عەبدولڕەحمان بەگی بابان
ڕواڵەت
عەبدولڕەحمان بەگی بابان | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٨٨٠ سلێمانی |
مەرگ | ١٩٦٧ سلێمانی |
نەتەوە | کورد |
پیشە | شاعیر |
عەبدولڕەحمان بەگی بابان لەدایکبووی ١٨٨٠ لە سلێمانی یەکێک لە شاعیرە گەورەکانی کورد لە سەدەی بیستەم بوو. عەبدولڕەحمان بەگ وشەی «بابە»ی وەکوو نازناویی شیعری ھەڵبژاردووە، کوردایەتی بابەتی سەرەکیی شیعرەکانیەتی و بە گشتی شیعری دڵداری زۆر نییە و زۆربەی شیعرەکانی نیشتمانپەروەری، کۆمەڵایەتی، ماتەمنامە و ستایشە.
ژیاننامە
[دەستکاری]عەبدولڕەحمان کوڕی ئەحمەد بەگ، کوڕی خالید بەگ، کوڕی سلێمان پاشای بابان، ساڵی ١٨٨٠ لە سلێمانی لەدایک بووە.[١]
مردن
[دەستکاری]بابە لە ئازاری ١٩٦٧ لە سلێمانی کۆچی دوایی کردووە لەسەر داوای خۆی لە گردی مامەیارە نێژراوە.[١]
نموونە شیعر
[دەستکاری]نموونە شیعرێکی نیشتمانی:
ھەر لە بەحری فورسەوە خاکی ھەتا بەحری ڕەشە | نیشتمانی میللەتی کوردە، لە دونیا ئەم بەشە | |
ڕەوزەیێکی جەننەتە لالە و گوڵی دایم گەشە | پڕ لە ئاڵتونی سیاھـ و زیوی ساف و بێ غەشە | |
نیعمەت و خێری بە تاڵان وا بە دەست ئەغیارەوە | من بە دڵ ھاوار ئەکەم، کەس نایە بەم ھاوارەوە | |
شاخی کوردستان ھەموو ئێسقانی ئەجدادی منە | خاک و خۆڵی، گۆشت و لاشەی قەومی ئازادی منە[٢] |
نموونە شیعرێکی ستایشی: لەم شیعرەی خوارەوەدا ستایشی شێخ محەممەدی خاڵی کردووە بەبۆنەی بڵاوکردنەوەی فەرھەنگەکەی:
نایکەم بە خامە یا بە زمانم سوپاسی تۆ | جیایە لەگەڵ ئەدیبی جیھانا قیاسی تۆ | |
مێژوو گەڕام بە بیر و بە فکرێکی وردەوە | ئایا ھەیە ئەدیبێ بە فیکر و حەواسی تۆ | |
بۆ لەھجەکانی کوردی کە بیکاتە یەک زمان | فەرھەنگی نووسی بۆ گەل و قەومی کەساسی تۆ | |
قەومێکی زۆر و گەورە زمانی بکا بە یەک | وەک دەستکرد و ھیممەتی فەرھەنگ شوناسیی تۆ...[٣] |
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ ئ ا مارف خەزنەدار، مێژووی ئەدەبی کورد، بەرگی شەشەم، ھەولێر: ئاراس ٢٠٠٦.
- ^ «ھەر لە بەحری فورسەوە خاکی ھەتا بەحری ڕەشە». books.vejin.net (بە کوردی). لە ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «نایکەم بە خامە یا بە زمانم سوپاسی تۆ». books.vejin.net (بە کوردی). لە ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |