چیا مەدەنی
چیا مەدەنی | |
---|---|
لەدایکبووی | مەھاباد |
پیشە(کان) | گۆرانیبێژ، ئاوازدانەر و ھۆنراوەنووس |
وێبگە | https://www.chia.se |
چیا مەدەنی (لەدایکبووی مەھاباد) گۆرانیبێژ، ئاوازدانەر و ھۆنراوەنووسێکی کوردی خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە کە لە وڵاتی سوێد نیشتەجێیە.[١]
ژیاننامە
[دەستکاری]چیا مەدەنی لە شاری مەھاباد لەدایک بوو. باوکی حوسێن مەدەنی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو کە بەدوای سەربزێویی ١٩٧٩ی کوردان لە ئێران بەناچار کوردستانی بەجێ ھێشت و چوو بۆ وڵاتی سوێد. چیا مەدەنی لە سەرەتای منداڵی لەگەڵ بنەماڵەی لە پێگەی حیزبی دێموکراتدا دەژیا و بەدوای ئەو لە ساڵی ١٩٩٠ەوە چوون بۆ وڵاتی سوێد و لەو ساڵەدا وەکوو پەنابەر لەوێدا دەژێت.[٢] ئەو لە ساڵی ١٩٨٦ لەو کاتە کە لەناو کۆڕی پێشمەرگە بوو دەستی کرد بە فێربوونی مۆسیقا و لە ڕێگای سروودە کوردییەکان فێری مۆسیقا بوو. بەدوای چینی بۆ وڵاتی سوێدیش لەگەڵ ھونەرمەندە ناسراوەکانی کورد لە تاراوگە ھاوکاریی کرد. چیا مەدەنی یەکەمین ئەلبومی بە ناوی نیشتمان لە ساڵی ٢٠١٥دا تۆمار کرد.[١]
ئەلبومەکان
[دەستکاری]- نیشتمان، ٢٠١٥
- یاد، ٢٠١٦
- ئاوازەکانم، ٢٠١٧
- سروەی نۆستالژیا (A Breeze of Nostalgia)، ٢٠١٨
- مانگەشەو، ٢٠١٩
- بیرەوەری، ٢٠١٩
- دەریای ڕەش، ٢٠٢٠
- ئاوات، ٢٠٢٠
- بیرەوەرییەکان (Memories)، ٢٠٠٠
- نیگا، ٢٠٢١
- باران، ٢٠٢٢
گۆرانیی بۆ…
[دەستکاری]چیا مەدەنی لە کاتی خۆپیشاندانەکانی ٢٠٢٢ی ئێران کە شێروین حاجیپوور گۆرانیی فارسیی بەرایێی خوێندەوە، گۆرانییەکی کوردی بەناوی بۆ… خوێنەدەوە کە لە ناوی سەرەڕای سوپاسکردنەوە لە حاجیپوور بەخاتری بەرزکردنەوەی دەنگی دژ بە دەسەڵاتی حکوومەتی ئێران، سەبارەت بە بارودۆخی کوردەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە ژێر ستەمی نەتەوایەتیی دەوڵەت-نەتەوەی ئێرانی قسە دەکات.[٣]
بەرھەمەکان
[دەستکاری]چیا مەدەنی زۆربەی کارەکانی بە کوردیی ناوەندی (سۆرانی) خوێندووە، بەڵام لە ئەلبومی باران گۆرانییەکی بە کوردیی باشووری (کەڵھوڕی) بە ناوی تووفان دۊری خوێندووەتەوە کە ھۆنراوەکەی لەلایەن مێھراب ئاقایی نووسراوەتەوە.[٤]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ ئ ا وێستگە ستایل: ھونەرمەند چیا مەدەنی؛ نھێنی پەناھەندەیی ئاشکرا کرد، نووسراو لە ١٣ی ئابی ٢٠١٧؛ سەردان لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢.
- ^ کوردستان و کورد: تازەترین بەرھەمی ھونەرمەند، چیا مەدەنی بڵاو کرایەوە، نووسراو لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢؛ سەردان لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢.
- ^ ڕادیۆ زەمانە: بۆ یەکەم جار؛ چیا مەدەنی بە شێوەزاری کەڵھوڕی بەرھەمێکی بڵاوکردەوە (بە فارسی)، نووسینی سیران مەعرووفی و بێھداد بوردبار، نووسراو لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢؛ سەردان لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢.
- ^ گوڵان: بۆ یەکەم جار؛ چیا مەدەنی بە شێوەزاری کەڵھوڕی بەرھەمێکی بڵاوکردەوە، نووسراو لە ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢؛ سەردان لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢.