی گشتیی ئازادەوە، پێداگرە.
پارتی ئازادیی کوردستان بۆ راماڵینی داگیرکەران و رزگارکردنی کوردستان و دامەزراندن و پاراستنی کۆماری کوردستان، کەڵک وەرگرتن لە ھەر کەرەسە و تێکنیکێکی ئەم سەردەمە بۆ بەچۆکداھێنانی دوژمنانی کورد و بەرگریی لە کوردستان بە مەرجێ بەدەر لە تێرۆر و رەشەکوژی بێ، بەڕەوا دادەنێ؛ لە ھەموو شێوەکانی خەبات و یەک لەوان خەباتی چەکدارانە و جەنگی ئازادیبەخشی وڵات و بە دەوڵەتبوونی کورد، کەڵک وەردەگرێ.
حسین یەزدانپەنا لە ساڵی ١٩٩١ تا ئەمڕۆ سەرۆکی ئەم پارتەیە.
پارتی ئازادی بە دەستی پارتی دیموکراتی کوردستان و بە داوای ئێران لە سالی ٢٠٢٣ بێچەک کران و لە کەمپێکی چاودێریکراو دا نیشتەجێ کراون.
لە ١٦ی تەممووزی ٢٠٢٤ عەلی حەمە ساڵح، پەرلەمانتاری پێشووی کوردستان و سەرۆکی ڕەوتی ھەڵوێست رایگەیاند مووچەی ھێزەکانی حسەین یەزدانپەنا لەلایەن حکوومەتی ھەرێمەوە بڕاوە.[١]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- دەروازەی کوردستان
- دەروازەی عێراق
- دەروازەی ئێران
- دەروازەی دەیەی ١٩٩٠
- دەروازەی ناسیۆنالیزم
- دەروازەی سیاسەت
- دەروازەی شەڕ
- دەروازەی دەیەی ٢٠١٠
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پارتی ئازادیی کوردستان (ئێران) تێدایە. |
- ^ وێستگەنیوز: عەلی حەمە ساڵح: مووچەی ھێزی ڕۆژی سووریا و حسەین یەزدانپەنا بڕا، نووسراو لە ١٦ی تەممووزی ٢٠٢٤؛ سەردان لە ١٨ی تەمووزی ٢٠٢٤.