ڕابردوو (فیلم)
ڕابردوو | |
---|---|
دەرھێنەر | ئەسغەر فەرهادی |
بەرھەمھێنەر | ئەلێکساندەر مالت گێی |
نووسەر | ئەسغەر فەرهادی |
ئەکتەران | بێرنس بژو ، عەلی موسەفا |
مۆسیقا | یۆلی گالپرین ، ئیڤن گالپرین |
وێنەگری سینەمایی | مەحمود کەلاری |
مۆنتاژ | جولێت وێڵفینگ |
ماوەی فیلم | ١٣٠ خولەک |
وڵات | فەڕەنسا ئیتاڵیا ئێران |
زمان | فارسی فەڕەنسی |
تێچوون | ٨ ملیۆن دۆلار |
داھات | ١٠،٦ ملیۆن دۆلار |
ڕابردوو (بە فەڕەنسی Le Passé ) وە ( بە فارسی گذشته) فیلمێکی فەڕەنسیە بەرهەمی ساڵی ٢٠١٣یە لە دەرهێنانی دەرهێنەری ئێرانی ئەسغەر فەرهادیە بۆ یەکەمین جار لە فێستیڤاڵی فیلمی کان نمایشکرا و توانی دوو خەڵات بەدەستبهێنێت ، عەلی موسەفا و بێرنز بژو و تاهر ڕەحیم نواندنکارەکانی ئەم فیلمەن ، فیلمی ڕابردوو وەکو نوێنەری وڵاتی ئێران نێردرا بۆ خەڵاتەکانی ئۆسکار دوای ئەوەی لە نێو دوازدە فیلمی دیکەدا هەڵبژێردرا و ڕکابەری سەرەکیشی فیلمی دەربەندی پەرویز شەهبازی بوو ، مەسعود کیمیایی دەرهێنەری ناوداری ئێران یەکێک بوو لە لیژنەی دیاریکاری نوێنەری ئێران بۆ ئۆسکار وتی : بابەتی فیلمی دەربەند بابەتێکی ئێرانیە بەڵام ڕابردوو فیلمێکی جیهانیە و پڕە لە دانایی سینەماتۆگراف[١]
چیرۆک
[دەستکاری]پیاوێکی ئێرانی بە ناوی ئەحمەد لەسەر داوای هاوسەرەکەی بە ناوی مارین کە چوار ساڵ پێشتر لێێ جیابۆتەوە دەگەڕێتەوە فەڕەنسا ، ئەحمەد دواتر تێدەگات کە مارین دەیەوێت لەگەڵ کوڕێکی دیکە هاوسەرگیری بکات بە ناوی سەمیر کە کوڕێکی هەیە و ژنەکەی هەوڵی خۆکوشتنی داوە ،
ئەحمەد و مارین بڕیاری جیابونەوە دەدەن و مارین لە دادگا بە ئەحمەد دەڵێ منداڵێکی لە سکدایە ، مارین دوو منداڵی دیکەی هەیە یەکێکیان ناوی لوسیەو ڕازی نییە بە هاوسەرگیری سێیەم جاری دایکی و بابەتی خۆکوژی خێزانی سەمیر وهۆکارەکانی ئەو ڕوداوە بابەتێکی سەرلێشێوێنەری فیلمەکەیە کە زۆر ئاڵۆزەو هەرجارەو پەنجەی تۆمەت و گومان ڕوی لە کەسێکە ، زۆرینەی بابەتە گرنگەکان لە ڕابردوودا ڕویان داوە بەڵام پشتگوێخستنی ڕابردوو بۆ کەسایەتیەکانی فیلمەکە سەختە و ناچارن بە دوای ڕاستیدا بچن[٢][٣]
کاست
[دەستکاری]بێرنس بژو ڕۆڵی مارین[٤]
تاهر ڕەحیم ڕۆڵی سەمیر
عەلی موسەفا ڕۆڵی ئەحمەد
پاولاین بارلت ڕۆڵی لوسی
بابەک کەریمی ڕۆڵی شەهریار
جانێ جەستن ڕۆڵی لیا
خەڵاتەکان
[دەستکاری]داهات
[دەستکاری]وڵات | داهات بە دۆلار |
---|---|
بەلجیکا | ٣٦٢،١٧٤ |
فینلەندا | ٨٩،٠٠٣ |
فەڕەنسا | ٧،٤٣٨،٩٥٩ |
یۆنان | ١٧٢،٢١١ |
ئیتاڵیا | ٤٠١،٠٣١ |
هندستان | ١٤٠،٤٠٨ |
پۆڵەندا | ٦٦،٣٥٠ |
ئێران | ١،١٣٣،٣٣٣ |
