شارۆچکە
ڕواڵەت
شارۆچکە (بە ئینگلیزی: Town) شوێنی نیشتەجێبوونی مرۆڤە گەورەترە لە گوند و بچوکترە لە شار، پێناسەی قەبارەی "شارۆچکە" تاڕادەیەکی زۆر جیاوازە لە بەشەکانی جیھاندا.
جۆرەکانی شارۆچکە
[دەستکاری]بە پێی پێشنیاری جوگرافیناسی ئوستڕاڵی تۆماس تایلۆر، شارۆچکەی پۆڵین کرد بەپێی تەمەن و شێوازی بەکارھێنانی زەوی. شارۆچکەی بە پێنج جۆر دیاری کرد:[١]
- شارۆچکەی ساوا، لەگەڵ ناڕوونی دابەشکردنی ناوچەدا.
- شارۆچکەی لاو، کە ھەندێک ناوچەی بازرگانی بچوک گەشەی کردووە.
- شارۆچکەی ھەرزەکار، کە ھەندێک کارگەی تیا دەرکەوتووە.
- شارۆچکەی زوو پێگەیوو، جیاکردنەوەی ماڵ بەپێی چینی کۆمەڵایەتی.
- شارۆچکەی پێگەیوو، جیا کردنەوەی ناوچەی پیشەسازی و بازرگانی لە ناوچەکانی نیشتەجێبوون.
سەرچاوە
[دەستکاری]ئەم وتار ھیچ پۆلێکی لەخۆ نەگرتووە. تکایە یارمەتی بدە بە زیادکردنی پۆلێک بۆ ئەوەی پێڕست بکرێت لەگەڵ وتار لێکچووەکان. (ئاب ٢٠٢١) |
- ^ Goodall, B. (1987) The Penguin Dictionary of Human Geography. London: Penguin.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە شارۆچکە تێدایە. |