ئەمین فەیزی بەگ
ڕواڵەت
ئەمین فەیزی بەگ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە. لە ساڵی ١٩٢٨ لە ئاستانە کۆچی دوایی کردووە.[١] لە سالێ ١٨٨٩ لە خوێندنگای جەنگی لە ئەستەمبوڵ دەرچووە، لە پلە و پایەکانی سوپای تورکی پێشدەکەوێ تا دەگاتە پایەی میر ئالای (عەقید). ساڵی ١٩١١ بووەتە فەرماندەی تۆپ سازی لە بەسرە، دوای ئەوەی سەرفراز ئەکرێ، سەردەمێک لە بەغدا بەڕێوەبەری قوتابخانەی ڕوشدیە و دواناوەندنی بووە.
مێژوونووس ئەمین زەکی بەگ باسی دەکا و دەڵێ: ئەدیبێکی باش بوو، لە زانستی بیرکاریدا شارەزا و لە شیعری ئەدەبدا بەتوانا و بەهرەوەر بووە، لەگەڵ شێخ ڕەزای تاڵەبانی نامەیان بە شیعر ئاڵوگۆڕ کردووە.
شیعرەکانی
[دەستکاری]ئەمەش نموونەیەکە لە شیعرەکانی :
کە جەیشی غەم هجومی کرد نیزامی عومری من تێک چوو | بینای بورجی بەدەن ڕووخا بە گوللە حادیسات ئەمڕۆ | |
مومکین نیە ئاسایش حاڵ پەرێشانم | نەما قوەت لە ئەژنۆما برا پشتم شکا شانم |
کە جەیشی غەم هجومی کرد نیزامی عومری من تێک چوو
|
بینای بورجی بەدەن ڕووخا بە گوللە حادیسات ئەمڕۆ
| |
مومکین نیە ئاسایش حاڵ پەرێشانم
|
نەما قوەت لە ئەژنۆما برا پشتم شکا شانم
|
بەرهەمەکانی
[دەستکاری]- بە زمانی تورکی کتێبی داناوە بە ناوی (بە عەرەبی: اجمال النتائج) "پوختەیەکی بیرکارییە"، چاپی ئەستەمبوڵ (١٨٩٣ز).
- بە عەرەبی: تفرقة ریاضیة - لەسەر زانستی جەبر (١٩١١)
- کتێبی ئەنجومەنی ئەدیبانی کورد - کە تیایدا ژیان و شیعری چەندین شاعیری کوردی داناوە (١٩٢٠) ئەستەمبوڵ
- پرشنگ - ١٩٢٥
- هەوای نەسیمی
دوای مردن
[دەستکاری]وەک یادکردنەوەی ئەمین فەیزی، لە شاری سلێمانی قوتابخانەیەکی قۆناغی ئامادەیی بەناوی (خوێندنگەی ئەمین فەیزی كوڕان) کراوەتەوە.[٢]
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]پەراوێزەکان
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- کتێبی: ناودارانی کورد، نووسینی:میر بەسری، وەرگێڕانی بۆ کوردی: عەبدولخالق عەلائەددین، شوێنی دەرچوون: سلێمانی، ٢٠٠٢ لاپەڕە/١١٦