بۆ ناوەڕۆک بازبدە

نەریمان بابان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نەریمان بابان

لەدایکبوون
نەریمان محەممەد عارف

نەتەوەکورد
پیشەگۆرانیبێژ
چالاکبوون١٩٨٣ – ئێستا


نەریمان محەممەد عارف ناسراو بە نەریمان بابان (لەدایکبووی سلێمانی، عێراق) گۆرانیبێژێکی کوردە. لە شاری سلێمانی لەدایک بووە.[١] خوێندنی سەرەتایی، ناوەندی و ئامادەییی لە شاری سلێمانی تەواو کردووە و کۆلێژی وێژەیی بەشی مێژووی لە شاری مووسڵ تەواو کردووە. لە ١٩٨٣، تیپی مۆسیقای بابانی دروست کرد و تا ١٩٩٣ لەو تیپە خزمەتی کردووە. لە ١٩٩٥ وڵاتی جێھێشت و بەرەو ھەندەران ڕۆیشت، و لە ئەڵمانیا نیشتەجێ بوو. نەریمان خاوەنی ٦٨ بەرھەمی ھونەرییە، و زۆرینەی ئاواز و ھۆنراوەکانی بەرھەمی خودی خۆیەتی، کە ئەمە جگە لەوەی ئاواز و ھۆنراوەی بۆ چەندین ھونەرمەندی تریش داناوە.[٢][٣]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ گشتی، بەڕێوەبەری. «نەریمان بابان: سانسۆرێک نییە ڕێگا لەو مەھزەلەیە بکرێت کە بەھونەر دەگرێت». CHRA.TV. لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  2. ^ نەریمان، بابان (٢٨ی ئەیلوولی ٢٠١٨). «کوردیپێدیا». Kurdipedia.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  3. ^ «بەڤیدیۆ... نەریمان بابان لە نوێترین دەرکەوتنیدا». westganews.net. لە ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.