تێکڕا | ١٠،٢٥٥،٩٢٤[٥][٦] |
یاداشت و بیروڕاکان
[دەستکاری]- مێتا کریتیک : ٨٥ی لە ١٠٠ داوە بەم فیلمە
- جەواد شەمەقدەری : سەرۆکی ڕێکخراوی سینەمای ئێران فیلمی ڕابردوی پەسەندکرد و ئەسغەر فەرهادی بە شانازی سینەمای ئێران دانا [٧]
- هۆڵیود ڕیپۆرتەر و بەشێکی زۆر لە گۆڤار و ڕەخنەگران سەرسامن بەوەی چۆن فیلمی ڕابردوو نەپاڵێوراوە بۆ ئۆسکار [٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ http://www.bbc.com/persian/arts/2013/09/130929_nm_oscar_film_iranian.shtml بی بی سی فارسی ، فارسی ، دواین سەردان ٢٣/١/٢٠١٧
- ^ ئ ا https://fa.wikipedia.org/wiki/%DA%AF%D8%B0%D8%B4%D8%AA%D9%87_(%D9%81%DB%8C%D9%84%D9%85[بەستەری مردووی ھەمیشەیی]) ویکیپیدیای فارسی گذشته - فارسی - دواین سەردان ٢٣/١/١٠١٧
- ^ https://en.wikipedia.org/wiki/The_Past_(film[بەستەری مردووی ھەمیشەیی]) ویکیپیدیای ئینگلیزی زە پاست ، ئینگلیزی ، دواین سەردان ٢٣/١/٢٠١٧
- ^ https://www.theguardian.com/film/2012/aug/24/berenice-bejo-marion-cotillard-asghar-farhadi زە گاردیان ، ئینگلیزی ، دواین سەردان ٢٣/١/٢٠١٧
- ^ http://www.boxofficemojo.com/movies/?id=past.htm بۆکس ئۆفیس مۆجۆ ، دواین سەردان ٢٣/١/٢٠١٧
- ^ http://www.jpbox-office.com/fichfilm.php?id=13576 جەی پی بۆکس ، فەڕەنسی ، دواین سەردان ٢٣/١/٢٠١٧
- ^ http://www.isna.ir/news/92030301374/%D8%B4%D9%85%D9%82%D8%AF%D8%B1%DB%8C-%D8%A8%D8%A7-%D8%A7%D8%B3%D9%BE%DB%8C%D9%84%D8%A8%D8%B1%DA%AF-%D8%B5%D8%AD%D8%A8%D8%AA-%D9%85%DB%8C-%DA%A9%D9%86%DB%8C%D9%85-%D8%AA%D8%A7-%D9%81%D8%B1%D9%87%D8%A7%D8%AF%DB%8C-%D9%86%D8%AE%D9%84-%D8%B7%D9%84%D8%A7-%D8%A8%DA%AF%DB%8C%D8%B1%D8%AF ئیسنا ، دواین سەردان ٢٣ی ١ی ٢٠١٧
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]ئەم وتار ھیچ پۆلێکی لەخۆ نەگرتووە. تکایە یارمەتی بدە بە زیادکردنی پۆلێک بۆ ئەوەی پێڕست بکرێت لەگەڵ وتار لێکچووەکان. (نیسان ٢٠١٧) |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕابردوو (فیلم) تێدایە. |
- وتارەکان بە بەستەرە دەرەکییە مردووەکان لە ئەیلوولی ٢٠١٧
- فیلمەکانی ٢٠١٣
- فیلمە فارسییەکان
- فیلمە ئیتالییەکان
- فیلمەکان بە زمانی فارسی
- فیلمە فەرەنسییەکانی دەیەی ٢٠١٠
- فیلمەکانی دەیەی ٢٠١٠ بە زمانی فارسی
- فیلمەکان دەربارەی خێزانە ناکارامەکان
- فیلمەکان کە لە فەڕەنسا داندراون
- ئەو فیلمانەی لە شاری پاریس وێنەیان گیراوە
- فیلمە فرە زمانە فەرەنسییەکان
- فیلمە فرە زمانە ئێرانییەکان